ڕۆژانە
-

کاردانەوەی مەکەگە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووس جوانە جومعە
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا بە ڕاگەیەندراوێکی نووسراو وەڵامی هەڕەشەکانی دژ بە جوانە جومعە، پەیامنێری کەناڵی ڕۆناهی دایەوە و داوای هاودەنگی بۆ پاراستنی ئازادی و ڕاستی کرد.
-

لە سودان هێرشی چەکداری کرایەسەر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و نەخۆش و هاوەڵەکەی کوژران
ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن کە نەخۆشێکی لە کاتی منداڵبووندا هەڵگرتبوو، لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و نەخۆشەکە و هاوڕێکەی کوژران.
-

ڕژێمی ئێران ژنێکی کوردی لە شاری مهاباد دەستبەسەر کرد
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ژنێکی کورد بە ناوی گەلاوێژ محەمەدی ئەرشاد لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و و ڕەوانەی زیندان کراوە.
-

چالاکوانێکی مەغریبی داوای هاوکاری ژنان دەکات
عایشە لاخماس چالاکوانی مەغریبی ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەنجامی شەڕەکاندا ژیان لە جیهاندا لە ناو دەچێت و داوای لە هەموو بزووتنەوەکانی ژنان کرد لە دژی ئەمە هاوکار بن.
-

شیرین عەبادی: دەبێت هەموومان پاڵپشت بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی
شیرین عەبادی ڕایگەیاند، لەناوبردنی بەرهەڵستکاران ڕێگەی سەرەکی مانەوەی ڕژێمی ئێران بووە، دەشڵێت، دەبێت هەموومان پاڵپشت و یەکڕیز بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و زیندانیانی سیاسیی دیکە.
-

بکوژی ١٥ ژن و ١٩ منداڵ دەوڵەتی تورکیایە!
لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە، دەوڵەتی تورکیا بەلایەنی کەم ١٥ ژن و ١٩ منداڵی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووەتە ئامانج، هاوکات لە هێرشەکانی لەشکرکێشیدا لانیکەم ٧ ژن و ٢٥ منداڵ بریندار بوون.
-

ژنان لە مەخموور جەختیان لە گرنگی سیستمی هاوسەرۆکایەتی کردەوە
ژنانی کامپی مەخموور کە بەشدارییان لە وۆرک شۆپی سیستمی هاوسەرۆکایەتی کرد وتیان: بەهێزکردن و دامەزراندنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی بۆ هەموو ژنان گرنگەو ئێمەی ژنان دەمانەوێت سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو بوارێکدا جێبەجێ بکەین.
-

'ژنانی تونس ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە گۆڕەپانی سیاسیدا'
هند عومەر، چالاکوان سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ژنانی تونس دەبنەوە وتی: ژنانی تونس هێشتا لە بەڕێوەبردنی کایەی سیاسیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، هەرچەندە لە گۆڕەپانی سیاسیدا چالاکن، بەڵام ڕێگرییان لێدەکرێت.
-

"مافی مرۆڤ یان مافی مرۆڤتر"
حورا نیکبەخت، زیندانی سیاسی لە نامەیەکدا ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نیشان داو وتی: پێویستە قەدری ئەو کارانەی کە پەخشان کردوویەتی بزاندرێت.
-

"هەوڵی زیندووکردنەوەی عەقڵیەتی داعش لە سووریا دەدەن"
ئامان غەربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی سووریای داهاتوو لە شاری حەسەکە، جەختی لەوە کردەوە کە عەقڵیەتی هەتەشە هەڕەشە لە سووریا دروست دەکات و داعش زیندوو دەکاتەوە.
-

ژنێکی دیکە لە هەولێر کوژرا
له گوندێكی سنووری كۆمهڵگهی بهحركهی سهر به پارێزگای ههولێر تەرمی ژنێک دۆزرایەوە، بەمەش بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەکە لە هەولێر ژن دەکوژرێت.
-

فیگەن یوکسەکداغ بانگەوازی لە هەموو کۆمەڵگە کرد بۆ ئاشتیی دەسپێشخەریی بکەن
فیگەن یوکسەکداغ بانگەوازی لە هەموو کۆمەڵگە کرد، بۆ ئاشتیی دەسپێشخەریی بکەن و وتی: داخوازیمان ئەوەیە، هەلومەرجی خەباتی بەڕێز ئۆجالان بڕەخسێنرێت، تا ڕۆڵی چارەسەری خۆی بە شێوەیەکی کاریگەر بگێڕێت..
-

بەهۆی کێشەی پیسبوونی ئاوەوە ژیان لە غەززە سەختتر دەبێت
بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ململانێکان لە غەززە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک، ئازار و سەختییەکانی ژنان زیاتر دەبن، ئەمەش دۆخەکە قورستر دەکات، بەتایبەتی لەڕووی ئاو و پیسبوونەوە کە هۆکاری بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشین.
-

"لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی پەڵەیەکی ڕەشە بەسەر مرۆڤایەتییەوە"
٦٨ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی ژنان داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکەن و دەڵێن: لەسێدارەدانی پەخشان پەڵەیەکی ڕەشە بەسەر مرۆڤایەتییەوە.
-

حوسییەکان لە یەمەن کۆمەڵکوژی دژی بنەماڵەکانیان ئەنجام دەدەن، داوای ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان دەکەن
حوسییەکان دوای ئەوەی ماڵێکی مەدەنییان کردە ئامانج، هەڵیانکوتایە سەر گوندی "حەنکە" و بەو هۆیەوە ئەندامانی خێزانێک هەموویان گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گەمارۆیەکی توند بەسەر گوندەکەدا سەپێندراوە.
-

چیگدەم کلیچگون ئۆچار: هەموو کەسێک دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات
چیگدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە لە کۆنگرەی ئاسایی دەبەپە قسەی کرد و ڕایگەیاند، پێویستە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد لەبەرچاو بگرن و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
-

"ئەوان بە گۆڕینی بەرنامەی پەروەردە مێژوو پێچەوانە دەکەنەوە"
هادیە شێخ حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردە بۆ هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی لە گۆڕانکارییەکانی بەرنامەی خوێندن لەلایەن هەتەشە کرد و ڕایگەیاند، دەیانەوێت مێژوو پێچەوانە بکەنەوە.
-

سپیدە قلیان: پەخشان عەزیزی هێمای مرۆڤایەتییە
سپیدە قلیان لە نامەیەکی کراوەدا کاردانەوەی بەرامبەر پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ زیندانی سیاسی پەخشان عەزیزی دەربڕی و وتی: ئەگەر ئەمڕۆ دەنگمان بەرز نەکەینەوە، سبەی چیرۆکی مردنی کەسێکی دیکە دەگێڕدرێتەوە.
-

لە خوێندنگەو نەخۆشخانەکان کۆمەڵکوژییەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی مەدەنی بەردەوامن
تۆپبارانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی لە ناویاندا ژن و منداڵ هەن.
-

"بە ناسنامە و کولتوور و هونەری خۆمان دژی هێرشەکان تێدەکۆشین"
ئەندامانی ناوەندی ستێرا زێڕین لە کامپی مەخموور بڕیاری داخستنی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنانیان لە باشووری کوردستان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، نابێت هەرگیز دەستبەرداری بەرخۆدان و تێکۆشان بین و بە ناسنامە و کولتوور و هونەری خۆمان دژی هێرشەکان تێدەکۆشین.