ژینگه
-
لەناوبردنی مێرووەکان و کاریگەرییان لەسەر ژینگە
قڕکەری کشتوکاڵ، کە مێرووەکان لەناودەبات، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە لەناوبردنی دەردی کشتوکاڵ و پاراستنی ڕووەک و زیادبوونی بەرهەمەکان، بەڵام هۆکارێکیشە بۆ پیسبوونی ژینگە.
-
ڕەنگە ناشتنی دار لەپێناو گۆڕانی کەشوهوا زیان بگەیەنێت
زانایان باس لە کاریگەرییەکانی ناشتنی هەزاران دار دەکەن لەپێناو پاراستنی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ناشتنی دار بە هەڕەمەکییانە و بێ زانیاری دەکرێت زیانی هەبێت نەک سود.
-
گەشەسەندنی ئاگر لە کالیفۆرنیا بەردەوامی هەیە
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ئاماژە بەوەدەدەن ئاگر لە ناوچە دارستاناوییەکان بە بەردەوامی لە گەشەسەندندایە و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕێگری لە کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە دەکات.
-
زانایان داتای نوێ بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی دەریاچەکان لە سەرانسەری جیهان
توێژەرانی ژینگە کۆمەڵە داتایەکی جیهانی گشتگیریان لە جۆری خۆیدا بڵاوکردەوە لە دەریاچە و کۆگاکانی سەر زەوی کە نیشان دەدات چۆن گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە لە ماوەی ٣٠+ ساڵی ڕابردوودا، لە بەکارهێنانی زەوی و ئاوی شیرین.
-
پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو مەترسین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان
گەر ئاو بنچینەی ژیان بێت، ئەوا بنچینەی ژیانی ئێمە لە بەردەم هەڕەشەی پیسبووندایە، هۆکارەکانی ئەم پیسبوونەش هەمەجۆرن، سەرەکیترینیان ڕەفتار و کولتووری خودی مرۆڤەکان خۆیانە.
-
وشکبوونی ڕووباری قزل ئۆزان، دەبێتە هۆی قەیرانی ژینگەیی
وشکبوونی ڕووباری قزل ئۆزان دەبێتە هۆی لە ناوچوونی ڕووەک و زیندەوەرە ئاوییەکانی ناو ڕووبارەکە و لەگەڵیدا ئەو جوتیارانەی ڕووبەرووی نیگەرانی کردوەتەوە کە ئاوی کێڵگەکانیان لە ڕووبارەکەوە دابین دەکرد.
-
سیستمی ئاوی هەرێم لە مەترسیدایە؛ دروستکردنی بەنداو لە تورکیا و ئێران هۆکارێکن
هۆکارەکان بۆ پیسبوونی ئاو لە هەرێمی کوردستان تا دێت زیاد دەکات، نەبوونی سیستمی پاکسازی، دروستکردنی بەنداو کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی ئاو و ناهۆشیاری تاک بەشێکین کە هۆکارەکان، بەردەوامی ئەو دۆخەش کارەساتی سروشتی دروستدەکات.
-
چۆن خێزانەکان بەشداری لە بەفیڕۆ نەچوونی ئاو بکەن؟
پێویستە پاشەکەوتی ئاو لەناو خێزانەکانەوە دەستپێبکات، بەو واتایەی پاشەکەوت کردن لە چۆنیەتی شۆردنی قاپەکان و شوشتنی ئۆتۆمبێل و جلوبەرگدا و وریابوون بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوە بەفیڕۆ نەدرێت.
-
ئالاسکا نزیکە لە وەرزی ئاگرکەوتنەوە
ئالاسکا، وەرزێکی مێژوویی ئاگرکەوتنەوە لە پێشیدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، توانەوە و کەمبوونەوەی کەڵەکەبوونی بەفر و هەڵچوونێکی ئاشکرا و لێدانی ژمارەیەکی زۆر هەورە بروسکە، لە ماوەی هەفتەیەکدا هۆکاری کەوتنەوەی زیاتر لە ٣٠٠ ئاگر بووە.
-
توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز توندتر دەکات
چەند توێژینەوەیەک دەریانخستووە کە کارەساتی سروشتی و پەتاکان ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان زیاد دەکەن.
