سیاسەت

  • کۆبانێ، ناوەندی بەرخۆدان و سەرکەوتنی کوردستان 

    مێژووی گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی ژنانی کورد بنەمای چەندین بەرخۆدان و تێکۆشانی مەزنە، بەم بەرخۆدانانە بووەتە ئاگری سەرهەڵدان و بەرەو بنیاتنانی شۆڕشی ژنان هەنگاوی ناوە، یەکێک لەو ناوچانەی کە ئاگری سەرهەڵدان و شۆڕشی ژنانی تێیدا زیندوو بووەوە کۆبانێی خۆڕاگرە.

  • ڕیحان لۆقۆ: چەتەکانی داعش ڕوی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکن 

    ڕیحان لۆقۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا هێرشەکانی داعشی لە حەسەکە بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: "دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەی چەتەکانی داعشەوە پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی خۆبەڕێوەبەری و ئاسایشی هەرێمەکە ببەزێنێت".

  • "خۆبەڕێوەبەری نوێنەرایەتی خەڵکی هەرێمەکە دەکات" 

    ئەمینە بەکر، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەرێمی فورات، ٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە کانتۆنی کۆبانێی پیرۆزکرد و وتی: ""دوای دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری خۆمان بەڕێوەدەبەین و کێشەکانمان چارەسەر دەکەین ئەم پرۆژەیە چەندین نەتەوە لەخۆدەگرێت و لە پێشدایە".

  • "باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پڕۆسەی سەختتردا تێپەڕیوە" 

    نەسرە خەلیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی فورات پرۆسەی قورستریان تێپەڕاندووە، بۆیە پێکەوە ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنن.

  • چوار ساڵ بێدەنگی لە جینۆسایدی کورد و گۆڕینی دیمۆگرافیاکەی 

    چوار ساڵ بەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری چڵە زەیتون تێپەڕی، دەوڵەتی تورکیا هەموو هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین خستووەتەگەڕ، وڵاتانی نێودەوڵەتی وەک هەمیشە بێدەنگن لە جینۆسایدی کورد.

  • "هێرشەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شکستی تورکیا نیشان دەدەن" 

    لەیلا قەهرەمان، جێگری هاوسەرۆکی حزبی داهاتووی سوریا ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی سەرەکی ژنان و هەموو گەلانی ناوچەکەیان کردووەتە ئامانج.

  • لە ساڵیادی کۆنگرا ستار، داوادەکەن بە نمونەیەک دابنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ژنانی باشوری کوردستان 

    ١٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆنگرا ستاردا تێدەپەڕێت، نوێنەرایەتی کۆنگرا ستار لە باشووری کوردستانیش یەکبوونی ژنان لە باشوور بە یەکەمین هەنگاوی سەرکەوتنی ژنان دەزانێت، تا لەپێناو ژن و نەتەوەکەیاندا تێبکۆشن.

  • ستێر قاسم: پێویستمان بە دەستورێکی دیموکراتییە لە ڕۆڵی ژناندا 

    ستێر قاسم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە نووسینی دەستوردا وتی: "دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان بەبێ پرۆژە و تێڕوانینی کۆمەڵگا و ژنان دەستوورەکانیان دەنووسی، دەستوورەکانی سوریا جارێکی تر هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش بەژنان نەکردووە، ژنان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەگەشەپێدانی کۆمەڵگەدا و بنەمای سەرکەوتنی شۆڕشی گۆڕانن بەڕای ئێمە ژنان پێگەیەکی بەنرخیان دەبێت لەسوریای نوێدا و ڕۆڵیان لەدەستووری دیموکراتیدا دەبێت".

  • منداڵان و ژنانی ناو چاکسازیەکان لە بارێکی ناجێگیری دەروونیدان 

    بەدریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "منداڵانی ناو چاکسازیەکان لە ژێر بارێکی ناجێگیری دەروونیدان، هەروەها دایک هەیە ناتوانێت شیر و پێداویستی بۆ منداڵەکەی دابین بکات".

  • ژن هیچ ڕۆڵێکی لە سیاسەتی عێراقدا نییە 

    هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامە، بەڵام حکومەتێک دەبێت کە ژن تێیدا ڕۆڵی نابێت، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: ئەم حکومەتە تەمەنی زۆر نابێت، ئەگەریش حکومەت دروستببێت و کازمی سەرۆک وەزیران بێت، لاواز دەبێت.

  • "تێکۆشانی ژنان لە دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی سەرمایەداری بە ئامانج دەگیرێن" 

    زاهیدە ئیسحاق، هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنی دیموکراتی مەنبج و گوندنشینەکانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسەکەمان وتی: "بە ئامانج گرتنی ساکینە جانسز و دوو هەڤاڵەکەی، لە کەسایەتی ئەواندا تێکۆشانی ژنانیان بە ئامانج گرتووە، هەرچەندە فەڕەنسا هەموو بەڵگەکانی لە دەستدایە، بەڵام کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی شاردەوە".

