ژینگه
-
وۆرکشۆپی هۆشیاری ژینگەیی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە بە هاوکاری ڕێکخراوی نوێ و کەمپینی هاوبەشی گرین سیتی هەڵەبجە بە مەبەستی هۆشیار کردنەوەی خوێندکاران لە پاراستنی ژینگە وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.
-
"با هەموومان بەیەکەوە لە خەمی ژینگەکەماندا بین"
لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا فێستیڤاڵێکی ژینگەی لە پارکی هەواری شاری سلێمانی بە دروشمی "با هەموومان بەیەکەوە لە خەمی ژینگەکەماندا بین" بەڕێوەچوو.
-
ڕۆژی ژینگەی کوردستان، لە نێوان بۆردومانی ٣٥ ساڵدا
بەهۆی بوونی بۆردومان لەسەر چەند ناوچەیەکی هەولێر لەلایەن حکومەتی بەعسی ڕوخاوەوە، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ١٦ی نیسانی بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان دیاریکردووە، بەڵام دوای ١٤ ساڵ لەو بڕیارە بۆردومان لەسەر باشوری کوردستان هەیەو ژینگە وێرانتر بووە.
-
ژینگەپارێزێک: هیچ توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە نییە
ڕۆژی ژینگەی کوردستان، ڕۆژێکە بۆ زیادبوونی چالاکییە ژینگەییەکان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ پاراستنی ژینگە، ژینگەپارێزێکیش دەڵێت: هیچ توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە نییە.
-
"دۆخی سیاسی و ئابوری ئینتیمای خەڵکی بۆ ژینگە نەهێشتووە"
وەرزی بەهار، وەرزی ژیانەوە و جوانی سروشتە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنیدا بەهۆی سەیران و بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەوە، خۆڵ و خاشاک بەرزدەبێتەوە و لایەنی بەرپرسیاریش لە ئاستی پێویستدا گرنگی بە پاکوخاوێنی ژینگە نادات.
-
پارتی سەوز هۆشداری دەدات لە کۆنەکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی
پارتی سەوزی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات هۆکارێکی پیسبوونى ژینگەیە، کۆنەکردنەوەی خۆڵ و خاشاکە لە پارێزگاکان بە تایبەت لە سلێمانی ئەوەش بەهۆى دابیننەکردنى پارە بۆ کۆمپانیاکانی پاککەرەوە، کە هۆکاری ڕوودانی کارەساتێکی ژینگەییە لە سلێمانی.
-
ژینۆ ڕەشید: ئەو دارانەی دەوڵەتی تورکیا لەناویدەبات ئێمە سەوزی دەکەینەوە
ژینۆ ڕەشید، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز دەکات و دەڵێت ئەو دار زەیتونانەی دەوڵەتی تورکیا دەیبڕێتەوە، ئێمە دەیژیەنینەوە.
-
ژینگەپارێزانی ئێران کاردانەوەیان دژی پرۆژەی پترۆکیمیای میانکالە نیشاندا
چالاکوانانی ژینگەپارێزی ئێران لە دژی پرۆژەی پترۆکیمیایی کە بڕیارە لە مازەندەران جێبەجێبکرێت، چالاکی ناڕەزایەتییان کرد، ئەکتەری ئێرانی هەدیته تارانییش پشتیوانی لە کەمپینەکە کرد.
-
حەلەب، پارکێک بە ناوی گوڵستانی ڕۆژبوونی ئازادی کرایەوە
بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، شارەوانی شاری حەلەب پارکێکی بەناوی گوڵستانی ڕۆژبوونی ئازادی کردەوە.
-
سروشت بە شێوە ئەندازەییەکەی جوانییەکانی پەخشدەکاتەوە
سادەیی و ئەندازەیی بوون لە سروشتدا جوانییەکی تایبەتی بە بەدیهاتووان بەخشیووە، ئەمەش لە زانستی بایۆلۆجی، فیزیا، کیمیا و زانستەکانی دیکەدا بەدیدەکرێت.
-
لە گوندەکانی شەنگال دار دەچێندرێت
بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بە ئامانجی دووبارە سەوزکردنەوەی شەنگال، تاژێ لە گوندەکاندا داری چاند.
