سیاسەت
-
کابینەکەی لوبنان نائومێدکەر بوو
ژنانی لوبنان بێئومێد بوون کاتێک ئەو وڵاتە بە گەورەترین قەیرانی ئابووری خۆی لە ساڵەکاندا دەسوتێ و کابینەی نوێی وڵاتەکەش لە کۆی ٢٤ وەزیر تەنیا یەک وەزیری ژن هەیە.
-
ئەڤریل هاینس: گەورەترین هەڕەشەی تیرۆر لە چەند وڵاتێکەوەیە نەک ئەفغانستان
ئەڤریل هاینس، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو گروپە تیرۆریستییانەی لە یەمەن و سۆماڵ و سوریا و عێراق کار دەکەن لە ئێستادا مەترسییەکی گەورەتر بۆ سەر نیشتمانی ئەمریکا دروست دەکەن لە ئەوانەی لە ئەفغانستانن.
-
بنەماڵەی شەهیدان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان کرد
بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمی عەفرین، ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە ناوچەی ئێهرێز ڕێکخرا.
-
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: کاتی ئەوە هاتووە پشتیوانی ژنان گەورەتر بکرێت
لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەدا، ژنان سەرنجیان خستە سەر دۆخی ئەم دواییەی ئەفغانستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و وتیان: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ویست و باوەڕ و داواکارییەکانی گەل پشتگوێ خراوە و دەیانەوێت چارەنووسی گەل و ژن بۆ تاریکیی داعش و چەتەکانی وەک خۆی بەجێ بهێڵدرێت، هەروەها لە دژی ئەم دەسەڵاتە دەڵێین کە کاتی ئەوە هاتووە پشتیوانی ژنان زیاد بکرێت".
-
"ئەو بڕیارەی لەبارەی ئایسەل توغڵوک دراوە سیاسییە"
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و یاسای هەدەپە ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەکەی ATK سەبارەت بە دۆخی ئایسەل توغلوک دەربڕی و ڕایگەیاند، کە ئەوان کاری پێکراوە.
-
د.نەزاکەت حسێن بۆ بانگەشەی هەڵبژرادن ڕەخنەیەکی هەیە
د.نەزاکەت حسێن پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سلێمانی دەربارەی بانگەشەی هەڵبژاردن کە لە ئێستادا بۆ هەڵبژرادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردوە، پێی باشە ئەوەی ئێستا دەکرێت دەبوایە لە چوار ساڵی ڕابردوو بکرایە.
-
"ترسمان هەیە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان بەرامبەر کاندیدەکان ڕوو لە زیادبوون بکەن"
لەگەڵ نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، ژنانی کاندید ڕووبەڕووی تۆمەت و تاوانە ئەلیکترۆنییەکان بوونەتەوە، ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانیش جەخت لەوەدەکاتەوە ئێستا ژنان دەتوانن ڕۆڵی ڕاستەقینە ببین، کاندیدێکیش دەڵێت "دەبێت هەموو کاندیدە ژنەکان پشتی یەکتر بۆ سەرکەوتن بگرن".
-
ڕووناک هەورامی: دەسەڵات وایکردووە هەورامان لەیەکتر جیابکرێنەوە
دوای پەیماننامەی لۆزان کوردستان کرایە چوار پارچە، هەورامان یەکێکە لەو ناوچانەی بووە دوو بەش، لە ئێستاشدا هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن یونسکۆوە بە میراسی مێژووی ناسێنرا و هەورامانی باشوریش تادێت بەهۆی حزبایەتییەوە پشتگوێ دەخرێت.
-
"سیاسەتەکانی شەڕ سەرچاوە لە گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵی وەردەگرێت"
ئیبرو گونەی وتەبێژی هەدەپە لە کۆنگرەی حزبی پرسوس، تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی و وتی: "سیاسەتەکانی شەڕ سەرچاوە لە گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵی وەردەگرێت".
-
ئەنیسە خەز عەلی... یەکەم ئافرەت کە بەشداری لەحکومەتی نوێی ئێران بکات
دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ١ی ئەیلول ، ئەنیسە خەز عەلیان بە جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان و خێزانەکان دیاریکرد بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم ژن کە بچێتە پاڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێران.
-
چالاکوانی کورد "عەزیزە ناسری" بە کەفالەت ئازادکرا
بەردەوام ئێران ژنە چالاکوانەکان بە بێ بوونی هیچ تاوانێک دەستگیر دەکات، دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر بە کەفالەتی بڕە پارەیەک ئازادیان دەکات.
