بۆنەیەکی هونەری لە سوەیدا تیشک دەخاتە سەر خۆڕاگری ژنان

لە یەکەم ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدا دا، ”كرتون ستيج” بە هاوکاری ”Art Made” و گروپی "لعيونك يا بلد" "بۆ چاوەکانت وڵاتەکەم"، چالاکیی "Toon بلد"ی سازکرد، ئامانج لێی دابینکردنی کەشی هونەری و مرۆیی بوو کە ئەزموونەکانی خۆڕاگری و چاکبوونەوە پیشان بدات.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا-بەشداربووانی چالاکیی "Toon بلد" داوای پشتگیری لە دەستپێشخەرییە هونەری و پیشەسازییەکان کرد، تیشکیان خستە سەر ڕۆڵییان لە دابینکردنی شوێنی پارێزراو بۆ چاکبوونەوە، هاندانی ژنان و خاوەن بازرگانە بچووکەکان بەشدارە لە زاڵبوون بەسەر کاریگەرییەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، پەروەردەکردنی هیوا و دووبارە بونیادنانەوەی متمانە لەناو کۆمەڵگەدا.

 

ڕێکخراوی ”كرتون ستيج” بە هاوکاری ئارت مەید ”Art Made” و گروپی "لعيونك يا بلد" "بۆ چاوەکانت وڵاتەکەم"، چالاکیی سێ ڕۆژەی "Toon بلد" کە لە ٩ی تەمووز دەستی پێکردووە و تا ١١ی تەمموز بەردەوام دەبێت، هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدا، ئامانجی چالاکییەکە دابینکردنی کەشی هونەری و مرۆییە کە ئەزموونەکانی خۆڕاگری و چاکبوونەوە پیشان بدات، بەتایبەتی چیرۆکی ژنان و منداڵان.

 

چالاکییەکە بریتی بوو لە بازاڕێک کە بازرگانی بچووکی تێدابوو، پێشانگای هونەری ڕاستەوخۆ، وۆرکشۆپی هونەری کە ڕێگەی بە بەشداربووان دەدا ئەزموونەکانیان دەرببڕن و شارەزاییەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن، هەوڵیدا تیشک بخاتە سەر ڕۆڵی هونەر لە بەهێزکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و چاندنی هیوا، هەروەها ئەم چالاکییە ڕۆشنایی خستە سەر دەستپێشخەرییەکانی سەرکردایەتی ژنان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا و بەشدارییەکانیان لە تێپەڕاندنی کاریگەرییەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ڕێگەی کار و داهێنانەوە، لەسەر بنەمای ئەو پەیامەی کە هونەر دەتوانێت کوشێک بێت بۆ پاراستنی یادەوەری و بەرەوپێشبردنی دیالۆگ و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ داهاتوو.

 

"پێویستە پشتگیری لە پێشانگاکان بکرێت"

سەفا جەردی، ڕێکخەری گروپی "لعيونك يا بلد" "بۆ چاوەکانت وڵاتەکەم" ڕوونیکردەوە، بازاڕەکە بە هاوکاری شانۆی”كرتون ستيج” بەڕێوەچوو، کە بۆ پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییەکە شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەبێ بەرامبەر دابینکرد، ئامانج لێی ڕاکێشانی گەنجان و ژنان بووە کە ناچاربوون خوێندنیان ڕابگرن و ڕوو لە کارە دەستییەکان بکەن، ئەمەش وەک ڕێگایەک بۆ پێدانی وزەی ئەرێنییان و هاوکاریکردنیان بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی بەسەریاندا تێپەڕیون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بازاڕەکەدا خوێندکارانی کچ و کوڕ لە ئاستی ناوەندی و زانکۆ کۆکردەوە کە خوێندنیان پچڕابوو، لەگەڵ ژنانی زیانلێکەوتوو و ئاوارە، ئەوانی دیکە کە لە چنین و ماکرام و دروستکردنی یاری و بەرهەمی دەستی کاردەکەن، بە بەشداری گروپە تەمەنە جیاوازەکان، بۆ ئەوەی کەشێک بۆیان دابین بکات لە دەوری کار و داهێنان کۆببنەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کاتی بۆنەکە هاوکات بووە لەگەڵ یەکەم ساڵڕۆژی بۆنەکانی سوەیدا و ئامانجی ئەوە بووە هاوکاری دانیشتووان بکات بۆ تێپەڕاندنی زەبر و زەنگی دەروونی ئەو قۆناغە و هەنگاونان بەرەو قۆناغێکی ئەرێنیتر، هەروەها کاری دەستی خۆشەویستی و ئارامی بڵاودەکاتەوە، هونەر یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ دەربڕینی خەم و دڵخۆشی، هەست و ئەزموونەکان دەگۆڕێت بۆ بەرهەمی داهێنەرانە.

 

سەفا جەردی پەیامێکی ئاڕاستەی کۆمەڵگە کرد و داوای پشتگیری لە پێشانگە و کاری دەستی کرد، جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەموو دورینێک و هەموو پارچەیەکی دەستی چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە توانی وزەی نەرێنی خۆی بگۆڕێت بۆ شتێکی جوان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هاندانی ئەم دەستپێشخەرییانە بەشدارە لە پشتگیریکردنی بەشداربووان و دڵنیابوون لە بەردەوامیی پڕۆژەکانیان، هەروەها بەشداریکردن لە کارە دەستییەکان یارمەتیدەرە بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووداوە ئازاربەخشەکان و گرنگیدان بە داهێنان و بەرهەمهێنان، ئەو شیرینیانەی لە بازاڕەکەدا پێشکەش دەکرێن بە بەکارهێنانی شێوازی تەندروست و گونجاو بۆ منداڵان ئامادەکراون، هاوکات لە ڕووی جوانکارییەوە دڵخۆشکەرن، پەیامێک دەگەیەنن کە جوانی دەتوانێت تەنانەت لە سەختترین بارودۆخدا سەرهەڵبدات.

"پشتیوانی دەروونی و ماددی"

رەنا عەشعوش، بەشداربووی پێشانگاکە لە دەستپێشخەریی "علمني الصيد" "ماسی گرتنم فێربکەن"، ڕوونیکردەوە، کە بەڕێوەبردنی چالاکییەکە لەناو شانۆی ”كرتون ستيج” کەشی پارێزراوی دابینکرد، کە شێوازەکانی هونەری جیاوازی کۆکردەوە، کاری دەستی لەگەڵ تابلۆدا تێکەڵکرا لە ئەزموونێکدا کە ئامانج لێی پشتگیریکردنی هەردوو ژنان و خوێندکارانی زانکۆ بوو، پێشانگاکە تیشکی خستۆتە سەر بەشداریکردنی ژنانی ئاوارە، پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی و ماددی بۆیان کە یارمەتیان دەدات بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری و دەستپێکردنی بازرگانی بچووک.

 

دەستپێشخەرییەکە جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی کردەوە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی ژنان لە بازاڕی کاردا لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی هونەر و پیشەسازییەوە، هەروەها دوابەدوای ڕووداوەکانی سوەیدا، دەستیکرد بە ڕاکێشانی ژنانی ئاوارە و مەشقکردنیان بەکارە دەستیەکان و دابینکردنی کەرەستەی خاو و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و خولی ناتوندوتیژی و دواجار نمایشکردنی بەرهەمەکانیان لە بازاڕێکدا کە بۆ بەبازاڕکردنیان داڕێژراوە و هاندانی بەردەوامی بەشداریکردنیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی پێشانگاکە پەیامێک هەڵدەگرێت، کە دەتوانرێت یادەوەرییە ئازاربەخشەکان بگۆڕدرێن بۆ خاڵی دەستپێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی هونەرەوە، داوای لە کۆمەڵگە کرد پشتگیری لەم دەستپێشخەرییانە بکەن، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییەکانیان لەسەر بوژانەوە و بونیادنانەوەی متمانە.

 

سەرنجی بۆ ئەزموونی کەسیی خۆی لە کارە هونەرییەکاندا ڕاکێشا، ڕوونیکردەوە، کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە دروستکردنی بەرهەمێک کە لە بیرۆکەکانی خۆیەوە ئیلهام وەرگرتووە دەستی پێکردووە، پێش ئەوەی ڕێبازەکەی پەرەپێبدات و هەنگاو بنێت بەرەو بەرهەمهێنانی بەرهەمی نوێ کە ڕەنگدانەوەی حاڵەتەکانی تێڕامان و داهێنانە.

کەشێکی ئەرێنی

غادە مەسعوود، ئەندازیاری میکانیکی خانەنشینکراو، وتی: ڕووکردنە کاری دەستی دوای خانەنشینبوون، وەکو چنین و دورین، دەرفەتی ئەوەی پێبەخشیوە کە کاتەکانی لە شتێکی بەسووددا بەکاربهێنێت، هەروەها ئەو خولیایانە یارمەتی زۆرێک لە ژنانی داوە کە کاریگەرییە دەروونییەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوەیدا تێپەڕێنن.

 

ڕوونیکردەوە، کە بەشداریکردن لە پێشانگاکەدا تەنها بۆ قازانجی دارایی نەبووە، بەڵکو دەرفەتێکی ڕەخساندووە بۆ فێربوون لە ئەزموونی بەشداربووانی دیکە و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و سەیرکردنی بەرهەمە جیاوازەکان، بەشداری گەنجان لە بواری هونەردا بەشداری کرد لە دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی کە یارمەتی هەمووان دەدا ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێن.

"سوەیدا جارێکی تر دەگەشێتەوە"

مەیسون غەبرە کە کارەکانی ماکرامی خۆی نمایش کرد، وتی: بەشداریکردنی لە پێشانگاکەدا سوودەکانی بۆ هێنایە دەرەوەی تەنها بەبازاڕکردن، ڕێگەی پێدا کەسانی نوێ بناسێت و بۆچوونی سەردانکەران و بەشداربووانی دیکە ببیستێت، کەسانی بەتوانا پێویستیان بە پشتیوانی ڕەوشتی هەیە بەقەد پشتگیری دارایی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهرەکەی تازە نییە، بەڵام لە ماوەی مانەوەی لە ماڵەوە دوای یادەکان کاری لەسەر پەرەپێدانی کردووە، بە پاڵپشتی خێزانەکەی، تاوەکو گۆڕا بۆ پڕۆژەیەک کە ئێستا پەرەی پێدەدات، پراکتیزەکردنی کاری دەستی بەشداری کردووە لە باشترکردنی باری دەروونی و یارمەتی داوە بەسەر بارودۆخە سەختەکاندا زاڵ بێت، وتی: ژنان سەرەڕای ئازار و ئاڵەنگاری توانای خۆیان بۆ دروستکردن سەلماندووە.

 

مەیسون غەبرە لە کۆتاییدا جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هاندانی ژنان و ژنانی پیشەسازی، پێشانگاکانی بە کەشی تۆڕکردن و ئاڵوگۆڕی پشتیوانی لە نێوان بەشداربووان زانی، وتی: سوەیدا وەکو گوڵی وشک وایە، بەڵام کاتێک هەموومان یەکدەگرین بۆ پشتگیریکردنی، جارێکی تر دەگەشێتەوە.