"توندوتیژیی ڕەتکردنەوە" لە سێبەری ئاستەنگەکانی یاسای ژمارە ٥٨

سەرەڕای بوونی یاسای ٥٨ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە تونس، کەچی خێرایی تاوانەکان هێشتا بەرزە، بە جۆرێک بەپێی ڕێکخراوەکانی ژنانی تونس لە سەرەتای ئەم ساڵەوە ١٢ ژن کوژراون.

زهور مەشریقی

 

تونس ـ لەو كاتەی کە یاسای ژمارە ٥٨ تایبەت بە نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە کاتی دەرچوونیدا نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی کرد لە سیستەمی یاسایی تونسیدا، ئەمڕۆ ناکۆکییەکی ئازاربەخش سەرهەڵدەدات کە شایەنی وەستان لەسەریەتی، لە کاتێکدا ئامانجی مەبەست کەمکردنەوەی رەفتارە توندوتیژەکان بوو، بەڵام ئامارەکان ئاماژە بە ئاراستەیەکی بەرزبوونەوەی نیگەرانکەر دەدەن لە خێرایی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، بەڵکو تەنانەت دوو هێندەبوونی دیاردەی "ژنکوژی"ش بە شێوەیەکی بەرچاو کە لەو ڕێژەیە تێپەڕی کە پێش کەوتنەباری یاساکە تۆمارکرابوو.

 

لە ٧ حاڵەتەوە لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٣٠ حاڵەت لە ساڵی ٢٠٢٥

ئامارەکان ڕاستییەکی شۆکهێنەر نیشان دەدەن، لە کاتێکدا ژمارەی کوژراوان لە ساڵی ٢٠١٧ لە ٧ حاڵەت تێنەپەڕیوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم ڕێژەیە بە ڕێژەیەکی پێوانەیی دوو هێندە بوونەتەوە، بە جۆرێک کە لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٥ حاڵەت بەرزبووەوە، لە ساڵی ٢٠٢٥ دووبارە گەیشتە ٣٠ ژنی کوژراو، ئەمەش واتای ئەوەیە کە تاوانەکانی کوشتن لە ماوەیەکی کەمدا بە کردەوە زیاتر لە ٤ بۆ ٥ جار زیادیان کردووە، ئەم بەرزبوونەوەیەی خێرایی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی لە بۆشاییەوە نایەت، بەڵکو دەرئەنجامی پێکدادانی هەوڵەکانی ئازادبوون و مافە مسۆگەرکراوەکانە لەگەڵ پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کە هێشتا سەرلەنوێ "پیاوسالاری ژەهراوی" و هۆگری بەسەرداپێداچوونی باوکسالاری دروست دەکەنەوە.

 

ئەم ڕووداوە مەترسیدارە لەم دواییانەدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تاوانی کوشتنی مامۆستا "مەروا" لە گوندەکانی قیروان لە ناوەڕاستی تونس بە دەستی کەسێک کە داوای هاوسەرگیرییەکەی ڕەتکردبووەوە، بەرجەستە بوو، کە تەنها ڕووداوێکی گۆشەگیر نەبوو، بەڵکو بەرجەستەکردنێکی بەرچاوە، بۆ ئەوەی پێی دەوترێت "تاوانەکانی ڕەتکردنەوە"، کاتێک توندوتیژی توندتر دەبێت کە پیاوان ڕەتیدەکەنەوە سەروەری ئیرادەی ژن و مافی لە هەڵبژاردندا قبوڵ بکەن، ئەم تاوانە بەرهەمی پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتییە کە هەم لە ناوچە گوندنشین و هەم شارنشینەکاندا چڕ بووەتەوە و خۆی بە دابەشکردنێکی نادادپەروەرانەی ڕۆڵەکان دەخۆنێت کە کۆنترۆڵی پیاوسالاری دەسەپێنێت.

