سینەمای عامودێ سەرلەنوێ ئاوەدان دەکرێتەوە

یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە لەگەڵ کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوا و بە سەرپەرشتی فەرمانگەی پشکنینی تەکنیکی شارەوانی عامودێ، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی سینەمای عامودێ دەستیان بە بنیادنانی سینەما کرد.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- لە ١٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٠ لە سینەمای عامودێی شاری قامیشلۆ کۆمەڵکوژییەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٢٨٠ منداڵ گیانیان لەدەستدا، بۆ یادی کۆمەڵکوژیی سینەمای عامودێ یەکێتی شارەوانیەکانی کانتۆنی جزیرە لەگەڵ کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوا و بە سەرپەرشتی فەرمانگەی پشکنینی تەکنیکی شارەوانی عامودێ دەستیان بە بنیادنانەوەی سینەما کرد.

 

دۆرین دقۆری، وتەبێژی سەرپەرشتی تەکنیکیی شارەوانی عامودێ سەبارەت بە دروستکردنی سینەماکە وتی: ئامانجمان لە دروستکردنی سینەما ئەوەیە کە شەهیدانی ساڵی ١٩٦٠ی سینەمای عامودێ یاد بکەینەوە، ڕووبەڕی سینەماکە هەزار و ١٦٢ مەترە و تێچووەکەی ٣٤٦ هەزار و ٣٢٦ دۆلارە.

 

لە ٣١ی ئابەوە دەستیان بە دروستکردنی بیناکە کردووە

دۆرین دقۆری ڕایگەیاند، پڕۆژەی بیناسازی سینەما لەلایەن یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرەوە بە هاوکاری کۆمەڵەی فیلمی ڕۆژئاوا پێشنیار کراوە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: لە ٣١ی ئابەوە دروستکردنی سینەماکە دەستیپێکرد و بەردەوامین لە کارکردن تیایدا، جگە لە سینەما، کتێبخانەشی تیادا دروست دەکەین و چەندین بەشی دیکەش لە داهاتوودا تیایدا دەکرێتەوە.

 

"پڕۆژەی زۆر هەیە بۆ داهاتوو"

دۆرین دقۆری ڕایگەیاند، لە داهاتوودا چەندین پڕۆژە دروستدەکرێن، کە سوودی بۆ کۆمەڵگە دەبێت و لە کۆتاییدا وتی: زۆر کەس ویستوویانە پڕۆژەی جۆراوجۆر دروستبکەن یان هەندێکیان پێشنیاری دروستکردنی پارکیان کردووە، چەندین پلان و پێشنیار هەیە، کە لە داهاتوودا بنیاد بنرێن، چونکە ئێمە کار بۆ گەل و کۆمەڵگەکەمان دەکەین.