پەیکەری "دایکە دۆنێتسک"

 

 

پەیکەری دایک یەکێکە لە شوێنەوارەکانی شاری دۆنێتسکی ئۆکراینا، یەکەم پەیکەرە لەسەر خاکی ئۆکراینا کە تایبەت بێت بە دایک-ژن و دوو مەتر بەرزییەکەیەتی.

 

ئەم پەیکەرە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری دۆنێسک لە ڕۆژی دایک لە ئۆکراینا بە ئامانجی پاراستنی دایکایەتی و منداڵیایەتی کراوەتەوە، ئەم پەیکەرە لەسەر دەستپێشخەری بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری ناوچەیی دۆنێتسک بۆ پاراستنی دایکان و منداڵەکان دروستکراوە.

 

لە پەیکەرەکەدا دایکەکە بە دەستی منداڵە ڕووتەکەی هەڵگرتووە، لە ڕووخساریدا سیمای خەمناک و نائومێدکەری  بەدیدەکرێت، ژنەکە جلێکی درێژی لەبەردایە و چەفتەیەک شانەکانی داپۆشیوە، منداڵەکەشی بە خۆیەوە نووساندووە و لەسەری دەستی دایناوە.