 

کارەساتی "مەروا"، کە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا لەبەر ئەوەی داواکارەکەی ڕەتکردبووەوە، ئاماژەی ئاگادارکردنەوەی پێشخۆ بوو کە بە هەند وەرنەگیرران، هەروەک چۆن لە کەیسەکانی پێشوودا ڕوویدا وەک کەیسی رفقە شارنی کە هاوژینە پۆلیسەکەی چوار ساڵ پێش ئێستا کوشتی، هەموو ئەو زیانبەرکەوتووانەی تریش ئەوانەی کە سیستەمی پاراستنی ئەمنی شکستی پێهێنان، لەگەڵ کولتوورێکی کۆمەڵایەتی باو کە بەشدارە لە شاردنەوەی ئەم هەڕەشانە، کە ژنان دەخاتە بەر مەترسی توندوتیژییەکی سیستماتیک کە ئامانجی "سزادانی" ئەو ژنەیە کە ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە پیاوێکەوە بکات کە سەربەخۆیی ئەوی پێ قبوڵ ناکرێت.

 

ئەم بارودۆخە پێویستی بە پەیڕەوکردنی ستراتیژییەکی گشتگیری مافی مرۆڤ هەیە کە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کەشی کولتووری پیاوسالاری و جێبەجێکردنی توندی یاسای ٥٨ لەگەڵ دابینکردنی سەرچاوەی پێویست بۆ پاراستنی ژنان دامەزراوە، کە وەک "خۆشگوزەرانییەکی" مافی مرۆڤ سەیر ناکرێت، بەڵکو پێویستییەکی کۆمەڵایەتییە بۆ ڕزگارکردنی توێژی زۆرترین بەرکەوتوو بە لاوازی و توندوتیژی.

 

توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە بەرزبوونەوەیەکی ترسناکتادایە

سەوسەن جەعدی، راوێژکار لە ڕێکخراوە دادپەروەرییەکاندا، قسەکانی بە جەختکردنەوە لەسەر رێڕەوی کاری درێژخایەن و قوڵی خۆی لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەکات، بۆ ئەمەش پشت بە شارەزایی خۆی دەبەستێت لە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٥٨، شێوازە جیاوازەکانی توندوتیژی کە لە تونس و بەتایبەت لە ناوچە ناوخۆییەکان بڵاوبوونەتەوە.

 

بە روونی تێبینی بەرزبوونەوەیەکی نیگەرانکەر و بەردەوام دەکات لە خێرایی توندوتیژی لە کۆمەڵگەی تونسیدا بە گشتی، و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بەتایبەتی کە بە شێوەیەکی دیاریکراو لەسەر بنەمای ڕەگەزی بونیادنراوە، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم چەمکە، واتە "توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی"، هێشتا لە هەندێک حاڵەتدا لەلایەن زۆرێک لە تاکەکانی کۆمەڵگەوە تێنەگەیشتووە یان ڕوون نییە، ئەمەش پێویستی بە ڕوونکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی زیاتری ئەم چەمکە دادپەروەرییە دەسەپێنێت.

 

