ناوەندی نەجدە لە مەغریب پەناگەیەکە بۆ ژنانی ڕزگاربووی توندوتیژی

ناوەندی نەجدە بۆ پشتیوانی لە ژنانی زیانبەرکەوتووو توندوتیژی، سەر بە یەکێتیی چالاکیی ژنان لە مەغریب، پاڵپشتی یاسایی و دەروونی پێشکەش بە ڕزگاربووان دەکات، دەیان ژن داڵدە دەدات کە لە بەرگریکردن لە مافەکانیان و پاراستنی کەرامەتیان هەڵبژاردووە.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- لە کاتێکدا بەشێک لە ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی بە فشاری خێزان و کۆمەڵگەدا بێدەنگی هەڵدەبژێرن، هەندێکی تریش پێیان باشە بێدەنگییەکە بشکێنن و ڕوو لە ناوەندەکانی گوێگرتن بکەن کە لەلایەن ئەو کۆمەڵانەوە بەڕێوەدەبرێن کە پاڵپشتی ژنانی دەستدرێژیکراو دەکەن، بەدوای پاراستن و ئاسایشدا دەگەڕێن، هەروەها داوای مافەکانیان دەکەن و بەرگری لە شکۆمەندی خۆیان دەکەن.

 

ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای پلاندانان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە کۆی ١٣.٤ ملیۆن ژن و کچ کە تەمەنیان لە نێوان ١٥-٧٤ ساڵدایە، لە٨٢.٦٪ لانیکەم جۆرێک لە توندوتیژییان لە ژیانیاندا ئەزموون کردووە، جا چ جەستەیی، ئابووری، سێکسی، یان دەروونی بێت، بەڵام تەنها لە ١٠.٤٪ی ژنانی زیانبەرکەوتوو توندوتیژی ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر یان سکاڵا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان تۆمار دەکەن و ئەم ژمارەیەش بۆ تەنها لە ٣٪ دادەبەزێت کاتێک باس لە توندوتیژی سێکسی دەکرێت، لە ئەنجامدا زۆرێک لە حاڵەتەکان هێشتا ڕاپۆرت نەکراون.

 

ناردنی فریاگوزاری ژنان ڕۆژانە پێشوازی لە ڕزگاربووان دەکات، گوێ لە چیرۆکەکانیان دەگرێت و بەپێی پێویستیەکانیان ڕێنمایییان دەکات لە ڕێگەی کۆمەڵێک ڕێکاری یاساییەوە لەکاتێکدا هەوڵدەدەن داوای مافە مرۆییەکانیان بکەن.

 

"دوو ژن ژوورێکیان هەیە"

"س.عە." چووە ناورندی فریاگوزاری توندوتیژی ژنان لە مەغریب، قورسایی بێ هیواییەکی هەڵگرتبوو دوای هاوسەرگیرییەک کە تەنها چەند مانگێکی خایاند، ناچار بووە لە ژێر بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا لەگەڵ هاوژینیی دووەمدا ژوورێک هاوبەش بکات.

لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بە دوودڵی قبوڵ دەکات ببێتە ژنی دووەم لە ژێر فشاری خێزانەکەیدا، هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات کە لەگەڵ پیاوێکدا هاوسەرگیری بکات کە سی ساڵ لە خۆی گەورەترە. ئەو وتی: بەهۆی فشاری باوکمەوە نەمتوانی ڕەتی بکەمەوە، ئەو هاوڕێیەکی من بوو، سەرەڕای جیاوازی تەمەن، من قبوڵم کرد، بەڵام ئەو شۆکەی کە هەرگیز چاوەڕێیم نەدەکردم ئەوە بوو کە لەگەڵ هاوسەری یەکەمیدا لە خانوویەکدا دەژیا ک تەنها لە یەک ژووری گەورە پێکهاتبوو، کە بە پەردەیەک لە ناوەڕاستیدا دابەشی کردبوو بۆ جیاکردنەوەی ئەو دوو بۆشاییە.

 

سەرەڕای ناڕەزایەتی هاوژینەکەی و خێزانەکەی، بەڵام پێداگری لەسەر جیابوونەوە دەکات، چووە دادگا و دەستبەرداری مافەکانی بوو بۆ ئەوەی لە هاوسەرگیرییە بێڕێزیکەر ڕزگاری بێت، خۆی بەبێ دابینکەر بینیەوە و ناچار بوو وەک کارمەندێک لە چێشتخانە کار بکات، پێی وایە پاراستنی شکۆمەندیەکەی کەمتر زیانی هەیە لە بەردەوامبوون لەو ژیانەدا.

