لە میسر ژنێکی گەنج بە "مافی تۆ" پشتگیری لە مافی ژنان دەکات
ڕەهیق ئەیمەن تەمەن ١٥ ساڵ، لە ڕێگەی بەرنامەی "مافی تۆ" هەوڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێو ژنان و کچانی گەنجی میسریدا دەدات و پشتیوانیان دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەسما فەتحی
قاهیرە – ڕاستییەکان سەبارەت بە ژنان و ژنانی گەنج بە چەندین ململانێ دەورە دراوە، لە نێو ئەمانەدا کولتووری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان و نەبوونی مافە کۆمەڵایەتییەکانیان هەیە، ڕێکخراو و دەستپێشخەرییەکانی ژنان چەندین ئامڕازی پشتیوانی و میکانیزمی پاراستنیان بۆ گۆڕینی واقیعی ژنان دابین کردووە.
خەڵاتی کچ و تەکنەلۆژیای عەرەبی ٢٠٢٤ڕەهیق ئەیمن لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا پرۆگرامێکی بەناوی "مافەکانی تۆ" دروست کرد، ئەم پرۆگرامە زانیاری دەدات بە ژنان و ژنانی گەنج بۆ هاوکاریکردنیان لە قەیران و بارودۆخی جۆراوجۆردا. بەرنامەکە یەکەم خەڵاتی ڕێکخراوی ژنانی عەرەبی بە ناوی "کچ و تەکنەلۆژیای عەرەبی ٢٠٢٤" لە ڕێکخراوی ژنانی عەرەب وەرگرت.
ناوەڕۆکی بەرنامەی ‘مافی تۆ’ ڕەهیق ئەیمەن سەبارەت بە ناوەڕۆک و ئامانجی بەرنامەی "مافەکانی تۆ" وتی کە پێشتر زۆر حەزی لە بەرنامەسازی بووە و وتی:"بەرنامەی 'مافەکانت' چەندین بەشی پەیوەست بە ژنان لەخۆدەگرێت؛ فەرمانگەی ئەلیکترۆنی ژنی عەرەب، کە بابەت و نووسراوی لەخۆگرتووە کە پشتگیری لە پرسەکانی ژنان دەکات. هەروەها لەم بەرنامەیەدا کۆمەڵێک میکانیزمی خۆپاراستن لەخۆدەگرێت". ، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری، کە ژنان پێویستە داوای هاوکارییان لێبکەن، هەروەها ماڵپەڕی فەرمی ڕێکخراوی منداڵان و منداڵبوون، ئەنجومەنی نیشتمانی ژنان، یونیسێف و سندوقی جیهانی بۆ ژنان لە پرۆگرامەکەدا هەیە.
بەشی 'Act Right' لەناو بەرنامەکەدا دروستکرابوو
ڕەهیق ئەیمەن ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی بتوانێت وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی ژنان بداتەوە، بەشێکی بە ناوی "بەڕاستی مامەڵە بکە" لە بەرنامەکەدا دروستکردووە، ڕەهیق سەبارەت بەم بەشە وتی: بۆ ئەوەی بتوانم هەموو کێشەکانی ژنان و ژنانی گەنج بخەمە ڕوو، لە بەرنامەکەدا بەشێکم بە ناوی "بەڕاستی مامەڵە بکە" دروستکرد، باس لە کێشەکانی ژنان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان دەکات. ژنان دەتوانن لەم بەشەدا سوودێکی زۆریان لێ ببینن. بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ، هۆشیاری لەنێو ژناندا بڵاودەکاتەوە. لە تەنیشتی بابەتێک هەیە کە پاڵپشتی ژنان دەکات.
هەوڵبدە خۆت بەرنامە بۆ دابنێیت
ڕەهیق ئەیمەن هەوڵدەدات بەرنامەکەی پەرەپێبدات بۆ ئەوەی یارمەتی زیاتری ژنان بدات، ڕەهیق لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بۆ ئەوەی ئەم بەرنامەیە زیاتر یارمەتیدەر و پاڵپشت بێت بۆ ژنان، هەوڵ دەدەم ژمارەی بەشەکانی فریاکەوتن زیاد بکەم بۆ ئەوەی زیاتر هاوکاری ژنان بکرێت، پێویستە کارێکی زۆر بکرێت بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکە بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە هەموو ژنان و ژنانی گەنج، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی سوود لەم بەرنامەیە وەربگرن.