ڕۆژانە
-

ژنانی دانیشتووی شام نیگەرانن لە دۆخی ئێستا
زۆرێک لە ژنان لە شام نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئیدارەی نوێ و دۆخی ژنان بەو وشانە دەربڕی: هیچ گۆڕانکارییەکمان نەبینیوە و هێشتا دۆخەکە نادیارە، نازانین باش دەبێت یان خراپ.
-

ژنانی زیندانی ئێڤین لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بیبەش کران
ژنانی زیندانی ئێڤین ڕایانگەیاند، ١٠ ژنی زیندانییکراوی سیاسیی زیندانەکە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بێبەشکران، بڕیارەکە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی سزای لەسێدارەدان دەرچووە.
-

نارین گەزگۆر لە دەبەپەوە: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ڕێکخستن
نارین گەزگۆر، جێگری هاوسەرۆک و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دەبەپە ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی "کەمپینی ڕێکخستن" گەیشتوونەتە زۆر لایەن و لە ساڵی ۲۰۲٥ بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوەکە.
-

بانگەوازێک بۆ ژنان لە لوبنانەوە: دەتوانین بە ئیرادەی خۆمان ژیان دروست بکەین
فاتمە یەعقوب ژنێکی خەڵکی باشووری لوبنانە و ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان و کۆچکردن بووەتەوە و لەم بارەیەوە وتی: دەتوانین دەست بە ژیان بکەینەوە، بە پێچەوانەی هەموو ئەگەرەکانەوە، بە ئیرادە و بوونی خۆمان دەتوانین ژیان دروست بکەینەوە.
-

"ئێمە لەسەر هێڵی کەرەم ئەحمەد دەڕۆین و خاکەکەمان ڕزگار دەکەین"
بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، درێژە بە خەباتی کەرەم ئەحمەد، بەڕێوبەری کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە ڕەققە دەدەن، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج.
-

هەڵمەتی ناساندنی جینۆساید لە شەنگال بەردەوامە
ئەمشێ کۆرکۆرکی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شەنگال، سەبارەت بە هەڵمەتی واژۆکردن بۆ ناساندنی جینۆساید ڕایگەیاند، لەگەڵ هەموو دامودەزگا و ڕێکخراوەکانیان بەشداریان کردووە و داوای لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرد کە پاڵپشتی هەڵمەتەکە بکەن.
-

زیندانیانی سیاسی لە تاران بانگەوازییەکیان لە بارەی پەخشان عەزیزییەوە کرد
زیندانیانی سیاسی ئەنیشا ئەسعەد ئیلاهی و هوار نیکبەخت ڕایانگەیاند کە پێویستە پەخشان عەزیزی بپارێزرێت و پێویستە هەمووان یەکبگرن لە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان.
-

مونیرە قازی پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کرد
مونیرە قازی، کچی قازی محەمەدی پێشەنگی مێژوویی کورد، پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کرد.
-

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان دژی هێرشەکان: هەڵوێستێکی ڕوون نیشان بدەن
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەرەژە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان لە بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە و داوای له دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان کرد هەڵوێستی خۆیان بە ڕوونی بخەنە ڕوو.
-

کەژەکە: ڕۆژی پاراستنی دەستکەوتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە
کەژەکە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سیخوڕی و چەکی قورس لە بەردەم هەموو جیهان خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، بۆیە ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-

بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە بەنداوی تشرین ٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
لە سەرەتای هێرشەکانەوە، دەوڵەتی تورکیا ٨ هاوڵاتیی لە بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج و ٥٥ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
-

دانیشتنی دادگای هالیدە ئاکسۆی دواخرا
دانیشتنی دادگاییکردنی هالیدە ئاکسۆی کە پاشماوەی تەرمی کوڕەکەی عەگید ئیپەکیان لە سندوقێکدا بە بار بۆ ڕەوانە کردەوە، دواخرا بۆ ئەوەی داواکاری گشتی بتوانێت بڕیارەکەی ئامادە بکات.
-

پۆلیس هەڵیکوتایە سەر کۆمپانیای مارتی و گونجەل
لە چوارچێوەی پاکتاوی سیاسیدا کە ناوەندەکەی لە ئەستەنبوڵەوە دەستی پێکرد، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر کۆمپانیاکانی مارتی و گونجەل، لە شوێنی کاردا کە خاوەنەکانیان ئامادە نەبوون، پۆلیس دەستی بەسەر سەرجەم کۆمپیوتەر و هارد دیسکەکاندا گرتووە.
-

شاندی ئیمرالی: پشتیوانی گشتی گرنگترین فاکتەری ئاشتی دەبێت
شاندی ئیمرالی ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکان بەرژەوەندی هەمەلایەنەی هەبووە، "پاڵپشتی بەردەوامی گەل بۆ ئەو هەوڵانە گرنگترین فاکتەر دەبێت لە بنیادنانی ئاشتی و چارەسەردا، لە نزیکترین کاتیشدا دەچینەوە ئیمرالی".
-

سێ ڕۆژنامەنووس لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستبەسەر کران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی هەڵکوتانە سەر ماڵانی دەوڵەتی تورکیا، ڕۆژنامەنووسان ڕەیحان حاجیۆئۆغڵو، ئەحمەد گونەش و نەکلا دەمیر دەستبەسەر کران.
-

ژنانی کۆبانێ ستایشی بەرخۆدانی گەلی باکووری کوردستان دەکەن لە بەرامبەر هێرشەکاندا
ژنانی شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات ستایشی بەرخۆدان و ئیرادەی خەڵکی باکووری کوردستانی ئازادیان کرد بۆ هاودەنگییان لەگەڵ گەلی کۆبانێ.
-

ژنانی سووریانی: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی نموونەی پاراستنی هەموو نەتەوە و ئایین و باوەڕێکە
ژنانی سووریانی ئیدانەی ئەو کردەوانەی دژ بە ئایین و بیروباوەڕی مەسیحییەکانیان کرد کە لە حەما و لازقییە ڕوودەدەن و ڕایانگەیاند: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی نموونەی پاراستنی هەموو نەتەوە و ئایین و بیروباوەڕەکانە.
-

لە شاری هەولێر ژنێک لەلایەن برایەکیەوە کوژرا
ژنێکی ٣٧ ساڵ لە شاری هەولێر لەلایەن براکەیەوە کوژرا و پۆلیس تا ئێستا ڕووداوەکەی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە.
-

پشتیوانی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا: بەرخۆدان ژیانە
نەسرین.ب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل لە بەرامبەر ئەو هێرشانە کرد و وتی: لە هەموو شوێنێکی کوردستان خەبات بۆ سەرکەوتن بەردەوام دەبێت، چونکە بەرخۆدان ژیانە.
-

گەلی حەسەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکەی بەنداوی تشرین چوونە مەیدانەکان
گەلی شاری حەسەکە بە هەموو نەتەوەکانیانەوە - کورد، عەرەب، سریانی و ئەرمەنی- بە ڕێپێوانێک ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی ئێشکگرانی بەنداوی تشرین لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.