مردن بە ترسەوە هێرشێکە بۆ سەر ژنانی غەززە
ژنان هەمیشە زیانبەرکەوتووی سەرەکی شەڕ و ململانێکان بوون کە لەلایەن دەسەڵاتە ستەمکارەکانەوە ئەنجام دەدرێن، سەرەڕای ئەو بەرخۆدانانەی کە ژنانی غەززە لە هەوڵی سەلامەتی و سەقامگیریدا ئەنجامی دەدەن، بەڵام مردن لە هەموو ساتێکدا پەلەیان لێدەکات.

ڕەفیف ئەسلیم
غەززە-دەیان ژن لە کەرتی غەززە بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە، بە واتایەکی تر دڵیان وەستاوە بەهۆی ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی کە لە ئەنجامی هێرشە توندەکانی ئیسرائیل ڕووبەڕوویان بووەتەوە، هەندێکیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا، هەندێکی دیکەشیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە چاودێری چڕدا ماونەتەوە تا گیانیان لەدەستداوە.
هەیا مورتەجا تەمەن ٣٠ ساڵ، لە ١٨ی ئاداردا گیانی لەدەستدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە،کە بە هۆکاری پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە،کە بە تۆپێکی ئاگرین ئەمەیان ڕاگەیاند کە نزیکەی کاتژمێر ٢:٠٠ی بەیانی تەواوی کەرتی غەززەی هەژاند، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ماوەی دە ڕۆژ لەوێ ماوەتەوە تا ئەو کاتەی پزیشکەکان بە فەرمی بە مردوویان ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی پێویست، دوو منداڵی بە ناوەکانی شەم و مریەم بەجێهێشتووە کە تا ئەمڕۆش بەدوایدا دەگەڕێن.
هەیا مورتەجا بە بەرهەمهێنەری بەرهەمی منداڵان ناسراوە، لەوانە گۆرانی و دۆبلاژکردنی کارەکتەرە کارتۆنییەکان، تەنانەت کەناڵێکی تایبەتی یوتیوبی هەبووە، لە ڕێگەی دەرکەوتنەکانی لەسەر شاشە لەگەڵ دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونراو) کاری کردووە، وانە پەروەردەییەکانی گۆڕیوە بۆ کارتۆنی ئەنیمەیشن کە منداڵان چالاکانە و بە خۆشییەوە لەگەڵیدا بەشداریان دەکرد.
گەشتێکی ئاوارەیی... ئازار و ئاڵەنگاری
لە سەرەتای هێرشی ساڵی ٢٠٢٣دا، هەیا مورتەجا ئاوارە بوو بۆ پەناگە لە باشووری کەرتی غەززە، لە ڕەفحەوە بەرەو نوسیرات و بۆ زۆر پارێزگای دیکە گواستراوەتەوە، کۆتاییەکەی لە پۆلێکدا بوو کە هەزاران ژنی فەلەستینی تێدابوو، پاشان لەگەڵ ملیۆنێک کەسی دیکەدا گەڕایەوە بۆ دۆزینەوەی ماڵەکەی لە گەڕەکی ناس کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە وێران بووە، ماڵەکەی یەکسانکردووە بۆ سەر زەوی، هەوڵیدا لەگەڵ دۆخەکەدا ڕوبەڕو بێتەوە و بەرگەی سەختییەکانی ژیانی دوور لە دەنگی هێرشە ئاسمانییەکان بگرێت.
هەیا مورتەجا بەرگەی دەنگی تەقینەوەکانی ئەو هێرشە ئاسمانیانە نەدەگرت، جەستەی بە توندی دەلەرزی، بە تایبەت هەر کاتێک دەنگەکە نزیک دەبووەوە یان ماڵەکە دەلەرزی، بەرگەی بینینی دوو کچەکەی نەدەگرت کە بەهۆی هێرشەکانەوە دەترسان، دڵنیا نەبوو کە خۆی ئارام بکاتەوە یان منداڵەکانی ئارام بکاتەوە، ئەو پرسیاری ئەوەی دەکرد کە چۆن دەتوانێت ئەوە بکات، لە کاتێکدا خۆی پێویستی بە کەسێکە کە هەست بە سەلامەتی پێ ببەخشێت.
