ژنانی سووریا لە پەراوێزخستنەوە بۆ قۆناغی بەشداریکردن لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا
ژنانی سووریا لە سەرەتای قەیرانەکەوە رووبەڕووی ئاستەنگ و کۆسپ بوونەتەوە کە دەرئەنجامی چەندین ساڵ لە ململانێ و قەیرانەکانن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پێگەی ژنان لە هەموو بوارە کۆمەڵگەیی، ئابووری و سیاسییەکاندا هەبووە و ڕێگریان لێ دەکات بەرەو گەشەسەندن
نورشان عەبدی
کۆبانێ ـ ژنان لە زۆرێک لە ناوچە سوورییەکاندا بە دەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن لە ئەنجامی پێشێلکاری و هێرشەکانی چەکدارانی هەتەشە کە نوێنەرایەتی حکومەتی کاتی دەکەن، بە مەبەستی پەراوێزخستنی ڕۆڵی ژنان و ڕێگریکردن لە بەشداریکردنیان لە داڕشتنی داهاتووی وڵات و بونیادنانی دەستوورێکی نوێ. ئەم ڕەفتارانە پەراوێزخستنی ژنان قووڵتر دەکەنەوە و سنوور بۆ ئامادەبوونیان لە ڕێڕەوی گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵگەیدا دەنێن.
ژنانی سووریا پایەیەکی سەرەکیین لە کۆمەڵگەدا، بەتایبەت لە قۆناغی چاکبوونەوە و ئاوەدانکردنەوەدا، بەڵام ئەمڕۆ ڕووبەڕووی پێشێلکاری بەرفراوان دەبنەوە کە ڕفاندن، کوشتن، ئەشکەنجەدان، دەستبەسەرکردن و دەستدرێژی لەخۆ دەگرێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی کەناراوەکان، سوەیدا و حومس، هەروەها حکومەتی کاتی سیاسەتی پەراوێزخستن پەیڕەو دەکات کە دووریان دەخاتەوە لە بەشداری لە داڕشتنی دەستوور و پۆستە سەرکردایەتییەکاندا، ڕێگری دەکات لە چەسپاندنی ئامادەبوون و ڕۆڵیان لە بونیاد نانی سووریای نوێدا.
جێپەنجەی خەباتگێڕان لەگەڵ جیاوازی جوگرافیا و شێوازەکانی بەرگریدا
نەسرین دیب، مامۆستا لە کۆلیژی کشتوکاڵ لە زانکۆی کۆبانێ، ڕوونیکردەوە، کە دۆخی ژنانی سووریا بە درێژای دەیان ساڵ گۆڕانکاری بنەڕەتی بەخۆیەوە بینیوە، پێش قەیرانەکە، ژنان خاوەنی ڕۆڵێکی دیار بوون لە بونیادنانی کۆمەڵگە و کاریگەری لەسەر دەوروبەریان، سەرەڕای ئەو ستەمکارییە درێژخایەنەی کە وڵات تێیدا ژیاوە، لەگەڵ ئەوەشدا، ژنان توانییان فێر ببن و کار بکەن، سەربەخۆییان لە زۆرێک لە کۆمەڵگەکاندا بسەلمێنن، ژنانی سووریا چێبەنجەیەکی ڕوونیان جێهێشتووە لە ساڵانی قەیرانەکەدا، هەر یەکەیان بەپێی بارودۆخی ناوچەکەی و سروشتی خەباتەکەی، لە ڕۆژئاوا ژنانی سووریا چەکیان هەڵگرت لە پێناو بەرگریکردن لە ناسنامە و دۆزەکە، ئاڵای ئەوەیان بەرزکردەوە کە باوەڕیان پێی هەبوو بۆ کۆمەڵگەکەیان، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی تری سووریادا، ژنان ڕێگایەکی تریان هەڵبژارد بۆ خەبات لە ڕێگەی فێرکردنی منداڵان و بونیادنانی نەوەیەک کە بتوانێت ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی جەنگ ببێتەوە، بوونە کۆڵەکەی خێزان لە هەموو لایەنەکانەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم هەمەجۆرییە لە شێوازەکانی بەرگریدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ژن هاوبەشێکی سەرەکییە لە کۆمەڵگەدا، وتی: لقێکی لێکۆڵینەوەیە کە ناکرێت لێی جیا بکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی لەدەستدانی منداڵ و هاوژین و باوک بوونەتەوە، ئەو پێشێلکارییانەی تووشی بوون، بە هۆشیاری و سووربوونیان توانییان خۆیان بپارێزن، سەرەڕای قووڵایی ئەو برینانەی قەیرانەکە بەجێی هێشتووە، بەردەوام بوون لە خەبات و زۆرێک لە ناخۆشییەکانیان تێپەڕاند، و سەلماندوویانە کە ئەوان بەشێکی دانەبڕاون لە داهاتووی سووریا، لە ڕۆژئاوا و خۆبەڕێوبەری ئەزموونێکی خەباتگێڕی نایابیان پێشکەش کردووە، کاتێک بەرگرییەکی بەرفراوانیان ئەنجامداوە و ئامادەبوونێکی پێشەنگانەیان لە بونیادنانی کۆمەڵگە لە ئاستە سیاسی، کۆمەڵگەیی و فەرهەنگییەکاندا دامەزراندووە، کە ئەم ڕۆڵە پێشکەوتووە ئەزموونی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتە نموونەیەک کە هەموو ژنێکی سووریا دەتوانێت ئیلهامی لێ وەربگرێت، لە ڕێگەیەوە خێرایی خەباتی خۆی بەرز بکاتەوە بۆ داواکردنی مافەکانی لە سووریای نوێدا، ئەوەش بۆ مسۆگەرکردنی ئامادەبوونێکی کارا و قەوارەیەکی سەربەخۆ بۆ ژنان لە داهاتووی وڵاتدا.
ڕوونیشیکردەوە، کە ژنانی سووریا ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئاستێکی بەرز لە ستەمکاری و سەرکوتکردن دەبنەوە لەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتیدان، وتی: ئەمەش وا دەکات ئەم ترسە ببێتە هۆکارێکی ڕاستەوخۆ بۆ بڵابوونەوەی نەخوێندەواری و سنوور بۆ تواناکانیان دەبەستێت لە پێشکەشکردندا، بە جۆرێک کە پەراوێزخستنیان دووبارە لە ناو کۆمەڵگەدا دروست دەبێتەوە، بۆ ئەوەی ببنە بەوەی کە پیاو و دەسەڵات دەیانەوێت، نەک ئەوەی کە شایەنیببن، بانگەواز بۆ ژنانی سووریا دەکات کە باوەڕییان بە خۆیان و بە توانا هزرییەکانیان بەهێز بکەن، لەگەڵ هۆشیاری ژن لە ئەرکەکانی و ڕۆڵی لە گۆڕینی کۆمەڵگەدا توانای ئەوەی پێدەبەخشێت کە پایەیەکی بنەڕەتی بێت لە بونیادنانی سووریای نوێدا، هەروەها ڕزگاری بێت لەو کەمکردنەوەی کە حکومەتی کاتی پراکتیزەی دەکات، پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی هۆشیاری ژنان دەکاتەوە بۆ ئەوەی درک بە بەهای ئەو شتانە بکەن کە خۆیان و ئەوانی دیکە هەیانە پێشکەش دەکرێت، بەرپرسیارێتی بەردەوامبوونی پەیامەکە لە ئەستۆ بگرێن.
پێویستی بە دابینکردنی پاراستنێکی یاسایی بەپەلە
نسرین دیب جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا دەژین، چونکە ڕووبەڕووی ڕفاندن، ئەشکەنجەدان، توندوتیژی و دەستبەسەرکردن دەبنەوە، وەک کاڵا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت کە پیاو دەتوانێت چۆنی ویستی وەک یارییەک بەکاریان بهێنێت، وتی: ئەم ڕەفتارانە بە تایبەتی ژنانی جگەلە سوننە دەکەنە ئامانج، کە ئەمەش وا دەکات پێشێلکارییەکان زیاتر بڵاو ببنەوە لە ناوچەکانی کەناراوەکانی سووریا و حومس، کە تێیدا حاڵەتی ڕفاندنی منداڵانی کچ تۆمار کراون، لە دیمەنێکدا کە قەبارەی مەترسی دۆخی ژنان لەوێ دەردەخات، هەروەها ئاگادار دەکاتەوە، کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە بە بێ یاسایەکی ڕێگر دەبێتە هۆی تێکچوونێکی گەورەتر، ژنان لە هەلەکانی ژیان و خۆبونیاتنان بێبەش دەکات، جەخت لەسەر پێویستی دەرکردنی یاسای ڕوون بۆ پاراستنی ژنان لە چوارچێوەی دەوڵەتی نوێدا دەکاتەوە، بە شێوازێک کە ماف و ئەرکەکانیان وەک هاوڵاتی مسۆگەر بکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا، نسرین دیب جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە سووریا پێویستیان بە تیشکخستنەسەر دوو خاڵی سەرەکییە: باوەڕبوون بە هزر و توانای پەرەپێدانی خۆی سەرەڕای ترس و ستەمکاری، چونکە ژن دەتوانێت خۆی و کۆمەڵگە و ناسنامەکەی بپارێزێت، هەروەها بانگەواز دەکات بۆ پەسەندکردنی یاسای باری کەسێتی کە مافی هەمووان مسۆگەر بکات، ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان، لەگەڵ پێویستی بوونی دەستوور و یاسایەک کە بوونی ژن و ناسنامەکەی بپارێزێت، بە مەرجێک بە کردەیی لەسەر زەوی جێبەجێ بکرێت نەک تەنها وەک دەقێکی نووسراو بمێنێتەوە.