ژیان
-
"نەوەیەکی هۆشیار زامنی داهاتوویەکی ئازادە"
خەولە محەمەد، ئەندامی ئیدارەی قوتابخانەی حەسەکه جەختی لەوه کردەوه که سیستمی پەروەردە و فێربوون زۆر گرنگه چونکه له ڕێگەوە تاک و کۆمەڵگەی هۆشیار دروست دەبێت و وتی ئامانجیان ئامادەکردنی نەەوەیکی زانا به فەلسەفەیەکی دروسته.
-
ژنانی ڕانیە: پێویستە دژی داگیرکارییەکان هەڵوێستمان هەبێت
ژنانی شارۆچکەی ڕانیە ئیدانەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان دەکەن و ڕایدەگەیەنن، ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانەی، داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان و پێویستە خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەدژی بووەستنەوە.
-
کۆنگرەی ١٠یەمی پەیەدە لە شاری حەسەکە دەستی پێکرد
کۆنگرەی ١٠یەمی پەیەدە لە شاری حەسەکە، کە لە ٢١ ساڵەی دامەزراندنی ئەو حزبە دەستیپێکرد، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، واتە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
-
لەو قووبەیەی داعش زیانی پێگەیاند جەژنی جەمایی بەڕێوەچوو
ژنانی ئێزدی کە بەشداری جەژنی جەمایی هەسن مامیان کردووە، ڕایانگەیاند کە پیرۆزترین شت بۆ ئەوان داب و نەریتی خۆیانە و تا کۆتایی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان ئەنجام دەدەن.
-
منداڵانی کرێکار لە کرمانشان؛ هەژاری، مەترسی، توندوتیژی
قەیرانی منداڵان لە کرماشان گەیشتووەتە لوتکە، لە کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی تا بارودۆخی سەختی تەندروستی و سەلامەتی، هەزاران منداڵ ڕۆژانە ڕووبەڕووی سەختی و توندوتیژی دەبنەوە لە شوێنی کاردا.
-
"منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم ڕووبەڕووی هەراسان و توندوتیژی دەبنەوە"
منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستاندا بە بارودۆخێکی خراپدا گوزەر دەکەن، خێزانەکان بەدەست نەبوونی سەنتەرەکانەوە دەناڵێنن و دایکێکیش دەڵێت: چادرێک بۆ چارەسەر و ڕاهێنانی منداڵەکانمان هەڵبدەن، ڕازی دەبین.
-
ژنانی ڕانیە: دەوڵەتی تورکیا ئامانجی زیندووکردنەوەی خەلافەتی عوسمانییە
ژنانی ڕانیە لە بەرامبەر هێرش و لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو، ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە نێوان ئەو چەکدارانەی که هێناویەتی بە بەشێکی زۆرییان داعشن، دەیەوێت بە تەواوی داعش زیندوو بکاتەوە لە باشووری کوردستان.
-
سەیوان ڕۆستەم: کوشتنی ژینا ئەمینی تراژیدیا بوو بەڵام بوو بە دەستپێکی شۆڕشی نوێی ژنان
سەیوان ڕۆستەم، چالاکوانی مافەکانی ژنان باس لە سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەکات، لە دوای کوشتنی دەوڵەتیی ژینا ئەمینی و وتی: ئەم شۆڕشە مێژوویەکی پڕ سەروەرییە بۆ ژنان.
-
ژن و ژیان و ئازادی; لە ڕۆحی ژیناوە بۆ بە جیهانیبوون
نارەزایەتی گەلانی ئێران بە پێشەنگایەتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای کوشتنی ژینا ئەمینیی ٢٢ ساڵ بە دەستی ڕژێمی ئێران دەستی پێکرد و ئەمەش بوو بە یەکەم پریشکی سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی".
-
ئەو بەرخۆدانەی کە تاریکی کردە ڕووناکی: کۆبانێ
لە ماوەی بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژەی کۆبانێدا، ژنان لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، ئەمەش بناغەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەهێزتر کرد، کە ئەمڕۆ بووەتە دروشمێکی جیهانی بۆ ژنان.
