تاڵیبان ٩١ ڕۆژنامەنووسی ژنی لە كارەكانیان دوورخستەوە

ماڵپەری دەنگی ژنانی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، لەلایەن تاڵیبانەوە ٩١ ڕۆژنامەنووسی ژن لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی نیشتمانی لە كارەكانیان دوورخرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پرۆسەی دوورخستنەوەی کارمەندەکانی حکومەت بە تایبەت ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە لەدوای بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان دەستیپێکرد.

 

ماڵپەری دەنگی ژنانی ئەفغانستان سەبارەت بە دەرکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕایگەیاند، لەلایەن تاڵیبانەوە ٩١ ڕۆژنامەنووس و کارمەندی ژن لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی نیشتمانی لە كارەكانیان دوورخرانەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەنگاوەی تاڵیبان نادادپەروەرانەیە و هەروەها ئەو کەسانە مووچەی دوو مانگیان پێنەدراوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ١٢٠ مامۆستای ژن له باخچەکانی ساوایانی شاری كابووڵ لە کارەکانیان دوورخرانەوە.