مانگرتن لە خواردنی خولیی کەژار بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی لە ئۆسلۆ بەردەوامە

مانگرتنی خولیی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار کە بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی بەڕێوەدەچێت، لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نەرویج دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

٨ی ئەم مانگە، مانگرتنی خولیی ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانەکانی ئێران و وریشە مورادی، چالاکی مافی ژنانی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین، بە شێوەیەکی خولیی لە شارەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج درێژەی پێدەدرێت.

 

ئەم مانگرتنە لە خواردن کە درێژەپێدەری مانگرتنی خولیی کۆمیتەکانی کەژارە، بە ئامانجی  پشتیوانی لە وریشە مورادی، زیندانی سیاسی زیندانی کراو لە زیندانی ئێڤین کە بە تۆمەتی "یاخیبوون'' تۆمەتبار کراوە و بە سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ئۆسلۆ بەڕێوەدەچن.

 

ئەم هەنگاوە هێمای هاودەنگییە لەگەڵ وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسی دیکە کە لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین و داوای کۆتاییهێنان بە سزای لەسێدارەدان و باشترکردنی بارودۆخی زیندان دەکەن.

 

ڕۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەم، هاوکات لەگەڵ ١٦مین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی، کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند، کە لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمەوە، بە شێوازی خولیی لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپادا بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی و سەرجەم زیندانیانی سیاسی، کە مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە، دەست بە مانگرتن لە خواردنی دوو ڕۆژە دەکەن، هەروەها تا ئێستا لە چەندین شاری جیاواز ئەم چالاکییە بەڕێوەچووە.

 

وریشە مورادی، زیندانی سیاسی زیندانیکراو لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین لە ٩ی تشرینی یەکەم، کە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی لەسێدارەدانە، دەستی بە مانگرتن لە خواردنی نادیار کرد و لە ٢٩ی تشرینی یەکەم کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا، لە دوای ئەوەش چالاکییە مانگرتنەکان بۆ پشتگیری لەم ژنە چالاکوانە کوردە بەردەوامە.