ژنان زیانبەرکەوتووی ئەو پێشێلکارییانەن کە دەسەڵاتە ستەمکارەکان ئەنجامی دەدەن
لە ئەنجامی هێرشە دڕندەکانی سەر کەرتی غەززە، هەیا مورتەجا تاکە کەس نییە کە تووشی جەڵتەی دڵ بووە، سوعاد سکیک، فاتمە کریری، مەرەح عەویزە، وەفا ئەبو روس، دەیان ڕۆژنامەنووسان قوربانی دیکە لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستداوە، هەریەکەیان پێش مردنیان چیرۆکێکیان هەبوو، بەو پێیەی نەیانتوانی بەرگەی ئەو ترسە بگرن لە شارێکدا کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە گەمارۆدرابوو، ڕۆژانە بە تۆن موشەک و تەقەمەنی.
سەبارەت بەو ئازارانەی کە ژنان لە کەرتی غەززە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، سوها شەعت،دکتۆر وتی: لەبەر ڕۆشنایی هێرشە بەردەوامەکانی سەر کەرتی غەززە، ژنانی فەلەستینی تووشی جۆرەها مردن بوون، لەوانە مردن بە سووتاندن، برسێتی، ترس بەهۆی ئەو ترس و دڵەڕاوکێیە توندەی کە لەنێوانیاندا بڵاوبووەتەوە". ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی بەسەر ئەو ژنانەدا دێت کە تووشی جەڵتەی دڵ دەبن، دەردانی بڕێکی زۆر ماددەی ئەدرنالینە، کە ماسولکەکانی دڵ ناتوانێت بەرگەی بگرێت، ئەمە دەبێتە هۆی وەستانی کارکردنی دڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مردنەی لە ئەنجامی ترسدا ڕوودەدات لە بۆردومانی توندەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەنگەکان سنووری بیستنی مرۆڤ تێدەپەڕێنن، ئەمە دەبێتە هۆی داڕمانی جەستە لەژێر قورسایی هێرشی ترسی توند و بێتوانایی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخەی بەسەریدا سەپێنراوە"، تواناکانی جەستە لە ژنێکەوە بۆ ژنێکی دیکە جیاوازە، هەندێک لە ژنان یەکجار تووشی ئەم کەیسە دەبن و دەمرن، هەندێکی تریش بەرگەی یەک، دوو، یان سێ هێرش دەگرن تا دواجار جەستەیان دەڕووخێت.
ئاماژەی بە هۆشدارییە سەرەتاییەکان کرد کە پێویستە لە کەیسەکانی جەڵتەی دڵدا خۆیان لێ بەدوور بگرن: لە ئەگەری ئەوەی ژنان تووشی جەڵتەی ترس و دڵەڕاوکێی توند ببن، ڕێوشوێن هەیە کە پێویستە لە سەرەتادا پەیڕەوی لێ بکرێت، وەک هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی کەسی تووشبوو و سنووردارکردنی ئەو کەیسە ترسە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی هۆشی لەدەست بدات، هەروەها پێویستە تا دەتوانرێت لە ناوچەکە دوور بخرێنەوە، لە هەمان کاتدا سەرقاڵی گفتوگۆکردن بن سەبارەت بە بابەتگەلێکی جۆراوجۆری بە ئامانجەوە، لە سەرقاڵکردنیان و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دەروونییان، ڕەنگە هەندێکیان پێویستیان بە دەرمان هەبێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان.
پزیشک سوها شعت ڕوونیکردەوە، ئەو ژنانەی لە ناوچە جەنگییەکان و ناوچە جێناکۆکەکان دەژین، بە تایبەت ژنانی فەلەستینی، پێویستە خۆیان لە هێرشەکانی ترس و دڵەڕاوکێ بەدوور بگرن و بەدوای شوێنێکی سەلامەتدا بگەڕێن، جەختی لەسەر پێویستی داوای پشتگیری دەروونی کردەوە، جا لە پزیشکی پسپۆڕ بێت یان هاوڕێیەکی نزیک، و وەرگرتنی یارمەتی ڕزگاربووان بۆ ئەوەی چیرۆکەکانیان بەیەکەوە باس بکەن و لێیان فێربن، هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێویستە سەرنجیان لەسەر دامەزراندنی وۆرک شۆپی چاکسازی دەروونی بێت، لەگەڵ گرنگیدان بەو ژنانەی کە لە کەرتی چاودێری تەندروستیدا کاردەکەن، لە کۆتاییدا وتی "هێشتا هیوامان ماوە شەڕەکان لە جیهاندا کۆتایی پێبێت و هەموو ژنان بە ئارامی و ئاسایش بژین.