شانۆیی "استوار نادر وظیفەشناس" لە کرماشان نمایش دەکرێت

شانۆیی "استوار نادر وظیفەشناس" که له کرماشان نمایش دەکرێت، تیشکی خستووەتە سەر سیاسەتی پیاوان دژ به ژنان.

ژوان کەرەمی

 

کرماشان- شانۆگەری بە ناوی "استوار نادر وظیفەشناس" لە دەرهێنانی مەهنوش محەمەدی کە تیشکی خستووەتەسەر سیاسەتی پیاوان دژ بە ژنان، لە ڕۆژانی ١-٩ی تەمووز نمایش دەکرێت.

 

مریەم تەیموری، شینا ئیسحاقی و ئیلاها محەمەدی لە کاستی شانۆگەرییەکەدا بەشدارن کە ئاتۆلیا شانۆی کرماشان میوانداری دەکات.

 

لە ڕووناکی شانۆگەرییەکەوەو دیزاینی جلوبەرگ، تا دەگاتە ماکیاژ و پشت پەردە، زۆرینەی ژنان بەشدارن.

 

شانۆنامەکە باس لە ژنێک دەکات کە دەستدرێژی کراوەتە سەر و پێش و دوای دەستدرێژییەکە چی ئەزموون کردووەو چۆن ژیاوە، تیشک دەخاتە سەر سیاسەتی پیاوان بەرامبەر بە ژنان، پەیوەستە بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" وەک کارێکی ژنان سەیر دەکرێت.