"سەرکەوتنی من لە باوەڕبوون بە خۆمەوە سەرچاوە دەگرێت"

ریم سایخ لە لوبنانەوە، بەهۆی ئەو ڕاهێنانانەی وەریگرتووە، بە باشی مەلە دەکات و بەشداری پێشبڕکێکان دەکات و دەڵێت: سەرکەوتنەکانم دەگەڕێنمەوە بۆ باوەڕم بەخۆبوونم، داوا لە ژنان دەکات خەونەکانیان بەدیبهێنن.

فادیە جومعە

 

بەیروت- لەو کۆمەڵگانەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری زاڵە، ژنان لە زۆر لایەنی ژیان دوور دەخرێنەوە، یەکێک لەو بوارانە وەرزشە لەئەنجامی خەباتەکانیان ئێستا ژنان توانیویانە لە وەرزشدا ڕۆڵ بگێڕن.

 

یەکێک لەو ژنانەی کە لە ڕێگەی خەباتی خۆیەوە هەوڵی گۆڕینی کۆمەڵگە دەدات، ریم سایخە، خەڵکی شاری قاهیرەیە لە لوبنان، لە بواری مەلەوانیدا پەرەی بە خۆی داوە، هەروەها لە بواری غەواس لە ژێر ئاودا چەندین سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەو ژنە لە بنەڕەتدا لە ئەفریقا گەورە بووە و چەند ساڵێک لەمەوبەر گەڕاوەتەوە بۆ لوبنان، بەم دواییە بەشداری لە جامی جیهانی دەرەوە لە تورکیا کرد کە لەلایەن فیدراسیۆنی وەرزشی غەواسەکانی تورکیا TSSF لە ناوچەی کاشای ئەنتاڵیا ڕێکخرابوو، بووە یەکەم ژن بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی وڵاتەکەی بکات.

 

باسی لەوەشکرد، دوای سەرکەوتنەکان، حەزی بۆ مەلەوانی زیادی کرد و وتی: من یەکەم ژن بووم کە بەناوی لوبنانەوە بەشداری پێشبڕکێکەم کرد، و دوای ئەم پاڵەوانێتییە، ژمارەی ئەو ژنانەی دەستیان بەم وەرزشە کردووە لە لوبنان زیادی کرد.

 

"دوای ئەو ڕاهێنانەی کە وەرمگرت، گەشتەکەم بە جیهاندا دەستی پێکرد"

ریم سایخ، ئاماژەی بەوەدا کە لە منداڵییەوە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ دەریادا هەبووە دەڵێت: بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٧دا بە بۆریی خۆم نوقم کرد و لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ ڕاهێنەرەکەمدا ڕاهێنانی هەناسەدانم دەکرد، بەهۆی ئەم ڕاهێنانەوە بۆم دەرکەوت کە دۆخی جەستەم بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە، پاشان دەستم کرد بە گەشتکردن بە جیهاندا، دوو مانگی مابوو بۆ یارییەکی ناوچەیی لە لوبنان، لە ماوەی ئەو دوو مانگەشدا کاتێکی زۆر کەم بوو بۆ مەشق و ڕاهێنان، بەڵام بە تامەزرۆییەوە بەشداری پاڵەوانێتییەکانم دەکرد و بووم بە یەکێک لە بەشی ژنان وسەرکەوتنم بەدەستهێنا.

 

لە ڕێگەی یەکگرتوویی ژنانەوە هێزی پەیدا کرد

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای سەرکەوتنەکەی لە لوبنان، داوای پاڵپشتی لە ئەلیسیا زێچینی پاڵەوانی جیهان کردووە و دەڵێت: تۆمارێکی ڤیدیۆییم لێ وەرگرتووە بۆ پاڵپشتی و بەردەوامبوون لە مەشق و ڕاهێنانەکان، ئەو ڤیدیۆیەی لە پاڵەوانێکەوە وەرمگرتووە نمونەیە بۆ من دیارییەکی زۆر باش بووە، ویستم بیبینم و بیناسم. دوای ئەو هەوڵانە ڕاهێنەرەکەم پشتگیری و هاندانی زیاتری کردم بەم شێوەیە لە پاڵەوانێتییە ناوچەییەکانەوە بەشداریم لە پاڵەوانێتی جیهانی لە تورکیا کرد.

 

هەموو خەرجییەکانی دەدات

سەبارەت بە بەشداریکردن لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان، وتی: ڕێگایەکی دوورم لەم وەرزشەدا بڕیوە کە پیاوان زیاتر لە ژنان لە لوبنان ئەنجامی دەدەن، ئەم سەرکەوتنەم بە هەوڵی شەخسی و پاڵپشتی فیدراسیۆنی غەواسەکانی لوبنان بەدەستهێنا، سەرەڕای خراپی دۆخی لوبنان، بەردەوامم لە گەشتکردن و هێشتا خەون دەبینم. وەک ژنێک لە لوبنان خۆم لە وەرزشێکدا سەلماندووە کە کەس دەتوانێت بیکات.

 

"باوەڕی تەواوم بە سەرکەوتن هەیە"

لە کۆتایدا ریم  سایخ وتی: دوای گەڕانەوەم بۆ لوبنان، هەرگیز ئەو ئاهەنگە لەبیر ناکەم کە خێزانەکەم، خزمەکانم، هاوڕێکانم و شارەکەم بۆیان ڕێکخستبووم، هەروەها ڕێکخراوە میدیاییەکانی لوبنان باسیان لەو سەرکەوتنە دەکرد، سەرکەوتنەکانم دەگەڕێننەمەوە بۆ باوەڕبەخۆبوونم، من بەختەوەرم کە لە ڕێگەی ئەم وەرزشەوە ڕێگەم بۆ زۆرێک لە ژنان خۆشکردووە هەمان ڕێگە بگرنە بەر.

 

پەیامی ئەو بۆ ژنان نارد و وت: هەر خەونێکتان هەبێت سەبارەت بە وەرزش، باوەڕێکی بەهێزتان هەبێت سەرکەوتوو دەبن.