تابلۆی "ژنێکی عێراقی"

 

مەیسا محەمەد سرای هونەرمەندێکی دیار و دیزاینەری جلوبەرگی عێراقییە و شارەزایی لە وێنەکێشانی میراتی عێراقی، کەلوپەلی کۆن و فۆلکلۆری بەغدادی هەیە و ئەندامی مۆزەخانەی میراتی ڕۆشنبیری عێراقییە و خاوەنی چەندین بڕوانامەیە کە لەو پێشەنگایانەی بەشداری کردووە، پێی بەخشراوە.


سەرەتا بە کێشانی تابلۆی فۆلکلۆری دەستی پێکرد، بەرهەمی ساڵان و هەموو ئەو بیرۆکە و پێشکەوتنە هونەریانەی کە لە کاتی پراکتیزەکردنی هونەری وێنەکێشان پێی گەیشتبوو، تێیدا کورتکرانەوە، هەریەک لە تابلۆکانی بە سەرەتایەک دەزانێت بەڵام لە شێوازێکی جیاوازدا.


بابەتەکانی تابلۆکانی لە شوێنەوارەکانی شەقامی عێراقی، دێرینەکان، میراتەکان، بیناکان، کوچە و کۆڵانەکان، فۆلکلۆر، و میراتی بەغدادی وەرگیراون، لە زۆرێک لە پێشانگاکان لەسەر ئاستی ناوخۆ بەشداری کردووە، کە گرنگترین پێشانگا، پێشەنگای کۆمەڵەی هونەرمەندانی تەشکیلی عێراقی و گەلەری عەشتار بووە.

 

لە، تابلۆکەیەدا “ژنێکی عێراقی” کە لە ساڵی ٢٠١٩دا کێشاوە، دەردەکەوێت، ژنێکی بە شانازییەوە وێنا کردووە، کە جلوبەرگ و کەرەستەی جوانکاری کولتووری لەبەردایە، چارشێوێک بە شانییەوە هەڵواسراوە و سیماکانی فراوان و ڕۆژهەڵاتینە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووخسارێکی بەهێزی هەیە کە ڕووبەڕووی هەموو بارودۆخێک دەبێتەوە.

 

لێرەدا هونەرمەند بە نیشاندانی بەرگدروویەک پیشەی ژنەکە و هەوڵەکانی بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی پیشان دەدات، وەک ئەوەی زۆربەی ژنانی عێراقی ئەنجامی دەدەن.