ڕاپەرین لە زیندانی ژنان: ٤١ ژنی سزادراو کوژران

لە سەرهەڵدانی زیندانی ژنان لە هیندۆراس، پێکدادان لەنێوان دوو چەتە ڕوویدا و ٤١ ژنی سزادراو کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هیندۆراسی سەر بە شارۆچکەی تێگوسیگالپا لە ئەمریکای ناوەڕاست پێکدادان لە زیندانی ژنان ڕوویدا و بەگوێرەی هەواڵی لا پرێنسا، ٢٥ ژن لە پێکدادانی ناو زینداندا سووتاون و ١٦ ژنیش بە گولـلە کوژراون، پێکدادان لە نێوان چەتەکانی مارا ساڵڤاتروچا و باریۆ ١٨ ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی زیندانەکە.

 

"من فەرمانم داوە بە دەستێوەردان"

جولیسا ڤیلانۆڤا، جێگری وەزیری ئاسایش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، باری نائاسایی لە زینداندا ڕاگەیەندراوە و وتی: فەرمانم پێدان بە توندترین شێوە دەستێوەردان لە زیندانی ژنانی تامارا بکەن، ئێمە ڕێگە نادەین ئەو چالاکی و ڕاپەڕینانە لە زیندانەکاندا ئەنجام بدرێت، پۆلیس و سەربازان بە زووترین کات دەستێوەردان لە دۆخەکە دەکەن.