 

"هاوسەرگیری پێشوەختە زۆرەملێ و توندوتیژی"

دۆخی "ف.ن" وتی: لەلایەن خێزانەکەمەوە ناچار بووم واز لە خوێندن بهێنم و زوو هاوسەرگیری بکەم، ئەوانیش باوەڕییان پێکردم کە هاوسەرگیری باشترە لە خوێندن، هەروەها تا زووتر ڕووبدات باشترە بۆ کچ.

 

سەرەڕای باشی ئەکادیمی، بەڵام ڕازی کرا کە بگوێزێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانی هاوژینەکەی لە شارێکی دوور لە مەغریب بژی، وتی: هەر لە یەکەم ڕۆژەوە دەمزانی ژیانم دەبێتە زنجیرەیەک ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی، ئینتێزیۆمیش ڕاستی سەلماند، تەنها چەند ڕۆژێک دواتر، خۆمم بینی کە وەک خزمەتکارێک لە ماڵی خێزانی هاوژینەکەمدا کارم دەکرد. هەموو بەیانیەک زوو لە خەو هەڵدەستام و ڕۆژەکانم بە ئەنجامدانی کارە بێکۆتا و ماندووکردنەکان، بەرگەگرتنی بێڕێزی و لێدانەکانم بەسەر دەبرد، لە کۆتاییدا بڕیارمدا کۆتایی بە ئازارەکانم بهێنم، بە یارمەتی دراوسێیەکم هەڵهاتن بەڵام بێ هیوای زۆر بوو کاتێک خێزانەکەم وازی لێهێنام و باوکم پێی وتم بگەڕێمەوە بۆ ماڵی هاوسەرگیریم.

 

"ژمارەی کامپەکان سنووردارە و بودجەیان نییە"

ئامینە بەیان، کارگێڕی ناوەندی نەجدە بۆ هاوکاریکردنی ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی دەکات، ڕوونیکردەوە، یەکێتی چالاکی ژنان بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە ئامانجێکی سەرەکی دەزانێت لە خەباتی خۆیدا بۆ یەکسانی و دژی جیاکاری دژی ژنان.

 

ئاماژەیبەوەشکردووە، ناوەندی نەجدە بۆ هاوکاریکردنی ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی، سەر بە یەکێتیی کرداری ژنان، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت وەک میکانیزمێک بۆ پاراستنی ژنان لەڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بەدواداچوون و پاڵپشتی یاسایی و دەروونییەوە تا ڕێنمایی و بەهێزکردنی ئابووری.

 

سەبارەت بە پێشوازیکردن لە ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی، ئاماژەی بەوەدا، کە ناوەندەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە کاردەکات بۆ پێشوازیکردن لە ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی، کە شێوازی جیاوازی هەیە، لە جەستەییەوە بۆ دەروونی، وتی: ژمارەیەکی زۆر سنووردار لە پەناگە هەیە، هەروەها بودجەیان نییە، پەناگەی بەبێ سەرچاوەی دارایی ناتوانرێت بکرێتەوە و لە ئەنجامدا ژنانی ئازاردراو خۆیان لەسەر شەقام دەبیننەوە ئەگەر خێزانەکانیان ڕەتیبکەنەوە وەریانبگرن و پشتگیریان بکەن.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە توندوتیژی لە مەغریب پێویستی بە وەڵامێکی یاسایی و کۆمەڵایەتی گشتگیر هەیە: پەناگەکان بەپێی میکانیزمی ڕوون کاردەکەن، وەک پێشوازیکردن و گوێگرتن لە چوارچێوەی ژینگەیەکی پارێزراودا، ئەمە جگە لە هەڵسەنگاندنی ڕادەی مەترسییەکە، پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و یاسایی، یاوەریکردنی ئەو ژنەی کە باسی لێوە دەکرێت لە هەموو قۆناغەکانی داوای مافەکانی.

 

جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی ئابووری ژنان وەک ئامرازێکی چارەنووسساز بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان و گەیشتن بە یەکسانی کردەوە، بەبێ سەربەخۆیی دارایی ژنان ناتوانێت چارەنووسی خۆی دیاری بکات، ناوەندی فریاگوزاری لە ڕێگەی خولی پەروەردەی و وۆرکشۆپی پیشەیی لە بوارە جیاجیاکاندا هاوکاری پێشکەش بە ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی دەکات، دوای ماوەیەک لە خولی پەروەردەی، سودمەندان بڕوانامە وەردەگرن کە دەرگا بەڕووی هەلی کاردا دەکەنەوە، بەبێ سەربەخۆیی دارایی، ژنان ناتوانن بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن، ئەمەش بۆ هەمیشە لە ژێر دەستەی دابینکەرەکەیاندا دەهێڵێتەوە، جا هاوژین یان برا، باوک، یان خزمێکی تر بێت.