-
لە پێناو پاراستنی ژینگە، چالاکییەکی هۆشیاریی بەڕێوەچوو
بەهۆی ئەوەی ژینگە بەردەوام پیس دەکرێت، ڕێکخراوە حکومی و مەدەنییەکان لە سلێمانی چالاکییەکی ژینگەییان ساز کردو تیایدا بە چەندین ڕێگای جیاواز هۆشیارییان بۆ پاراستنی ژینگە بڵاوکردەوە.
-
کاریگەرییەکانی خەڵوز لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ
خەڵوز یەکێکە لەو مادانەی لە ئێستادا جیهان بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاریدەهێنێت، لە کوردستان و وەرزی بەهاردا بە مەبەستی خواردن دروستکردن بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە بێئاگا لەوەی زیانی مەترسیدار دروستدەکات لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ.
-
لە ناوچە ڕەسەنەکانی گوندی تل غەزاڵەوە
تل غەزاڵ یەکێکە لە گوندە کۆنەکانی کانتۆنی کۆبانێ کە خاوەنی کلتور و چیرۆکی خۆیەتی.
-
ڕۆژی جیهانی ئاو، بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاوی سازگار
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ئاوە، ڕۆژێکی چاودێری ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە 22ی ئازار بەڕێوەدەچێت کە گرنگی ئاوی سازگار دەخاتە ڕوو, ڕۆژەکە بەکاردێت بۆ داکۆکی کردن لە بەڕێوەبردنی بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاوی سازگار.
-
وەرشەیەکی ریسایکلین بۆ ماددەی پلاستیک لە هەڵەبجە کرایەوە
بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەڵەبجە و پاککردنەوەی هەڵەبجە لە ماددە پلاستیکیەکان وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کەمپینی "هەڵەبجە دۆستی ژینگەیە"یان ڕاگەیاند.
-
دوورکا، شارێکی دێرینی ژێرئاوکەوتووی هیندستان
شاری دوورکای هیندی کۆن، دەوترێت لە ژێر دەریای عەرەبیدا نوقم بووە، ئێستا شوێنەوارناسانی ژێرئاو بەدوای بناغەی دیوارەکانی شارەکەدا دەگەڕێن بۆ سەلماندنی هەبوونی.
-
"پاکی شار ڕەنگدانەوەی ڕۆشنبیری و هۆشیاری کۆمەڵگایە"
نورا مەحمود، بەڕێوەبەری خوێندنگای ژنانی لیژنەی شارەوانی و ژینگەی کانتۆنی حەسەکە ئاماژەی بەوەکرد کە خاوێنی شارەکە هۆشیاری و کلتوری کۆمەڵگا دیاری دەکات و ئەرکی هەموو کەسێکە شارەکە پاک بکەنەوە.
-
شەڵتەری ئاژەڵی بێلانە، پەناگە یان شوێنێک بۆ مردنێکی هێواشی سەگەکان
بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان کە سەگەکان مرداربوونەتەوە، بووە جێی ڕەخنەی ئاژەڵدۆستان، بەشێکی سەگەکان لەنێو خۆیاندا شەڕ دەکەن، تا ئێستا هیچ پێکوتەیەکیان بۆ نەکراوە و ڕێکخراوەکانیش جەخت لەسەر کەموکورتی زۆری شەڵتەرەکە دەکەنەوە، کە بەمجۆرە بەردەوامی شەڵتەرەکە دەبێتە هۆی مردنی تەواوی سەگەکان.
-
قەڵای زەمبیل فرۆش لە چاوەڕوانی نۆژەنکردنەوە دایە
قەڵای زەمبیل فرۆش لە ناوچەی فارقینی ئامەد، سەرەڕای دەوڵەمەندی مێژووە کۆنەکەی بەڵام ناپارێزرێت و بەبیانووی "نۆژەنکردنەوە" بودجەی زۆریشی بۆ تەرخان دەکرێت و هیچ کارێکی تێدا ناکرێت، دانیشتوانی شارەکەش دەڵێن بۆ ئەوەی قەڵاکە لەناو نەچێت دەبێت نۆژەنبکرێتەوە.