ڕۆژانە
-

"یەکگرتوویی ژنان پەیوەستە بە تێگەیشتن لە تێکۆشان و خۆڕاگری ژنانی ڕۆژئاوا"
ژنانی چالاکوانانی شاری سنە هێرشی چەتە بەکرێگیراوەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر سووریا و بە تایبەت بۆ سەر خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد و خوازیاری چارەسەرکردنی دۆخی ئەو ژنە دیلانەی شەڕڤانان بوون، کە شەڕیان کرد بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکەیان
-

" ژنانی زیندانی لە زیندانی ئێڤین هاواری ناڕەزیەتییان بەرز کردەوە"
ژنانی زیندانی سیاسی زیندانی ئێڤین، لە حەوشەی زیندان کۆبوونەوە و بەرامبەر بە زیادبوونی سزای لەسێدارەدان بۆ زیندانیانی سیاسی ناڕەزایەتیان دەربڕی و هاواری "سزای لەسێدارەدان، تۆڵەی حوکمڕانان، لە ژنان و کوردستانەوە تا هەموو گۆشەیەکی ئێران"یان بەرز کردەوە.
-

"ئیسرائیل کۆمەڵکوژی دژی غەززە کردووە"
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئیسرائیل کۆمەڵکوژی دژی فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە کردووە.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: بەهۆی هێرشەکانی تەحریر شامەوە زیاتر لە ١١٥ هەزار کەس ئاوارەبوون
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ڕۆژانی رابردووی چەتەکانی تەحریری شام، زیاتر لە ١١٥ هەزار کەس ئاوارە بوون.
-

بەشێوەیەکی کاتی دەسەڵاتدارانی ئێران نێرگس محەمەدی ئازاد دەکەن
دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خراپی باری تەندروستی، دەسەڵاتدارانی ئێران نێرگس محەمەدی، چالاکوان و خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان ئازاد کرد.
-

توێژەرێکی مەغریبی: پۆستە باڵاکانی زانکۆکانی مەغریب نادرێتە ژنان
فاتمە زەهرا ئیفلاحان، توێژەر و جێگری پێشووی سەرۆکی زانکۆی قازی عەیاز لە مەغریب ڕایگەیاند، نوێنەرایەتی ژنان لە زانکۆکانی مەغریب هێشتا لاوازە، بەو پێیەی پۆستە باڵاکان وەک پارێزراوی پیاوان ماونەتەوە.
-

بانگەوازێکی بەپەلە لە ژنە چالاکوانێکەوە بۆ غەززە
چالاکوان ڕیم خەول ڕایگەیاند، ناساندنی کەرتی غەززە وەک ناوچەیەکی وێرانکراو، جارێکی دیکە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابینکردنی هاوکاری مرۆیی.
-

"گەلی شەنگال بە ژیان و خوێنیان تا کۆتایی لەگەڵ خەڵکی ڕۆژئاوان"
نەعام بەدەل ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، ڕایگەیاند، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لەژێر کۆنترۆڵی هێزە نێودەوڵەتییەکاندا، حەلەب و چەندین شوێنی دیکەیان داگیرکردووە و وتی: خەڵکی شەنگال تا کۆتایی لەگەڵ خەڵکی ڕۆژاڤادان.
-

ژنانی تل تەمر گەڕەکەکانیان دەپارێزن
لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێوەبەری بۆ سەفەربەری، ژنانی تل تەمیر لە گەڕەکەکاندا دەستیان بە ئێشکگری شەوان کرد.
-

"با بە ڕۆحی گەلی شۆڕشگێڕ بوونی خۆمان بپارێزین"
کورد و عەرەب و سریانییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە گەلی ناوچەکە بە پڕۆسەی بوون و لەناوچووندا تێدەپەڕن و ڕایانگەیاند، کات کاتی پاراستنی خاک و هەبوونیانە.
-

"ئەشکەنجەدانی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا، کار ناکاتە سەر مۆڕاڵ و هێزی ئەوان"
ڕووبار ئەحمەد، ئەندامی بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا، سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ سوکایەتییکردن بە ژنانی ڕۆژئاوا وتی: دەوڵەتانی سەردەست لە هێزی ژنان دەترسن و ژنانی ڕۆژئاوا بە دروشمی "گیانێکمان هەیە، بەختی دەکەین بۆ نیشتیمان" بەرخۆدان دەکەن.
-

کۆنگرەی ستار: بە ئامانجگرتنی وریشە بە ئامانجکردنی هەموو مرۆڤایەتییە
کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی سەبارەت بە لەسێدارەدانی وریشە مورادی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ژن ژیانە، بەئاماجکردنی وریشە بەئامانجکردنی هەموو مرۆڤایەتییە، ناهێڵین تاریکی سەربکەوێت، ئازادی هەمیشە بۆ ژنانی بەرخۆدێرە".
-

٥٠ پاسی گواستنەوەی کۆچبەرانی شەهبا ڕێگرییان لێکرا
نزیکەی ٥٠ پاس کە لە ڕێگادا بوون بۆ گواستنەوەی کۆچبەرانی دیکە، کە لە شەهبا و شێراوە مابوونەوە، لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ڕێگرییان لێکرا.
-

کەجەدەپە: لە مانگی تشرینی دووەمدا ٣٢ ژن کوژراون
کەجەدەپە لە ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی خۆیدا ڕایگەیاند کە ٣٢ ژن کوژراون و ٢٦ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی بۆردوومانکردنی کامپێکی ئاوارە لە سودان دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی بۆردوومانێکی کرد کە کامپی زمزمی ئاوارەکانی کردە ئامانج، کامپەکە یەکێکە لە گەورەترین کامپەکانی ئاوارە لە ناوخۆی سودان.
-

لە دادگای سلێمانی ژنێک خۆی هەڵدایە خوارەوە و بریندار بوو
لە درێژەی توندوتیژییەکان و هاندانی ژنان بۆ خۆکوشتن، ژنێک لە دادگای سلێمانی لە نهۆمی یەکەمەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و بریندار بوو.
-

منداڵێکی ساوای تەمەن ٤ مانگ، لە ڕێگای کۆچدا گیانی لەدەستدا
منداڵێکی ساوای تەمەن ٤ مانگ، بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی بەکرێگیراوانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەهۆی سەرمای ڕێگای کۆچەوە گیانی لەدەستدا.
-

تاڵیبان خوێندنی ژنانی لە بواری مامانی و پەرستاریی قەدەغە کرد و کاردانەوەی بەدوادا هات
بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی تاڵیبان خوێندنی ژنان لە پەیمانگای بواری مامانی و پەرستاری قەدەغە کراو ئەمەش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و باڵیۆزخانەی بەریتانیا ئەمە بە پێشێلکارییەکی دیکە بۆ مافەکانی ژنانی ئەفغانستان پێناسە دەكات.
-

"هێرشەکە دژی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانە، بۆیە تێکۆشانێکی بەهێز پێویستە"
ڕۆژدا عوسمان، ئەندامی ئەکادیمیاکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئاماژەی بە هێرشەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا کرد، ئاماژەی بە بانگەوازی کۆکردنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد و وتی: هێرشەکە دژی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانە.
-

ژنانی ڕەققە پشتیوانیان لە بەرخۆدانی ژنانی حەلەب کرد
ژنانی کانتۆنی ڕەقە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی شاری حەلەب دەربڕی. ئەو ژنانە داوایان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە، دەستبەجێ داگیرکارییەکان ڕابگرن و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا بکەن.