-
"پرسەکانی ژنان لە پرسە سیاسی و ئابوورییەکان گرنگترە بۆ پەرلەمان"
دواخستنی هەڵبژاردنەکان و وەستانی کاری پەرلەمان کاریگەری لەسەر دۆخی کۆمەڵگە و بە تایبەت ژنان هەیە، پارێزەرێکیش دەڵێت: ئەگەر پەرلەمان نەکەوێتەوە سەر کار، مەترسی ئەوە هەیە دوای پەسەندکردنی هەموواری یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستانیشدا کاری پێبکرێت.
-
ژنانی چالاکوانی تاران: پاشەکشە ناکەین
لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی دەوڵەتئی ژینا ئەمینی، ژنانی چالاکوان لە تاران دەڵێن: هەرگیز ناگەڕێینەوە بۆ سەردەمی پێش ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە، ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕوویدا، سەرەتای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی بێکۆتایە بۆ ڕزگاربوون لە ستەم و توندوتیژی دژی ژنان.
-
"خاوەن هەڵوێست بن"
ئەدیبە پاکسۆی، یەکێک لەو ژنانەی کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا بریندار بووە، بەم شێوەیە باسی ساتەکانی هێرشەکە دەکات: "لە کاتی هێرشەکەدا کچە ٣ مانگەکەم لەناکاو هەستا و هاواری کرد، هەموو شوێنێک تاریک بوو و تۆز و پارچە شووشە بەسەر من و کچەکەمدا کەوتن".
-
"منداڵەکان بێدەنگ دەکەن، بکەرەکان دەپارێزن"
سەبارەت بە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی پەیوەست بە کوشتنی نارین گۆران، سەرۆکی دەستەی مافی منداڵان، حوریە حەمیدی کە چاودێری پڕۆسەکە دەکات، ئاماژەی بەوەدا، منداڵەکان بێدەنگ دەکرێن بۆ ئەوەی زیان بە پێناسەی "خێزانی پیرۆز" نەگات.
-
ژنانی میسری لە دژی کۆیلایەتی ناوماڵ تێکۆشان دەکەن
ژنانی قاهیرە سەرنجیان بۆ ئەو پێشێلکارییانە ڕاکێشا کە ژنان لە ماڵدا ڕووبەڕووی دەبنەوە، ڕایانگەیاند کە ژنان وەک کۆیلە لە ماڵدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و پێویستە خەباتی ژنان لە دژی ئەمە بەرز بکرێتەوە.
-
"پێویستە پێکەوە کاری ڕۆژنامەنووسی لەپێناو کوردستانێکی ئازاد بکەین"
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: میدیاکارانی سەر بە دەسەڵات لە کارەکانیاندا ئاستەنگییان بۆ دروست ناکرێت، بەڵام میدیاکاری ئازاد ڕووبەڕووی گرتن و زیندانیکردن دەبێتەوە.
-
"دەوڵەتی تورکیا بێ جیاوازی هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد"
هەوار محەمەد، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ئەو ئازارەی لە ٢٣ی ئابدا بە بنەماڵە و هاوپیشەکانی شەهید هێرۆ و گوڵستان گەیشت، دەشێت بەسەر هەر خانەوادەیەکی کوردا بێت.
-
کەسوکاری شەهیدان: دەچینە چیاکانی کوردستان بەرگری لە خاک و نیشتمانمان دەکەین
هاوکاریکردنی حزبی باشووری کوردستان و پێشرەویکردنیان بۆ داگیرکاران ناڕەزایەتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن: خێزانی شەهیدان، ئەنفالکراوان و ئازادیخوازانی ناو زیندانەکان خاوەندارێتی لە باشووری کوردستان دەکەن.
-
چالاکوانێکی ژنان جەخت لەسەر پێویستی ڕێکخستنی ژنان لە دژی هێرشەکان دەکاتەوە
سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش، جێگری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی کەمپەینی "پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد و یەکسان دەکەین" کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی دەستی پێکردووە، لە ٨١ شار لەگەڵ ژنان کۆدەبنەوە.
-
شلێر ڕەسوڵی، ژنێک کە مردنی لە سزادان پێ باشتر بوو
پرشنگ د.، کە شایەتحاڵی دۆسیەی شلێر بوو، دەڵێ: بەشداریی زۆر کەس لە ناشتنی شلێر، هەڵگرتنی تەرمەکەی لەسەر شانی ژنان، ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئێران و هتد، هەموویان بوون بە لاپەڕەیەک لە مێژوو بۆ کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری مەریوان کە تا ئێستاش بەردەوامە.