 

"کەموکوڕی یاسایی"

ئامینە بەیان جەختی لە پێویستی بەپەلەی یاساگەلێک کردەوە کە ژنان لە توندوتیژی بپارێزن و بارودۆخی کۆمەڵایەتییان لەبەرچاو بگرن، وتی: لەکاتێکدا یاسای ١٠٣-١٣ کە بۆ پاراستنی ژنانی دەستدرێژیکراو دەرچووە، هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام بەدەست چەندین کەموکوڕیەوە دەناڵێنێت، لەوانە داواکردن لە زیانبەرکەوتووی توندوتیژی توندوتیژییەکە بسەلمێنن، کە هەندێکجار لەناو ماڵی هاوسەرگیریدا ڕوودەدات، هەروەها شایەتحاڵی چاودێر پێشکەش بکەن، جگە لەوەش یاساکە درێژخایەن و ئاڵۆزە و هیچ ڕێکارێکی بەپەلە بۆ پاراستنی زیانبەرکەوتووەکان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی دوای ڕاپۆرتکردندا نییە، لە ئەنجامدا ژنان سەرەڕای بوونی یاسایەک کە مەبەست لێی پاراستنیانە، لە مەترسیدا دەمێننەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، یاساکە پێناسەیەکی فراوان ناگرێتەبەر بۆ ئەوەی بە وردی توندوتیژی دامەزراوەیی و ئابووری بگرێتەوە، هەروەها دەستدرێژی سێکسی هاوسەرگیری، کە لەڕووی یاساییەوە دانپێدانەنراو نییە، تیشکی خستە سەر ئەو سەرچاوە و یارمەتییە سنووردارانەی کە بۆ ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان تەرخانکراون و کەمی کارمەندی شارەزا.

 

ڕوونیشیکردەوە، گۆڕینی یاساکان بەتەنها بەس نییە ئەگەر بیرکردنەوەکان نەگۆڕدرێن و ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییەی کە تا ئێستاش ملکەچی ژنان بۆ هاوژینەکانیان دیکتە نەکرێت، وتی: دەتوانرێت شاخەکان بگوازرێتەوە، بەڵام گۆڕینی بیرکردنەوەی پیاوسالاری پێویستی بە هەوڵ و کاری بەرچاو هەیە، لەڕێگەی هۆشیارکردنەوەی کولتووری مافەکانی مرۆڤ و چەسپاندنی بنەمای یەکسانی لە بابەتی خوێندنگەکاندا بۆ خوێندکاران.

 

داوای دامەزراندنی بنکەیەکی زانیاریی نیشتمانی یەکگرتوو کرد کە لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکاندا هاوبەش بکرێت، وەک پۆلیس، جەندرمە، نەخۆشخانەکان و دەسەڵاتی دادوەری "ادگاکان"، هەروەها ڕێکارەکان ڕێکبخرێت، سەرنجی بۆ یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی توندوتیژی ڕاکێشا کە لەم دواییانەدا زیاتر بڵاوبووەتەوە: توندوتیژی دیجیتاڵی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانەی کە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، وەک خۆکوشتنی زیانبەرکەوتووەکان بەهۆی ئەو چەواشەکارییەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بوارێکی بەردەوام لە پەرەسەندندایە، کە هەندێک لە هاوژینەکان پەنا بۆ سەپاندنی چاودێری توند دەبەن لە ڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنانەی کە ڕێگەیان پێدەدات چاودێری ژنەکانیان بکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرایە بۆ تایبەتمەندی ئەو ژنانەی کە ئەم پلاتفۆرمانە بەکاردەهێنن.

 

ئامینە بەیان، کارگێڕی ناوەندی نەجدە بۆ هاوکاریکردنی ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی، جەختی لە گرنگی پاراستنی مندالانی کچی لە نێچیر و هەراسانکەرانی ئۆنلاین کردۆتەوە، کە لەڕێگەی تۆڕەکەوە ڕایاندەکێشن و ڕەشبگیرییان دەکەن، ئەو داوای کرد ڕێبازێکی ڕەگەزی لەناو سیستەمی دادوەریدا پەسەند بکرێت، چونکە کولتووری باو لەنێو هەندێک لە دادوەرەکاندا هێشتا ڕەنگدانەوەی بڕیارە کۆنەپەرستانەکانە کە زیان بەزیانبەرکەووتەکان دەگەیەنن.