قسەی ژنێک لە یادەوەری مێژوودا؛ هەرگیز تەنها دەنگدەر نەبووم

ئەو ژنەی بە پێشەنگایەتی کردنی هەڵمەتی مافی دەنگدانی ژنان لە ساڵی ١٨٩٧ ناسراوە.

 

میلیسێنت گارێت فۆسێت پێشەنگێکی سیاسی و چالاکوان و نووسەرێکی ئینگلیز بوو، بە پلەی یەکەم بە ڕۆڵی لە پێشەنگایەتیکردنی بانگەشەی مافی دەنگدانی ژنان لە ساڵی ١٨٩٧ ناسرابوو، هەرچەندە هەڵوێستی توندڕەوی لەبارەی مافی ژنانەوە نەبوو، بەڵام ماندوو نەناسانە کاری دەکرد.

 

لە ساڵی ١٨٤٧ لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٢٩ کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی ١٨٩٧ سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی کۆمەڵگەکانی مافی دەنگدانی ژنان (NUWSS) بووە، تا ساڵی ١٩١٩ ئەو پۆستەی بەدەستەوە بووە، وەک بەڕێوەبەری کۆلێژی بێدفۆرد لە لەندەن دەستنیشان کراوە، لەوێ سەرنجی لەسەر باشترکردنی دەرفەتەکانی ژنان بووە بۆ خوێندنی باڵا و دامەزراوەی هاوبەشی زانکۆی نیونهامە لە کامبریج لە ساڵی ١٨٧٥.

 

لە یەکێک لە نووسینەکانیدا دەڵێت: "هەرگیز نەبوومە چالاکوانێک کە بەرگری لە مافی دەنگدانی ژنان بکەم، بەڵکو لە بوونی خۆمدا هەمیشە ئەو بڕوایەم هەبووە، ئەمەش منی ڕاکێشا تا لە بنەماکانی حکومەتی نوێنەرایەتی تێبگەم"