قسەی ژنێک لە یادەوەری مێژوودا؛ من ژنێکم هەوڵ دەدەم

 

کلێر بووس لوس، شانۆنامەنووس و چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکارێکی ئەمریکییە لە ساڵی ١٩٠٣ لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا لەدایکبووە، پێش جەنگی جیهانیی دووەم لە بواری ڕۆژنامەگەریدا کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٤٢دا هەنگاوی بۆ کاری سیاسی ناوە و بۆ کۆنگرێس هەڵبژێردرا.

 

 

بووەتە ئەندامی ئۆرکێسترای فیلارمۆنیکی نیویۆرک و دەرهێنەری مۆزەخانەی هونەری مۆدێرن بووە بە درێژایی ژیانی هونەری، بەشداری کردووە لە ئامادەکردنی زۆرێک لە بەرهەمە هونەریەکان.

 

کلێر بووس لوس لە ساڵی ١٩٨٧ کۆچی دوایی کردووە و یەکەم ئەمریکی بووە کە پۆستی باڵیۆزی سەرەکی لە دەرەوەی وڵات وەرگرتووە.

 

یەکێک لە جوانترین وتەکانی کلێر ئەوەیە دەڵێت: “چونکە من ژنم، دەبێت هەوڵی نائاسایی بدەم بۆ سەرکەوتن و ئەگەر شکستم هێنا، کەس ناڵێت من شکستم هێنا، چونکە ئەو توانای ئەوەی نییە ئەو کارە بکات، بەڵکو ئەوان دەڵێن ژنان توانای ئەنجامدانی ئەو کارەیان نییە”.

 

هەروەها دەڵێت: “من ژنێکم کە هەوڵ دەدەم لە بوارە جیاوازەکاندا کار بکەم، چونکە بە سروشتیی مەیلی ئەوەم هەیە زۆر شت بزانم”.