  • شیمال ئولکەم: کات کاتی ئازادی ژنە ...٢ 

    لە بەشی دووەمدا، شیمال ئولکەم، نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و تیرۆرکردنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز دەهێنێتە زمان و ئاماژە بەوەدەکات "هێڵی ساکینە جانسز وەک هێڵی ئازادی ژنان لە کوردستان دەبینین".

  • شیمال ئولکەم: کات کاتی ئازادی ژنە...١ 

    شیمال ئولکەم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک، ڕایگەیاند: ئەگەر ئێمەی ژنان خاوەن بەرنامە و پلان و بوێری بین، هیچ شتێک ناتوانیت ڕێگەمان لێبگرێت و دەتوانین سنورەکان تێپەڕێنین، گەمارۆکان بشکێنین و گۆشەگیری لەناوببەین، هێزی ئەوەمان هەیە داگیرکاری و فاشیزم لەناوببەین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و شۆڕشی ژنان لە کوردستان مسۆگەر بکەین".

  • تارا حسێن: ئەگەر ژن پێشەنگایەتی نەکات دیموکراتی بەدی نایەت 

    تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕووداوە سیاسییەکانی ساڵی ٢٠٢١ دەنرخێنێت، باس لەوەدەکات لەوساڵەدا ژنان توانییان دەستکەوتی گرنگ بەدەستبهێنن، بەڵام گرنگتر لەوە یەکڕیزی ژنانە تا بتوانن ساڵی ٢٠٢٢ بکەنە ساڵی گەیشتن بە ئامانج و وەستانەوە دژی توندوتیژی و داگیرکاری.

  • ژنانی سیاسەتمەدار: پێویستە ژنان بچنە ناوەندەکانی بڕیار و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن 

    سەرباری ڕووداوە سیاسییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت، ژنان ڕۆڵی گرنگیان پێنادرێت، بەڵام دەنگی خەڵک لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەریخست کە متمانەیان بە ژنان زیاترە، مامۆستایەکی بەشی سیاسەتیش دەڵێت: پێویستە ژنان واز لە پاشکۆیەتی بهێنن و بچنە ناوەندەکانی بڕیارە.

  • مەهتاب خزری: کاتێک ژنێک دەچەوسێنرێتەوە، هەموو کۆمەڵگا دەچەوسێنرێتەوە 

    یەکێتی ژنانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی کە کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان دەکات، ئاژانسی هەواڵی ژن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مەهتاب خزری باس لە ئامانج و چالاکییەکانی یەکێتییەکە دەکات.

  • "ئەنجومەنی ژنانی سوریا تا ڕادەیەک پشتگیری و هاوکاری ژنانی کردووە لە پرۆژەکاندا" 

    لینا بەرەکات، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی سوریا کارەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ئەو ئنجومەنەی هەڵسەنگاند و وتی: "بەهێزکردنی ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی لە بواری سیاسیدا بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕین ئەرکی سەرەکیمان بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوریا لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجومەنەکەمان پڕۆژەی گرنگی هەبوو و توانی بە گەورەیی پشتگیری و هاوکاری هەموو ژنان بکات و دەنگی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بکاتەوە".

  • "پێویستە ژنان لە دەرەوەی زهنیەتی دەسەڵاتداری هەوڵی دروستکردنی ئەجێندای هاوبەش بدەن" 

    دەسەڵاتدارە زلهێزەکان کاریگەرییان خستووەتە سەر ڕێڕەوی ژیانکردن و کایەکانی کۆمەڵگا و هۆکارن بۆ نەبوونی کۆمەڵگایەکی یەگرتوو لە عێراق، کاریگەری سەرەکی ئەم پێکەوەنەبوونەش لەسەر ژنان ڕەنگی داوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ژنان پێویستە هەمان سیاسەتی ڕۆژئاوای کوردستان و سیستمی پێکەوەیی جێبەجێ بکەن.

  • پانۆڕاما، بەهۆی قەیرانەکانەوە باشوری کوردستان زۆرترین ناڕەزایەتی بەخۆوە بینی 

    لە دوای سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و بەستنی ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت لە نێوان هەرێم و تورکیا لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٣دا، حکومەتی عێراق ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، ئیدی قەیرانەکان بۆ هاوڵاتیان دەستیپێکرد.

  • پانۆڕاما، ساڵی بەرخۆدانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان 

    ساڵی ٢٠٢١ گەلی کورد بە چەندین ڕووداو و ململانێدا تێپەڕی، لەو رووداوانەشدا ژنان وەک هەمیشە بەرکەوتەبوون و بەرگریکار و بەهەڵوێست بوون. بە تایبەت لە ماوەی ئەمساڵدا دەوڵەتی تورکیا هێرشە داگیرکارییەکانی چڕ کردووەتەوە.