بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ سێ هەزار و ٥٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٥٧٧ کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٤٠٤ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلاوە کە لە ١٥ی ئایاردا ڕاگەیەندرا، خراپتر دەبێت. بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٥٧٧ کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٤٠٤ کەس.

 

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە حەوت پارێزگای ئەو وڵاتە ٦٢ قەزای گرتووەتەوە.