ڕۆژانە
-

دەم پارتی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە ناوی "ئێمە کێین؟" لەسەر مێژووی کورد بڵاوکردەوە
دەم پارتی بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ٢١ی ئادار، جەژنی نەورۆزدا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەربارەی مێژووی کورد بە تێبینی "ئێمە کێین، لە کوێوە دێین و بەرەو کوێ دەڕۆین؟" تکایە با سەیری مێژووی خۆمان بکەین" بڵاوی کردەوە.
-

نەورۆز لە ناوچەی "چەمی مەجیدخان" لە میاندووئاو پیرۆز کرا
سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و ناکۆکی لە نێوان تورک و کورد و ڕێگریکردن لە مەراسیمە نەریتییەکان، ئاهەنگی نەورۆز لە میاندووئاو بە شکۆمەندی تایبەتەوە بەڕێوەچوو.
-

ناساندن بۆ پەرتوکی "هەڵەبجەییەکانیش ئەنفالکران" کرا
دوێنێ لە شاری هەڵەبجە ناساندن بۆ پەرتوکی "هەڵەبجەییەکانیش ئەنفالکران، پزیشکە میسریەکە لە نوگرەسەلمانەوە بۆ هەڵەبجە" لە نووسینی گوڵاڵەی گەرمیان کرا.
-

زەکییە ئەلکان لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە
ئەندامانی تەژەئە، دەبەپە، دایکانی ئاشتی، ئانیاکایندەر، دەم پارتی سەردانی گۆڕی زەکیە ئەلکانیان کرد کە لە ٢١ی ئاداری ١٩٩٠ لە سوری ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
-

ڕژاک: برینەکانی هەڵەبجە تا ئێستاش ساڕێژ نەبوون
ڕژاک بۆ ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەنها تاوانی خەڵکی هەڵەبجە ئەوە بوو کە کورد بوون، تا ئێستاش برینەکانی ئەو کارەساتە لەلای هاوڵاتییان ساڕێژنەبوون.
-

لە ٦٣٦ فێمینیستەوە: گولتان کشناک کاندیدی ئێمەشە
٦٣٦ فێمینیست لە ڕاگەیەندراوێکدا بە واژۆ پشتیوانی لە گوڵتان کشاناک، کاندیدی شارەوانی ئەنقەرەی دەم پارتی دەکەن و دەڵێن: گوڵتان کشاناک کاندیدی ئێمەشە.
-

لە کەناراوەکانی چاناکاڵە بەلەمێک کە پەنابەرانی تێدا بوو ژێرئاو کەوت
لە کەناراوەکانی چاناکاڵە، بەلەمێکی لاستیکی کە پەنابەری تێدابوو، ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە ١٦ پەنابەر کە چوار منداڵیان تێدایە گیانیان لەدەستدا.
-

کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە مەخمور بە ڕاگەیەندراوێک بەبیرهێندرایەوە
٣٦ ساڵەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" بەبیرهێندرایەوە.
-

لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا ٦٠ کۆچبەر خنکان
٦٠ کۆچبەر کە ویستوویانە لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، بەهۆی تێکچوونی بەلەمەکەیان و مانەوە لەناو دەریادا گیانیان لەدەستدا.
-

مامۆستایەکی دەستدرێژیکار دەستگیرکرا
بوراک ئەرجان، کاتێک جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بوو لە جزیرەی بۆتان، دەستدرێژی کردبووە سەر ٤٣ منداڵ و لەلایەن دادگای باڵاوە دەستگیرکرا.
-

لە قەڵادزێ بەهۆی ئاگر کەوتنەوە ژنێک سووتاو گیانی لەدەستدا
لە گەڕەکی مام قاسمی قەڵادزێ، ماڵێک ئاگری گرت و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا.
-

زیاتر لە ٧ ملیۆن منداڵی سووری پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە
یونسیف ئاشکرایکرد، پاش ١٣ ساڵ لە قەیرانی سووریا، ٧ ملیۆن منداڵی سووری پێویستیان به یارمەتی مرۆیی هەیه.
-

"کۆمەڵکوژی هەڵەبجە سیاسەتێکە تا ئەمڕۆش بەردەوامە"
فاتمە عەلی، ئەندامی نووسینگەی ژنی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە حەسەکە ڕایگەیاند، سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە دوای کۆمەڵکوژی هەڵەبجەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، دژی سیاسەتی جینۆساید و کۆمەڵکوژی داوای هۆشیاری کرد.
-

ئامینە شەنیاشار، داوای ئازادکردنی کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی دەکات
لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا ئامینە شەنیاشار ناڕەزایەتی دەربڕی، هەروەها داوای ئازادکردنی کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی کرد.
-

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بۆ ٣١ هەزار بەرزبۆوە
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٣٤١ کەس و ژمارەی بریندارانیش ٧٣ هەزار و ١٣٤ کەسن.
-

یاسای ئازادی ڕۆژنامەگەری پەسەند کرا
پەرلەمانی ئەوروپا، یاسای ئازادی ڕۆژنامەگەریی کە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕۆژنامەوانی لە وڵاتانی ئەوروپا لە دەستوەردانی ئابووری و سیاسی دەپارێزێت، پەسەندکرد.
-

گوڵتان کشاناک، خزمەتگوزاری بوونی بۆ هاوڵاتیان دابین ناکرێن
گوڵتان کشاناک، کاندیدی دەم پارتی شارەوانی ئەنقەرە لە پەیامێکدا وتی: هیچ خزمەتگوزارییەک لە پایتەختدا نییە، هیچ تێڕوانینێک نییە، هیچ ئەرکێک نییە، کاتێک کاندیدەکان بەڵێن دەدەن، زیاتر خۆیان دەهەژێنن.
-

ژنان زۆرترین ماوەی زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت
ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور ڕایدەگەیەنێت، لە ١٢،٧٪ـی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراو لە جیهاندا ژنن، بەڵام زۆرترین ماوەی زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
-

لە دانیمارک سەربازی ناچاری بۆ ژنان دەسەپێندرێت
لە دانیمارک، بە بیانووی "بەدیهێنانی یەکسانی تەواوی ڕەگەزی" سەربازی ناچاری بۆ ژنان دەسەپێندرێت.
-

"داواکاری خێزانی قوربانیانی کیمیاباران وەک پێویست وەڵام نەدراوەتەوە"
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داوا کرا، حکومەتی عێراقی بە فەرمی دوای لێبوردن لە قوربانیانی چەکی کیمیایی، بەتایبەت قوربانیانی جینۆساید بکات و قەرەبووی زیانلێکەوتووانی چەکی کیمیایی بکرێتەوە.