سزای نەجلە ئیشیک تێکۆشەری دارستانی ئاکبەلەن هەڵوەشایەوە

ئەو سزا کارگێڕییەی کە بەسەر تێکۆشەر نەجلا ئیشیکدا سەپێنرابوو بەهۆی هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە بڕینی دارستانی ئەکبەلەن، لەلایەن دادگاوە هەڵوەشایەوە.

لە کاتی بڕینی دارستانی ئاکبەلەن لە ناوچەی میلاسی موغڵا، سزای کارگێڕی بە بڕی ٤٠ هەزار و ١٨٩ لیرە بەسەر سەر نەجلە ئیشیک، بەهۆی ڕێگریکردن لە بڕینی دارەکان، سەپێندرا.

 

دژی بڕیاری سزادانی کارگێری دۆسیەکە لە دادگای ئیداری دووی شاری موغڵا کرایەوە، دادگا بڕیاری دادوەری سزای ئاشتی لە شوێنی خۆیدا بینی و تەنانەت ڕایگەیاند کە "سزای کارگێڕی پارە بە بڕیاری دادگا لە دۆسیەی هەڵوەشێنراودا لە یاسادا بە گونجاو نەزاندراوە" هەرچەندە دادگا ئەو سزایەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام بەشی باج بڕیاریدا نەجلە ئیشیک سزا بدات.