ژیان
-
"پێویستە پێکەوە کاری ڕۆژنامەنووسی لەپێناو کوردستانێکی ئازاد بکەین"
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: میدیاکارانی سەر بە دەسەڵات لە کارەکانیاندا ئاستەنگییان بۆ دروست ناکرێت، بەڵام میدیاکاری ئازاد ڕووبەڕووی گرتن و زیندانیکردن دەبێتەوە.
-
"دەوڵەتی تورکیا بێ جیاوازی هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد"
هەوار محەمەد، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ئەو ئازارەی لە ٢٣ی ئابدا بە بنەماڵە و هاوپیشەکانی شەهید هێرۆ و گوڵستان گەیشت، دەشێت بەسەر هەر خانەوادەیەکی کوردا بێت.
-
کەسوکاری شەهیدان: دەچینە چیاکانی کوردستان بەرگری لە خاک و نیشتمانمان دەکەین
هاوکاریکردنی حزبی باشووری کوردستان و پێشرەویکردنیان بۆ داگیرکاران ناڕەزایەتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن: خێزانی شەهیدان، ئەنفالکراوان و ئازادیخوازانی ناو زیندانەکان خاوەندارێتی لە باشووری کوردستان دەکەن.
-
چالاکوانێکی ژنان جەخت لەسەر پێویستی ڕێکخستنی ژنان لە دژی هێرشەکان دەکاتەوە
سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش، جێگری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی کەمپەینی "پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد و یەکسان دەکەین" کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی دەستی پێکردووە، لە ٨١ شار لەگەڵ ژنان کۆدەبنەوە.
-
شلێر ڕەسوڵی، ژنێک کە مردنی لە سزادان پێ باشتر بوو
پرشنگ د.، کە شایەتحاڵی دۆسیەی شلێر بوو، دەڵێ: بەشداریی زۆر کەس لە ناشتنی شلێر، هەڵگرتنی تەرمەکەی لەسەر شانی ژنان، ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئێران و هتد، هەموویان بوون بە لاپەڕەیەک لە مێژوو بۆ کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری مەریوان کە تا ئێستاش بەردەوامە.
-
دروستکردنی بەنداوەکە ژنانی گوندەکانی بەرواری لە ماڵ و باخەکانیان بێبەش دەکات
ئەو بەنداوەی لە تەنیشت زۆرێک لە گوندەکانی ناوچەی بەرواری سەر بە شاری سێرت لە باکووری کوردستان دروستکراوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان دەبێت و کەمبوونەوە و زیادبوونی ئاو بووەتە هۆی ڕۆچوونی زەوی گوندەکە و درز لە ماڵەکاندا خەڵکی گوندەکە ناچار بە کۆچ دەکەن.
-
عەمید شەهلا؛ ٢٨ ساڵ خەبات لەناو هێزی سەربازیدا
شەهلا مەحمود، ماوەی ١٥ ساڵە بە پلەی عەمید لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کار دەکات و دەشڵێت: سەرەتای بەشداریکردنمان لە هێزی ژناندا بە ئامانجی هێنانە دەرەوەی ژنان لە ماڵەکانیان بوو.
-
داخستنی ژمارەیەک زانکۆ لە ئێران کێشە بۆ خوێندکاران دروست دەکات
بە بیانووی تاقیکردنەوەیەکی زانستی، سەرجەم کۆدەکانی زانکۆکانی سەردەشت و شنۆ لە نامیلکەی هەڵبژاردنی زانکۆکانی ئەمساڵدا لابراون، ئەمەش ڕێگەیەکە بە واتای تەشەنەکردنی هەژاریی کولتووری لەو ناوچانەدا.
-
٢٤ ساڵ تێکۆشان: گوڵستان نموونە بوو
ڕۆژنامەنووس نالین دیجلە، کە گوڵستان تارا لە نزیکەوە دەناسێت، باسی لە ژیان و تێکۆشانی کرد و وتی: گوڵستان نموونە بوو، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە بکوژانی بکرێت، تێکۆشانێکی گەورە لە دژی بەئامانجکردنی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە پێویستە.