مەروا دوا زیانبەرکەوتوو نابێت

لە شیکردنەوەکەیدا، دەگوازێتەوە بۆ ڕستەیەک کە لەم دواییانەدا ڕای گشتی تونسی تووشی شۆک کرد، کە بریتییە لە تاوانی کوشتنی مامۆستایەکی گەنج لە گوندەکانی قیروان، بە وردی ڕوونیدەکاتەوە کە مامۆستاکە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە لەسەر دەستی کەسێک کە دەوترێت داوای هاوسەرگیرییە لێ کردووە بەڵام لەلایەن ئەوەوە تووشی ڕەتکردنەوەی یەکجاری بووەوە، ئەم وردەکارییە بنەڕەتییە، لەسەر بنەمای ئەو شایەتیدانەی کە خاڵی زیانبەرکەوتووەکە پێشکەشی کرد، ئەم ڕووداوە دەکاتە ئەوەی کە دەکرێت وەک "تاوانی ڕەتکردنەوە" پۆلێن بکرێت، بەڵام بۆ ئەو و ڕێکخراوە دادپەروەرییەکان، ئەم تاوانە دەبێت بە شێوەیەکی ورد و دادپەروەری توند وەک تاوانی "ژنکوژی" پۆلێن بکرێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە ڕووداوی گۆشەگیر یان تاکەکەسی نیین، بەڵکو زۆر جار لەگەڵ بازنەیەکی تەواو و بەیەکەوەبەستراوی توندوتیژی سیستماتیکدا کە ژنەکە بە زیندووی دەبەسترێنەوە، کۆمەڵگەی تونس بە گشتی بایەخ بەو تاوانانە دەدات کە دێنە پێشەوە و ڕای گشتی دەوروژێنن، بەڵام بە تەواوی "لایەنی شاراوە"ی ئەم کارەساتە لەبیر دەکات، کە بریتییە لەوەی کە تاوانی کوشتن هەمیشە هۆشداری دووبارەبووەوە و بازنەی توندوتیژی لە پێشەوەیە کە ژنەکە، بە تەنها یان تەنانەت بە هاوکاری دەوروبەرەکەی، ناتوانێت لێی دەرچێت.

 

سەوسەن جەعدی گریمانە دەکات کە مامۆستاکە ڕووبەڕووی هەڕەشەی پێشوەختە و ڕاستەوخۆ بووەتەوە لەلایەن بکوژەکەوە، وەک وتنی "ئەگەر ئێمە پێكەوە نەبین دەتکوژم"، ئەم هەڕەشانە ڕەنگە لە کەسانی تر شاراوە بووبن، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لەلایەن دەوروبەرەوە بە هەند وەرنەگیرران، ئەو لێرەدا کەیسی ڕەفقە شارنی به یاد دەهێنێتەوە کە سکاڵای بۆ پۆلیس برد و نامەکانی هەڕەشەی کوشتنی پێگەیاندن، بەڵام داوای پاراستنی بە جددییەتێکی پێویست مامەڵەی لەگەڵ نەکرا و پارێزگاری لێ نەکرا تاوەکو لەلایەن هاوژینە پۆلیسەکەیەوە کوژرا.

 

لێرەدا سەوسەن جەعدی دامەزراوەکانی حکومەت دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییە یاسایی و دادپەروەرییەکانیانەوە،  دەسەپێنێت کە ئەو کولتوورە باوەی دەوروبەری نزیکی زیانبەرکەوتووان وایان لێدەکات ئامۆژگاری ژنەکە نەکەن کە ئەم هەڕەشانە ڕەنگە جددی بن و ڕەنگە بە تاوانێک کۆتایی بێت، کە ئەمەش دۆخێکە ژنان ڕۆژانە دەژیەن تێیدا، بەتایبەت لە ڕێگەی ئامرازەکانی پەیوەندی خەیاڵیەوە؛ هەرچەندە ژنێکی گەنج هەوڵ بدات گەنجێک بوەستێنێت کە دەیەوێت بیناسێت، ئەو "پیاوە" ڕەتکردنەوەکە بە شێوەیەکی ئاسایی قبوڵ ناکات، بەڵکو کاردانەوەی زۆر توند دەبێت، دەگاتە ئاستی بێڕێزی و سزادان تەنها لەبەر ئەوەی ڕەتیکردەوە پەیوەندی لەگەڵدا هەبێت.

 

لە بێڕێزییەوە بۆ کوشتن

سەوسەن جەعدی دەگوازێتەوە بۆ تیشک خستنەسەر "دیاردەی تاوانەکانی ڕەتکردنەوە" وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ڕوونیدەکاتەوە، کە ڕەنگە لە شێوازە زارەکییەکانی گاڵتەجاڕی یان بێڕێزییەوە پەرە بسێنێت بۆ ڕەفتاری توندوتیژی جەستەیی، ئەوەش وەک دەرئەنجامی قبوڵنەکردنی هەندێک پیاو بۆ ڕاستی روودانی ڕەتکردنەوە لەلایەن ژنەکەوە.

