خولەکانی کولتوور و هونەر بۆ ژنان و منداڵان دەستپێدەکات

 کۆمەڵەی هونەر و کولتوور و وێژەی ژنان، چالاکییە هونەرییەکانی دەستپێکرد و ساڵیحە ئایاتا، یەکێک لە ڕێکخەرانی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو خول دەست پێدەکات و کارەکانیان لەگەڵ ژنان فراوانتر دەکەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- کۆمەڵەی هونەر و کولتوورو وێژەی ژنان-KASED لە ساڵی ٢٠٢١ەوە، بە وتنی "هونەر بۆ هەمووان" لە ئامەد بەردەوامە لە چالاکییەکانی، ئەو کۆمەڵەیەی کە وۆرک شۆپی ژنان بە مۆسیقا و وێنە و زمان و وێژە ڕێکدەخات گەیشتووەتە سەدان ژن و منداڵ، کۆمەڵەکە کە پێشتر لە ڕێزان بوو، ڕووی لە سوور کرد و لەوێ بەردەوامە لە چالاکییەکانی، و دەستیان کرد بە تۆمارکردنی فێرخوازان بۆ وەرزی نوێ.

 

ساڵیحە ئایاتا، یەکێک لە ڕاهێنەرانی زمانی کوردی کۆمەڵەکە، باسی لە ئامانج و چالاکییەکان کردو ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ٧ ژن کۆبوونەتەوە و هەستیان بە پێویستی کۆمەڵەیەکی لەو شێوەیە کردووە بۆ پشتیوانیکردنیان و هاوکاریکردنیان لەو بوارەدا، ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕێزان ئامانجەکەیان بەدەستهێناوە، دەیانەوێت لە سوور بە هەمان شێوە ئامانجەکەیان بەدیبهێنن و داواکاری زۆر هەیە بۆ خولی نوێ.

 

"لێرەین بۆ ئەوەی ببنە بەدیل"

ساڵیحە ئایاتا وتی: بۆ ئەو ژنانەی دەیانەوێت دەستیان بە کولتوورو هونەر بگات یان ببنە هونەرمەند، ئەم کۆمەڵەیەمان کردەوە بۆ ئەوەی ببێتە بەدیلێک، هەروەها بۆ ژنانی کورد کە دەیانەوێت پەرە بە تواناکانیان بدەن یان بەدواداچوون بۆ لێهاتووییەکانیان بکەن لە بواری هونەردا,, سەرەتا لە ڕێزان کارمان دەکرد، بە هۆشیارییەوە لە ڕێزانەوە دەستمان پێکرد چونکە لەم ناوچەیەدا هەم ژن و هەم منداڵ نەیاندەتوانی بگەنە شوێن و دەزگاکانی هونەر، لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی لەوێدا چەندین چالاکیی جیاوازمان ئەنجامدا، گەیشتینە ژن و منداڵان، پەیوەندیمان بە چەندین کەسەوە کردووە.

 

"ئەوانەی یەکەم جار پێشوازییان لێکردین ژن و منداڵ بوون"

 ساڵیحە ئایاتا بۆ سوور، کە بە دڵ و یادەوەری شارەکە ناوی دەبات، ئاماژەی بەوەکرد، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستیان بە چالاکیی ڕۆشنبیری و هونەری کردووە لە سوور، کاتێک دامەزراوەکەیان بردە سوور، سەرەتا ژنان و منداڵان پێشوازییان لێکردن، وتیشی: ڕاستی ئەم شارە ئەم شەقامانە و ئەو ئەزموونانەیە کە هەیەتی، خەڵکی ناوچەکە دێنە کۆمەڵەکەمان، پرسیار دەکەن، ئەمە یەکێکە لەو شوێنانەی کە لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا ئاستەنگی هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەم نەبوونی دەرفەت و سەختییە، گەورەترین ململانێ لێرە بەردەوامە، لێرەوە دەستمان بە خولەکانمان کردووە، خولی زیاترمان داناوە، مۆسیقا و هونەر و زمان و گۆرانی و ئامێرەکانیان فێر دەکەین، جگە لە منداڵان بڕیارماندا خول بۆ دایکانیش دەست پێ بکەین بۆ ئەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ دایکان هەبێت و لە فشاری ژیانی ڕۆژانە دووریان بخەینەوە.

 

"دەتوانین پێکەوە کارەکانمان گەشە پێبدەین"

ساڵیحە ئایاتا ئاماژەی بەوەکرد، هەفتەی داهاتوو دەست بە سەرجەم خولەکان دەکەن و بانگەوزسی کردو وتی: لێرەدا من ئەم بانگەوازە بۆ هەموو ژنان و گەنجان دەکەم و دەڵێم، دەتوانین کارەکانمان لەگەڵ خەڵک و ژنان زیاد بکەین، بۆ ئەوەش پێویستە هەمووان بەشداری خولەکانمان بکەن و کاری زۆر بکەن، بەرهەمێکیان لەسەر ڕۆمانی کوردی هەیە و بە خوێندنەوەی ڕۆمان باس لە وێژەی کوردی دەکەین و بابەت دەنووسین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی خولی نوێ دەکەین، لە ماوەیەکی کورتدا ئامانجمان ئەوەیە بگەینە هەموو ئەو ژن و منداڵانەی لێرەن.