-
ڕێپێوانی ژنان، بۆ وەستاندی شەڕی ناوخۆ و ڕوونەدانی ٣١ی ئاب
٣١ی ئاب ئەو مێژووەی بووەتە پەڵەیەکی ڕەش بەسەر باشوری کوردستانەوە، لەو ساڵەدا بە دەیان ژن لە سلێمانییەوە ڕێگەیان تا پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر بڕی، تا ڕێگری لە شەڕی ناوخۆ بکەن و ئەو ڕؤژە نەبێتە مێژوویەک بۆ گەلی کورد.
-
پەیمان عیزەدین: ئەگەر هەرێم ڕازی نەبێت تورکیا ناتوانێت داگیرکاری بکات
پەیمان عیزەدین، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمان بە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە دەزانێت لەسەر داگیرکارییەکان بێتە دەنگ، هەروەها وتیشی بەبێ ڕەزامەندی هەرێمی کوردستان دەوڵەتێکی وەک تورکیا ناتوانێت بەو سنورە بەرفراوانە بێتە خاکی هەرێمی کوردستان.
-
"هێرشەکان لە شەهباوە بۆ تل تەمر و زرگان زیادی کردووە"
مادلێن عبێد، ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، ئاماژەی بەوەدا کە لە شەهباوە هەتا تل تەمر و زرگان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا زیادی کردووە و کردەوەی نامرۆڤانە بەرامبەر بە هاوڵاتیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدات.
-
نەرمین عوسمان: دەبێت هەموو ژنان بێنە دەنگ لە ئاست هێرشەکان
نەرمین عوسمان، دەڵێت دەستگیرکردنی ئەو ئەندامانەی ڕژاک بێدەنگی لێکراوە، لە کاتێکدا دەبێت هەموو ژنان بێنەدەنگ، هەروەها ئەو ژنانە بۆ پشتیوانی ژنانی ئێزدی لە ساڵیادی فەرماندا چوبوونە شەنگال، چونکە ئەوەی بەسەر شەنگالدا هاتووە ئەنفالێکی دیکە بووە، ئەمەشی گەڕاندەووە بۆ ئەو بۆشاییە سیاسییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
لە سلێمانییەوە ژنان ئیدانەی هێرشەکان بۆ سەر شەنگال و ژنان دەکەن
ژنان لە سلێمانییەوە هاوخەمی خۆیان بۆ شەنگال و ژنان دەردەبڕن، دەڵێن، دەوڵەتی تورکیا بەردەوام دەیەوێت سیاسەتی خۆی بسەپێنێت، بەڵام شەنگال گەلی زیندووە و دەبێت کۆمەڵگا و هەموو گەلی کورد لەسەر ئەو هێرشانە بێنەدەنگ.
-
"پێویستە ژنان لە باشوری کوردستان ئەم دۆخەی ئێستای دەسەڵات قبوڵ نەکەن"
هەدلە حەسەن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی فورات، سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشوری کوردستان بە خزمەتکردن بە دەوڵەتی تورک ناودەبات و داوا لە ژنانیش دەکات خاوەن پێگە و ڕۆڵ بن.
-
کایوش چالکمان گاڤریلۆف: ڕزگاری لە ئازادبوونی ژناندایە
لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە کۆنفرانسێکدا گفتوگۆیان لەسەر کێشەکان، ڕێگرییە هەرێمییەکان و چارەسەری هاوبەش کرد، نوسەر و وەرگێڕ کایوش چالکمان گاڤریلۆف، باسی لە کێشەی ژنان لە وڵاتی تورکیا و چارەسەرییەکان کرد.
-
مریەم زولفەقاریان: یاساکانی ئێران دژی بە ژن و مرۆڤایەتییە
مریەم زولفەقاریان، نوێنەری کژار لە دووەمین کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، باسی لە دەوڵەت-نەتەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان کرد، دەربارەی تێڕوانینی ژنان لەسەر ئێران لە دوای سیمینارەکەیەوە قسە دەکات.
-
دوای ساڵێک لوبنان لە ساتی تەقینەوەکەدا ماوەتەوە
ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر تەقینەوەکەی بەندەری مەرفا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون، تا ئێستاش لوبنان کاریگەری تەقینەوەکەی لەسەر بەجێماوە.