 

جەختی لەوە کردەوە، ئەم دیاردەیە، کە هەندێک کەس پێی دەڵێن "تاوانەکانی ڕەتکردنەوە"، لە کۆمەڵگە گوندنشینەکان و دورەدەستەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو چڕ دەبێتەوە، کە تێیدا کولتوورێکی پیاوسالاری زاڵە کە لە ناوەڕۆکەکەیدا پشت بە چەمکەکانی کۆنترۆڵ و باڵادەستی ڕه‌هایە، لەگەڵ بوونی دابەشکردنێکی نادادپەروەرانەی ڕۆڵە کۆمەڵایەتییەکان کە ئەوەی پێی دەوترێت "پیاوسالاری ژەهراوی" دەسەپێنێت، ل دیاریکرد کە ڕاستی کۆمەڵایەتی شاهیدی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی و بەرچاوە، کە تێیدا ژنانی گەنج سەرکەوتنێکی ئەکادیمی و پیشەیی بەرچاو بەدەستدەهێنن.

 

سەرکەوتنی ژنان "پیاوسالاری ژەهراوی" نیگەران کرد

ئەو سەرنج دەکاتە سەر ئەوەی کە کولتووری باو لە دەوروبەری نزیکی زیانبەرکەوتووان ڕۆڵێکی نەرەستی دەگێڕێت، چونکە مامۆستا کوژراوەکە، بەپێی مەزەندەکردنی ئەو، ڕەنگە باسی ئەو هەڕەشانەی لەگەڵ کەسانی دەوروبەری کردبێت، بەڵام هیچ کەسێک ئامۆژگاری نەکرد کە ئەو هەڕەشانە ڕەنگە جددی بن و ڕەنگە بە تاوانێک کۆتایی بێت.

 

جەختی لەسەر پێویستی کارکردن لەسەر گۆڕینی کولتووری کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی ئەو کولتوورە پیاوسالارییە کردەوە کە بیرۆکەی باڵادەستی ژنان یان مافی ڕەتکردنەوەیان ڕەتدەکاتەوە، لە هەمان کاتدا سەرلەنوێ بە شێوازەکانی پەروەردەکردنی منداڵ لەناو خێزانەکاندا بچێتەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگتر بێت.

 

ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لایەنی زۆر تێدایە

هەروەها جەخت لەسەر جێبەجێکردنی توندی یاسای ژمارە ٥٨ تایبەت بە نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەکاتەوە، لەگەڵ دابینکردنی هەموو سەرچاوە مرۆیی و ماددییە پێویستەکان بۆ مسۆگەرکردنی پاراستنی ژنان، پاراستنی ژن تەنها "خۆشگوزەرانییەکی" مافی مرۆڤ نییە، بەڵکو پێویستێکی کۆمەڵایەتی بەپەلەیە، بەو پێیەی ژنان ئەو توێژەن کە زۆرترین بەرکەوتوون بە توندوتیژی و لاوازی کۆمەڵایەتی.

 

سەوسەن جەعدی جەخت لەسەر ڕۆڵی ڕاگەیاندنی گشتی و دامەزراوە پەروەردەیی و کولتوورییەکان دەکاتەوە لە بڵاوکردنەوەی کولتووری ڕێزگرتنی یەکتر، بونیادنانی پەیوەندی مرۆیی هاوسەنگ کە سەقامگیری خێزان و کۆمەڵگە بە گشتی لە دوورەوە لە بازنەی توندوتیژی مسۆگەر بکات، هەروەها ئەم ڕێگەیە تەنها ڕێگەیەکە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای یەکسانی ڕاستەقینە دوور لە میراتی دەسەڵاتداری باوکسالاری و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزە.