ڕۆژانە
-

لە هێرشەکانی سەر مەنبج زیانی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل هەیە
لە هێرشەکانی دەوڵەتی اگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی مەنبج، برینداربوون و گیانلەدەستدان هەن.
-

ئیلهام ئەحمەد: لاپەڕەیەکی نوێ دەکەینەوە
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند کە کۆتایی هاتنی دیسپۆتیزم سەرەتای سەردەمێکی دادپەروەری و دیموکراسییە.
-

"دوورخستنەوەی ژنان لە کارەکانیان دوای هەڵبژاردن توندوتیژی سیاسییە"
لەتیفە بوشوا، چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ژنان لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردندا لە ڕیزەکانی پێشەوە کاردەکەن، بەڵام دوای هەڵبژاردن لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و ئەمە توندوتیژی سیاسییە بەرامبەر بە ژنان.
-

بایکۆت لە سلێمانی و گەرمیان بەردەوامە
بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیانەوە، بایکۆتی دەوام لە سلێمانی و گەرمیان بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان كرد.
-

لە شەڕی غەززەدا، خۆبەخشانە هاوکاری دەکات
ئەمیرە عەتائەڵڵا، خۆبەخش کە لە ڕێکخراوی هاوکاری مرۆییە، ڕایگەیاند کە کاری خۆبەخشی زۆر قورسە و ویستوویەتی ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ کار لەسەر ئەو سەختییانە بکەن.
-

پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەمواری یاسای باری كەسێتی كۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە ٧ پرس گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، یەکێک لەوانە هەمواری یاسای باری كەسیی و هەمواركردنەوەی دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی دەدرێت.
-

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باری نائاسایی ڕاگەیەندرا
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا باری نائاسایی ڕاگەیاند.
-

"ژنان دەتوانن بە شۆڕشی ١٩ی تەمووز ئەقڵییەتی پیاوسالاری بگۆڕن"
ماجیدە حەسون، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات، دووپاتیکردەوە کە ژنان ڕۆڵێکی گەورەیان لە شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا هەبووە و هەوڵیانداوە ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە کۆمەڵگەدا تێکبشکێنن بۆ ئەوەی هەموو ماف و ئازادییەکانیان بەدەستبهێنن.
-

پایتەختی سووریا کەوتە دەست گروپە چەتەکان
هەتەشە کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە هێرشی کردە سەر شاری حەلەب، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شامی پایتەختی کۆنترۆڵکرد.
-

"هێرشی چەتەکان کۆمەڵکوژی شنگال بە بیردەخەنەوە، دەبێت تا کۆتایی بەرخۆدان بکەن"
سوهام شنگالی، ئەندامی کۆمیتەی دبلۆماسی تاژێ، ڕایگەیاند که چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا به هاوپەیمانێتی و ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی حەلەبیان وەک موسڵ داگیرکردووه، کۆمەڵگه تەنها دەتوانێت سەرکەوتن لە بەرامبەر دارگیرکەران لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕێ بەدەستبهێنێت.
-

تل تەمر بە گیانی هاودەنگی پێشوازی لە کۆچبەرانی شەهبا دەکات
گوڵیخان سۆفی، بەرێوەبەری کۆمیتەی شانەی قەیرانەکان ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە پێشوازیکردن و جێگیرکردنی کۆچبەرانی شەهباو تل ڕەفعەت.
-

ژنان لەسەر داوای سەفەربەری خۆیان پەروەردە دەکەن
ژنانی شاری حەسەکە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستارو لەسەر بانگەوازی سەفەربەری خۆپاراستنی خۆبەڕێوەبەری و بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، بەشداری پەروەردە دەکەن و فێری بەکارهێنانی چەک دەبن.
-

"لهبهر ئهوهی ههڵهبجهیی بووم خهڵاتی باشترین كهسایهتی خۆبهخشی ساڵیان پێ نهبهخشیم"
سۆما حەمە سەعید، کاندید بۆ وەرگرتنی باشترین کەسایەتی خۆبەخشی ساڵ لهلایهن تۆڕی گهنجانی عێراق، لهسهر ئاستی عێراق پلهی سێیهم و لهسهر ئاستی پارێزگای ههڵهبجه یهكهم بووه، بهڵام لهبهر ئهوهی ههڵهبجه وهك پارێزگا هەژمار نهكراوه خهلاتهكه
-

ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان داوای تێکۆشان دەکەن
ڕێکخراوەکانی ژنان لە کانتۆنی جزیرە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک داوای تێکۆشانی یەکگرتوو دەکەن.
-

سلێمانی، ڕیزە چالاکییەک بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕێکخراوی ئازادبوون بە دروشمی "هەڵمەتی پاڵپشتیکردن لە گەمارۆدراوانی کوردستانیانی ڕۆژئاوا" کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا و بڕیاردرا ڕیزە چالاکییەک بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێبکرێت.
-

لەسەر دۆخی ژنانی ئەفغانستان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانی تاڵیبان دەردەکرێت
نوسینگەی داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لاهای بەمنزیکانە لەسەر دۆخی ژنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانی تاڵیبان دەردەکات.
-

سەوسەن حەسەنزادە مامۆستای زمانی کوردی زیندانی کرا
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، مامۆستا سەوسەن حەسەنزادە، مامۆستای زمانی کوردی دوای دەستبەسەرکردنی بۆ زیندان گوازرایەوە.
-

ژنان داوا دەکەن هاوکاری و پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت
کۆمیتەی ژنانی ٢٥ی تشرینی دووەم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، کە هەموو لایەک هاوکار بن تا هاوکاری ماددی و مەعنەویی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بنێردرێت، جەختیشیان کردەوە دەبێت دەروازە سنوورییەکان بکرێنەوە بۆ ناردنی هاوکارییەکان.
-

دژی نەبوونی مووچە خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێکردەوە
سەرەڕای ڕاگەیاندنی بایکۆتی دەوام، ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان لەبەردەم بینای پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تا بەردەم دادگای سلێمانی ڕێپێوانیان کرد.
-

زیاتر لە ١٢٠٠ هێرش بۆ سەر خزمەتگوزارییەکانی چاودێری لە ناوچەکانی شەڕ ئەنجام دراوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ هێرش بۆ سەر خزمەتگوزاریی چاودێری تەندروستی لەو وڵاتانە ڕوویانداوە کە لەناو شەڕدان.