پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنان لە شاری شەهبا دەستی پێکرد
پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنان لە یاریگای بابینێس لە شەهبا دەستی پێکرد. پاڵەوانێتییەکە تا ٢٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد"، پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنانی شەهید ژیان جودی بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی وەرزش و ئەنجومەنی گنجان و وەرزشی عەفرین-شەهبا دەستیپێکرد. لە پاڵەوانێتییەکەدا ٧ تیپی ژن بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن و تیمێکی شاری حەلەبیش بەشدارییان کردووە. پاڵەوانێتییەکە لە گۆڕەپانی یاری گوندی بابینێس لە ناوچەی ئەهداسای شەهبا بەڕێوەدەچێت.
ئەو تیپانەی کە لەم پاڵەوانێتییەدا یاری دەکەن بریتین لە بەرخۆدان ئا، بەرخۆدان بێ. خێزانی شەهیدان، تل قڕە، نەورۆز عەفرین، زەنۆبیا و تیپی جودی ئامانۆس لە شاری حەلەبەوە.
پاڵەوانێتییەکە تا ٢٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت
فیکرەت هەجۆ، ئەندامی ئەنجومەنی وەرزش، باسی لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنان کرد و وتی: ئەمڕۆ دەستمان بە فێستیڤاڵی تۆپی پێی ژنان کردووە. ئامانجی ئێمە لەگەڵ ئەمەدا وەڵامدانەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ئیرادەی ژنانە، بۆ ئەوەی نیشان بدەین کە کەس ناتوانێت ئیرادەی ئازادی ژنان بشکێنێت. ئامانجمان بە ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە ئەوەیە کە بتوانین ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و بۆ ئازادی ئەویش چالاکیی و هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت”.
فێستیڤاڵی تۆپی پێی ژنانی عەفرین-شەهبا تا ٢٣ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.