لە سلێمانی سیمینارێک بەناونیشانی ئەزموونی ٥٣ ساڵ تەمەن لەگەڵ شەکرە و کاریگەریەکانی ئەنجامدرا
ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوکردنەوە، بە ئامادەبونی ژمارەیەک چالاکوان وکەسانی پسپۆڕ سیمینارێکیان سازکرد.

سلێمانی
دوانیوەڕۆی ٢٢ی ئایار، لە هۆڵی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، لە شاری سلێمانی، سیمینارێک بە ناونیشانی ئەزموونی ٥٣ ساڵی تەمەن لەگەڵ شەکرە و کاریگەریەکانی بۆ پەریخان جاف، دکتۆر سازکرا.
پەریخان جاف، دکتۆر، پێناسەی شەکرەی کرد، ڕایگەیاند: نەخۆشیەکی درێژخایەنە، بریتیە لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێن و میزدا بەهۆی نەتوانینی جەستە لە بەرهەم هێنانی ئەنسۆلینی پێویست یان بە کارهێنانی بە شێوەیەکی کاریگەر.
هەووەها وتی: بەرپرسی سەرەکی لە شەکرە غودەی پەنکریاسە، پەنکریاسیش ئەکەوێتە نێوان گەدە وعامودی فەقەری، درێژیەکەی نزیکەی ١٢ بۆ ١٥سانتیمەترە، کە ئەنزیمەکانی هەرس بەرهەم دەهێنێت، بۆیە ئەنسۆلین شەکرە ئەسوتێنێت و گولوتامۆن شەکر دروست دەکات، کەواتە پەنکریاس بەرپرسە لە کەم بوونەوە و زیادبونی شەکرە لە جەستەدا بە پێی پێویست.
لە درێژەی قسەکانیدا باسی مێژوی نەخۆشی شەکرەی کرد، ١٠٣٦ساڵ پێش ئێستا کەس نەیدەزانی پەنکریاس و شەکرە چیە، دوای ئەوەی توێژینەوەکان دەستی پێکرد لەساڵی ١٨٨٩بۆیەکەمین جار توێژینەوە کرا، کە هەندێک لە پەنکریاسی سەگ دەرهێنرا و بینیان ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی شەکر لە میزیدا زیادبکات.
ڕوناک جەمیل، مامۆستایی خانەنشین، باسی گرنگی ئەنجامدا ی ئەم جۆڕە سیمینارانەی کرد، وتی: دەست خۆشیەکی زۆری لێدەکەم و بەوردی باسی نەخۆشیەکەی کرد، خۆزگە کاتی خۆی ئێمەش ئەمانەمان ببیستایە و توش نەدەبووم.
لە قسەکانیدا باسی سەرەتای توشبوونی بە نەخۆشی شەکرە کرد، دەڵێت: سەرەتا زۆرم پێناخۆش بوو بەلام دکتۆر ئامۆژگاری کردم و دەرمانی بۆنوسیم، بەڵام پێشەکی پێتدەڵێت پارێزبکە، چونکە دەرمانی تەواوت ناداتێ، بۆئەوەی پارێزبکەیت.
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی نەخۆشیەکە کرد، وتی: بێهێز دەبیت، ئاوی زۆر دەخۆیتەوە، زۆر دەچیتە دەست شۆر.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئامۆژگاری ئەو کەسانەی کرد کە توش بوی ئەم نە خۆشیەن، ڕایگەیاند: ئەو ئامۆژگاریانەی کە دکتۆر دەیکات لە سیمینارەکاندا جێبەجێی بکەن، هەروەها لە خواردندا پارێزبکەن، من دەمێکە نەخۆشی شەکرەم هەیە کە کاتی خۆی پێمنەزانی بوو کاتێک چوومەدەرەوە لە ساڵانی ٩٠تەکان لەێ کە پشکنینی گشتیان بۆکردم دەرچوو کە شەکرەمە، هەروەها سترێس کاریگەریەکی زۆری هەیە و شەکر بەرزدەکاتەوە.