زیادبوونی ڕفاندنی ژنان لە سوریا
دوابەدوای شەپۆلێکی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ لە سوریا، هەواڵەکان سەبارەت بە ڕفاندنی "عەبیر یونس سلێمان" لە تەرتوس و پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ "عەتاب سەلیم جەدید"، دایکی سێ منداڵ دەرکەوت.

ناوەندی هەواڵ
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ ژن بێسەروشوێن بوون، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچە عەلەوییەکانی وەک تارتوس، لازقیە و دیمەشق. خێزانەکان داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفاف دەکەن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم کارانە پێشێلکردنی مافەکانی ژنانە. لەهەمانکاتدا تۆمەتبارکردن لەسەر حەیات تەحریر شام لەو بارەوە خراوەتە پاڵ، بەڵام تاوانباران و پاڵنەرەکانیش هەروا بە نهێنی پۆشراون.