-
ئەزموونە تاڵەکان کە لە لایەن ڕزگاربووانی دووگیان لە زیندانەکانی تەحریر شام دەگێڕدرێنەوە
گروپی تەحریر شام هەوڵدەدات بە دەستگیرکردنی ژنان تیرۆر و ترس لە دڵی خەڵکدا بچێنێت، ژنانی دووگیانی ڕزگاربوو لە زیندانەکانی ئەو گروپە چیرۆکەکان دەگێڕنەوە.
-
سەبیحە ئەحمەد چیرۆكی بێ سهروشوێنبوونی منداڵەكانی دهگێرێتهوه
چیرۆكهكانی منداڵی ون بوو، بێسهروشوێن بوونی كهسوكار ههمیشه له گهرمیان، ههڵهبجه، بارزان و سێوسێنان و ناوچه كوردستانیهكان چیرۆكێكی نهبراوهن، له ڕۆژی جییهانی بێسهروشوێنبووانی كوردستاندا سهبیحه ئەحمەد چیرۆكی خۆی دهگێرێتهوه.
-
مریەم حیجازی: زمان ئاوێنەیەکە ڕەنگدانەوەی بیرو ڕاستییە
مریەم حیجازی، پسپۆڕی ڕێزمان ئاماژەی بەوەکرد، زمان گوزارشت لە حەقیقەت و زەمینەی ڕاستی دەکات و ئاوێنەیەکی ڕەنگدانەوەی بیرو ژینگەیە.
-
"ژنان سیمبوولی خەبات و تێکۆشانن بۆیە داگیرکەر تیرۆریان دەکات"
هاوژین شەهید فەخرەدین ڕوونیکردەوە،کە دەبوو ژنان و گەل ببنە پشتیوانی یەکەمی دەنگی ئازاد و خەباتی ڕاگەیاندنی ئازاد، بۆ ئەوەی چیتر دەوڵەتی داگیرکەر نەتوانێت هەوڵی تیرۆرکردنی ئازادیخوازان بدات.
-
ژنۆلۆژی زانستێکە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان دەدات
ژنۆلۆژی کە لە سەرانسەری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بڵاوبووەتەوە، هەوڵدەدات کێشەکانی ژنان بە شێوەیەک چارەسەر بکات کە لەگەڵ بیری ئازاددا بگونجێت.
-
ڕەمزیە محەمەد؛ یەکەمین ژنە بەشدارەکانی شۆڕش
هەر لە هەناوی شۆڕشی ڕۆژئاواوە چەندین چیرۆک لە دایک بوون، کە توانیان دەنگی گەلانی تامەزرۆیی ئازادی بن بۆ درێژەدان بە ڕێبازی ئەو کەسانەی لە پێناو ئازادیدا گیانیان بەخت کرد.
-
ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ئیدلب ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە
ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ئیدلب ڕووبەڕووی چەندین سەختی دەبنەوە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئاستەنگکردنی چەتەکان ناتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن.
-
"پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگەن"
بەشداربووانی بازنەکانی خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەشەهبا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە کە بەشداریی بەکۆمەڵ لە خوێندنەوەدا بەشدارە لە فرەچەشنی بۆچوونەکان و گفتوگۆکان.
-
"لە کەرتی غەززە شوێنێکی سەلامەت نییە"
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، دانیشتوانی غەززە کە لە خوێندنگە و ناوەندەکانی داڵدەدان نیشتەجێ بوون، ڕایانگەیاند کە بەردەوام لە ترسی مردندا دەژین، هیچ شوێنێکی ئارامان نییە، هەروەها داوای چارەسەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.
-
"پێویستە بە نووسین ڕێگری لە ناشرینکردنی ژنان بکرێت"
هاجەر کەمال، ڕۆژنامەنووسی پرسەکانی ژنان و ئەندامی دەستپێشخەریی "مؤنث سالم" کاریگەری جیاکاریی ڕەگەزی لەسەر کۆمەڵگە باسکرد و ڕایگەیاند کە نووسەران ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە و پێویستە ڕێگری لە بێڕێزیکردن بە ژنان بکەن.
-
"بەو ژن و پیاوانەی دژی تاڵیبان تێدەکۆشن سەربەرزین"
ژنانی ئەفغانستان لە سێیەمین ساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە قسەیان کردو تیشکیان خستەسەر ئەو فشارانە کە ٢٠ ساڵە لەسەریانەو ڕایانگەیاند: بەو ژن و پیاوانەی کە ئازایانە دژی تاڵیبان تێدەکۆشن سەربەرزین.