-
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی لەناوچوونی زیاتری ڕووەکەکان
توێژەران هەوڵدەدەن بەرگری ڕووەکەکان زیادبکەن بۆ پلەکانی گەرما و پاراستنیان لە دژی کارتێکەرە دەرەکییەکانی وەک نەخۆشییەکان و هێرشی مێرووەکان.
-
گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاگرکەوتنەوە گەورەکان
ساڵانە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، لە ئەنجامی دروست بوونی کەشێکی وشک و گەرم ئاگر کەوتنەوە گەورەکان زیاد دەکات بەتایبەتی لە ناوچە سەوزایی و دارستانەکاندا، بەڵام مرۆڤەکان دەتوانن بە چالاکییەکانیان بۆ پاراستنی ژینگە ئەم هۆکارە کەمبکەنە
-
بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی دەریاکان دەکات
بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوەکردەوە کە هێشتا پیسبوونی دەریاکان جێگەی نیگەرانییە و داوایکرد کە ڕێوشوێنی ئامانجدار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونی دەریاکان بگیرێتەبەر.
-
گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ژیانی هەنگ دەبێت
بە پێی ئەنجامی توێژینەوەی هانی جاکسۆن، خوێندکاری ماستەر گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرما کاریگەری نەرێنیان کردووەتە سەر ژیانی زۆربەی جۆرەکانی هەنگ لە ماوەی ١٢٠ ساڵی ڕابردوودا.
-
ملیۆنان کەس بەهۆی لافاوی وەرزییەوە لە بەنگلادیش و هندستان کاریگەر بوون
بەهۆی لافاوەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادش کاریگەریان لەسەربووە و نزیکی ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستادا ٪٩٠ ناحیەی سەنامگانج لەژێر ئاودان و بەتەواوی لە ناوچەکانی دیکەی وڵات دابڕراوە.
-
کارەساتە سروشتیەکان دەتوانن گۆڕانکاریەکان بۆ دارستانەکان دروست بکەن
زیادبوونی پلەکانی گەرما و گۆڕانە ژینگەییەکان لە جیهاندا کاریگەری دەکاتە سەر دارستانەکان و کۆمەڵگە ژینگەییەکان لە جیهاندا بە پرۆسەیەکی ژینگەیی.
-
بههۆی وشكهساڵییهوه گوندهكان خهریكه چۆڵدهبن و حكومهتیش بێباکە
لە کاتێکدا ماوەی دوو ساڵە وشکەساڵی و بێبارانی ڕووی لە گەرمیان کردووە و ڕاگەیەندراوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەربەستە و ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتووەتە بەر، گرتنەوەی ئاوی سیروانیش لەلایەن ئێرانەوە بڕی ٦٧٧٧٥ دۆنم زیانی داوە.
-
پسپۆڕێکی ژینگەیی: بەکارهێنانی چەکە کیمیاییەکان ژینگە وێران دەکات
جیهان ڕووبەڕووی جەنگ دەبێتەوە و کوردستانیش پشکی شێری بەرکەوتووە، بەکارهێنانی جۆرە جیاوازەکانی چەک لەسەر گەلانی جیهان و ناوچەکە زیانی ژینگەیی و گۆڕینی بۆماوەی لێدەکەوێتەوە، پسپۆڕێک لەو بارەیەوە قسە دەکات.
-
چۆن جەنگەکان کاریگەری لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە دەبێت؟
وڵاتان ڕێژەی ڕاستەقینەی بڵاوبوونەوەی ئەو گازەی کە لە تەکنەلۆجیای سەربازییەوە دەبێتە هۆی گەرمبوونی زەوی لە ئەنجامی جەنگەکانەوە بڵاوناکەنەوە، جەنگەکان دەتوانێت ٩٠٪ی ئاژەڵە کێوییەکان لە ناوچەیەکدا بکوژێت و هەمەجۆری زیندەوەران بۆ ساڵانێکی درێژ لەناوبەرێت.
-
"دەوڵەتی تورکیا ئاوی فوراتی کردووەتە چەک و جیهان بێدەنگە"
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی فورات ڕەوشەن هاجم هەڵسەنگاندن بۆ بڕینی ئاوی فورات لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەکات.