ڕێژەی جیابوونەوە لە بەرزبوونەوەدایە.... ئایا جەزائیر ڕووبەڕووی قەیرانێکی کۆمەڵایەتی چڕ دەبێت؟

کەیسەکانی جیابوونەوە لە جەزائیر ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە، هەم لە ڕووی ڕێوشوێنی یاسایی ،هەم لە ڕووی دادپەروەری بۆ ژنانی جیابووەوە، ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە بەدەستهێنانی مافەکانیان.

ڕابیعە خورەیس

 

جەزائیر- لەم دواییانەدا جەزائیر بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی ڕێژەی جیابوونەوە بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش قەیرانێکی کۆمەڵایەتی چڕتر دەردەخات، پرسیار دەربارەی هۆکارە بنچینەییەکانی ئەم دیاردەیە و کاریگەرییەکانی لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵگە، چارەسەرە بەردەستەکان دروست دەکات.

 

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ڕۆژانە ٢٤٠ کەیسی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە دەکاتە زیاتر لە ٨٧هەزار و ٦٠٠ تەڵاق ساڵانە کە دەکاتە ٪٣٣ی کەیسی هاوسەرگیری.

 

چالاکوانان جەخت لەسەر پێویستی ئامادەکردنی پلانێکی گشتگیر دەکەنەوە، بۆ پەروەردەکردنی ئەوانەی خەریکن ژیانی هاوسەرگیری دەست پێدەکەن، ئەم بیرۆکەیە لەلایەن عەتیقە حەریشان، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کۆمەڵەی 'حوریە' و ئەندامی دیاری ئەنجومەنی نیشتمانی ژنان و خێزان لە وەزارەتی هاوسۆزی و خێزان و پرسەکانی ژنان لە جەزائیر پشتیوانی لێکراوە.

 

ئاماژەی بە زیادبوونی دیاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی هاوسەرگیری  کرد، لە کۆمەڵگەی جەزائیردا بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا بەپێی خوێندنەوەیەکی ئاماری پێدەچێت ئەم دیاردەیە بەشێوەیەک خێراتر بێت، کە هەڕەشە لە سەقامگیری خێزانی جەزائیری دەکات، ئاکامەکانی ئەم هەڵوەشاندنەوەیە بۆ منداڵان دیارە، کە زۆربەیان بوونەتە قوربانی خراپبوونی بارودۆخی خێزان.

 

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە چین، ئایا کێشەی دەقە یاساییەکانە لە ڕووی داڕشتنیانەوە یان کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە لە ئەنجامی نەبوونی هۆشیاری؟ عەتیقە حەریشان ڕوونیدەکاتەوە، ئەم دیاردەیە پەیوەندی بە نەبوونی هۆشیاری ئەو هاوڵاتیانەوە هەیە کە خەریکن ژیانی هاوسەرگیری پێکدێنن وە تەنانەت ئەوانەی ژیان هاوسەرگیریان پێکهێناوە، جیابوونەوە زۆرجار بەهۆی شتی سادە و بێ پاساوەوە ڕوودەدات، کە ڕەنگدانەوەی قەیرانی بەها و ئەخلاقە جگە لە نەبوونی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی کە هاودەمی پێویستە بۆ بەردەوامی ژیانی هاوسەرگیری.

 

یەکێک لەو خاڵانەی عەتیقە حەریشان باسی کردووە دیاردەی "جیابوونەوە لە تەمەنێکی گەورەدا" کە بە "جیابوونەوەی خۆڵەمێشی" ناسراوە. بە هۆی یاساکانی پەیوەست بە بەخێوکردنەوە بۆ ژنان توندتر دادەنرێت. ماددەی ٦٥ لە یاسای خێزانی جەزائیر دەڵێت: ماوەی بەخێوکردنی نێر کاتێک دەگاتە تەمەنی ١٠ ساڵی، هەروەها مێیەش کاتێک دەگاتە تەمەنی هاوسەرگیری، دادوەر دەتوانێت ماوەی بەخێوکردنی نێر بۆ ١٦ ساڵ درێژ بکاتەوە ئەگەر سەرپەرشتیاری ژن دایکێک بێت کە دووبارە ژیانی هاوسەرگیری پێک نەهێنابێتەوە ، بە مەرجێک بڕیاری کۆتاییهێنان بە  سەرپەرشتیە کە  بەرژەوەندی منداڵەکە لەبەرچاو بگرێت.

 

ئاماژەی بە ماددەی ٦٦ کرد کە دەڵێت "مافی سەرپەرشتیاری ژن بۆ بەخەمکردنی منداڵەکەی لە دەست دەدات ،لەکاتی دووبارە پێکهنانی ژیانی هاوسەرگیری ، گەر مەحرەم نەبێت، و دەبێت وازبهێنێت لە مافی بەخێوکردنی گەر زیان بە بەرژەوەندی منداڵ بگەیەنێت.

 

لە سەرەتای ئەمساڵدا، هەمووارکردنەوەی یاسای هاوسەرگیری جەزائیر کرا، لەوانە دیاریکردنی تەمەنی هاوسەرگیری بە ١٩ ساڵ، چ بۆ نێر و چ بۆ مێ، و هەموارکردنی بڕگەی بەخێوکردنی منداڵ ، کە وا دەکات ژنانی جیابووەوە منداڵەکانیان بتوانن مافەکانیان دەستەبەر بکەن.

 

عەتیقە حەریشان هۆکارەکانی جیابوونەوە خۆڵەمێشی گەڕاندەوە بۆ کەڵەکەبوونی پرسەکان کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ساردبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هاوژینانە بە تێپەڕبوونی کات، دڵنیای لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری نێوان کۆمەڵەکان، ڕاوێژکارانی پسپۆڕی پەیوەندییەکانی خێزان بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگە، هەروەها گرنگی بەرەنگاربوونەوەی وێنە نەرێنییەکانی ژنان و کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی ڕۆڵی ئەرێنی ژنان لە کۆمەڵگەدا کردووە.