ژنانی تل تەمر: پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان
ژنانی تل تەمر لە ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتیان کردەوە، کە ئاشتی بەدی نایەت تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارت و هێز و گەلانی سیاسی ئەنجام نەدات، بە تایبەتی پێشەنگایەتی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بگرێتە ئەستۆ.
سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر-ژنانی تل تە مر پێیان وایە هەر پرۆسەیەکی ئاشتی ڕاستەقینە لە سووریا و تورکیا و ناوچەکە بەبێ بەشداری ڕاستەوخۆی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرکەوتوو نابێت و ئایدۆلۆژیای ئەو بناغەیی بووە بۆ پێشکەوتنی ژنان و کۆمەڵگە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
دوای ٢٧ ساڵ لە دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیکردنی لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیریی تونددا، بانگەوازەکان بەرەدوسەنێت بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیرییەکەی و ڕێگەی پێبدرێت ڕۆڵی خۆی لە پرۆسەی چارەسەری سیاسیدا بگێڕێت، لەم چوارچێوەیەدا ژنانی تل تەمر لە ڕۆژئاوای کوردستان وتیان: بەردەوامی زیندانیکردنی بەربەستێکی گەورە لە بەردەم گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا پێکدەهێنێت.
"پرۆسەکە پێویستی بە دانوستانی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان"
ئەڵماز ئەمین ڕایگەیاند، کە ژنان سوودیان لە بیر و ئایدۆلۆژیا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرگرتووە و ڕۆڵی پێشەنگیان لە سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها شکاندنی گۆشەگیریی ڕێبەرما زۆر گرنگە، چونکە ئەو دانوستانانەی لە سووریا و تورکیا بۆ پڕۆسەی ئاشتی ئەنجام دەدرێن بەبێ ڕێبەر ئۆجالان ناگەنە ئەنجام، بەتایبەتی کە لە ژێر فشاردا بەڕێوەدەچن.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ داوا دەکەن فشار زیات بێت، بۆ ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بتوانێت دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و هێزە سەربازییەکان ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی ڕێگای شەڕ ڕابگیرێت و دەرگاکانی ئاشتی ڕاستەقینە بکرێتەوە، وتی: بۆ بەدیهێنانی ئەمە دەبێت ئازادی جەستەیی بە ڕێبەر بدرێت.
بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ڕێبەر ئۆجالان ئاشتی دوادەخات
جەختیان لەوە کردەوە، کە بەردەوامی زیندانیکردنی ڕێبەر ئۆجالان ڕێگری دەکات لە هەر پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە لە پرۆسەی ئاشتیدا، زلهێزە باڵادەستەکان هاوشانی تورکیا نایانەوێت ڕێبەر ئۆجالان ئازاد بێت، شتێکی ئاسایی نییە بیرمەندێکی وەک ڕێبەر ئۆجالان بۆ ماوەیەکی زۆر زیندانی بکرێت و ئازادییەکەی لێ داگیر بکرێت، تا ئەو لە زینداندا بمێنێتەوە، جیهان شایەتحاڵی ئاشتی ڕاستەقینە نابێت.
ئەوەشیان خستەڕوو، ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ڕزگاربوونە لە سەردەمی خوێنڕشتن و شەڕ لە کوردستان، نەک تەنها لە سووریا و تورکیا، بەڵکو لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا. بۆیە دەبێت دیدارەکانی لەگەڵ خەڵک لەسەر بنەمای چارەسەرێک بەردەوام بێت کاتێک ئازادی جەستەیی خۆی بەدەست هێنایەوە، ئەو ڕێگایەی ئەمڕۆ لەسەری دەڕۆین لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، ئەو کەسەی کە توانای ڕزگارکردنی ناوچەکەی هەیە، ڕێبەر ئۆجالانە.
"هەموو جیهان پێویستی بە ئامادەبوون و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان هەیە"
ئەڤین ئەحمەد ڕایگەیاند، کە ژیانێکی ئازاد بەبێ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سەختە، ئامادەبوونی ڕێبەر ئۆجالان هێز بە خەڵک دەبەخشێت، پەیوەندییەکی بەهێزیش لەگەڵیدا هەیە، ژیانی ئەمڕۆ بەبێ بوونی جەستەیی پڕە لە توندوتیژی و ستەم و کوشتن و ژنانیش ئەوانەن کە دەناڵێنن بەهۆی ئەو کارانە، گەڕانەوەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ ناو گەلەکەی و ئازادی ژنانی ڕاستەقینە دەهێنێت، بۆیە بانگەوازی هەموو ئەو ژن و خەڵکە دەکەین کە خۆشیان دەوێت لە تەنیشتی بوەستن.
جەختی لەوە کردەوە، کە هێشتنەوەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زینداندا نایاساییە، دەبێت زلهێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەنگی ئێمە ببیستن و ڕێبەر ئۆجالان ئازاد بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە ناو گەلەکەی، هەموو جیهان پێویستی بە بوونی ئەو و ئایدۆلۆژیای ئەو هەیە.