هاوپەیمانی نادا هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی بارودۆخی کرێکاران
هاوپەیمانی نادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا هۆشداریدا لە خراپبوونی خێرای بارودۆخی کارو ژیان، دەلێت: سیاسەتە ئابوورییە باوەکان و ململانێ چەکدارەکان بەشدارییان لە قووڵکردنەوەی لاوازی کۆمەڵایەتی و فراوانکردنی کەلێنی نێوان گروپە کارییەکاندا کردووە
ناوەندی هەوڵ
ئەمساڵ ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە نێوان ڕاستیەکی ناوچەیی زۆر ئاڵۆزدا دەگات، کە قەیرانە ئابوورییەکان لەگەڵ شەڕە درێژخایەنەکاندا یەکدەگرنەوە، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر چینی کرێکار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بەتایبەتی ژنان دەبێت.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران کە دەکەوێتە ١ی ئایارەوە، هاوپەیمانی نادا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لە خراپتربوونی بارودۆخی چینی کرێکار لە ناوچەکە و بەتایبەت ژنان، لە ژێر ڕۆشنایی شەڕە درێژخایەنەکان و سیاسەتە ئابوورییەکان کە بە توندکردنەوەی گروپە کرێکارییەکان و قووڵکردنەوەی دابەشبوونی کۆمەڵایەتی پێناسەکراون.
لە ڕاگەیاندراوە، کە ٣٠ی نیسان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە ١ی ئایار کە بڕیارە ببێتە بۆنەیەک بۆ ئاهەنگگێڕان بە دەستکەوتەکانی چینی کرێکار، ئەمساڵ لە ژێر ڕۆشنایی ڕاستیەکی زۆر سەختدا دێت، وتی: ئەمڕۆ ئێمە لەبەردەم ڕاستیەکدا وەستاوین کە ئازاری پەرەسەندنی چینی کرێکار پیشان دەدات، لە دڵی خۆیدا ژنان، بە تایبەتی کەرتی نافەرمی، لە ژێر قورسایی شەڕە وێرانکەرەکان، سیاسەتە تەماحکارە سەرمایەدارییەکان و سیستەمگەلێک کە لە مرۆڤدا تەنها ژمارەیەک دەبینن کە لە هاوکێشەکانی قازانج و بەکارهێناندانەکاندا ڕژێن.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، چینی کرێکار لە غەززە، یەمەن، سودان، لوبنان، سووریا، عێراق، لیبیا و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، باجی ئەو شەڕانە لە ئەستۆ دەگرن کە نەک هەر ژێرخان و خانووبەرەیان تێکداوە، بەڵکو بژێوی ژیانیانی لەناوبردووە و کارگەکانی داخستووە و هەزاران ژنی ناچارکردووە بەرپرسیارێتی پشتگیریکردنی خێزانەکانیان بەبێ هیچ پارێزگارییەکی کۆمەڵایەتی لە ئەستۆ بگرن.
ئاماژە بەوە کراوە، کە ژنانی کرێکار لەم ناوچانەدا ڕووبەڕووی بارودۆخی سەختی ژیان دەبنەوە، لە بێکاریی زۆرەملێ و نائەمنی کارەوە تا دەگاتە نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ئەمەش وایان لێدەکات ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی هەژاری و لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی ببنەوە.
جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ژنانی کرێکار بەدەست کەمی موچە و نەبوونی مافە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن، لەوانە مۆڵەتی منداڵبوون، بیمەی تەندروستی و پاراستن لە دەرکردنی ئارەزوومەندانە، جگە لەوەش ژینگەی کارکردنی ناپارێزراو لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و خزمەتگوزاریدا باو بووە، کە بەکارهێنان و هەراسانکردن لە زیادبووندایە، ژنان دوو هێندە باری کاری موچەخۆر و کاری بێ موچەی ناوماڵ لە ئەستۆ دەگرن.
کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر کەرتەکانی بەرهەمهێنان
هەروەها ئەو ژنانەی کە لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، گەشەپێدان و پیشەسازیدا کاردەکەن، لەنێو ئەو ژنانەدا بوون کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، لەناوبردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ئاوارەبوونی جووتیاران زیانێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە، هاوکات داخستنی دامەزراوەکانی گەشەپێدان و بەستنی پڕۆژەکان بووە هۆی لەدەستدانی هەزاران هەلی کار. کەرتی پیشەسازی شاهیدی تاڵانی کارگەکان و پەکخستنی بەرهەمهێنان بوو، کە ژمارەیەکی زۆری لە کرێکارانی ناچار کرد ئاوارەبوون یان بێکار بن.
ڕاگەیاندراوەکە ئەم ڕاستیە دەبەستێتەوە بە سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، پێی وایە نایەکسانییان قووڵتر کردووەتەوە لە ڕێگەی تایبەتکردن و هاندانی قۆرخکارییەکان و هەڵگرتنی کۆنترۆڵەکانی بازاڕەوە. ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ و داڕمانی موچە، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بە تایبەتکردنی تەندروستی و پەروەردە، بارگرانییەکی زیاتری خستۆتە سەر خێزانە کرێکارەکان، بەتایبەتی ژنان، لە نەبوونی سیاسەتی دابەشکردنەوەی سەروەت و سامانی دادپەروەرانە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لەوە کراوە کە بە دابەزینی جیهانی مافەکانی ژنان پێناسەی کردووە، لەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوە ڕاستڕەوە کۆنەپەرست و ئایینییەکان لە چەند وڵاتێکدا، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم بزووتنەوەیانە کاردەکەن بۆ دەرکردنی یاسایەک کە دەستکەوتە مێژووییەکانی ژنان دەشێوێنێت و بیرکردنەوەی پیاوسالاری بەردەوام دەکات، ئاماژەی بە کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بە مافە جەستەیی و سێکسییەکان کردووە، کە کاریگەری لەسەر کەرامەتی ژنان و مافی بڕیاردانیان لەسەر جەستەیان هەیە.
بە ژنکردنی هەژاری و نەبوونی سیاسەتی ڕەگەزی
جەختی کەوەشکردەوە، کە "ژنکردنی هەژاری" لە ناوچەکەدا فراوانتر دەبێت، ژنان بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی بێکاری و جیاکاری لە موچە و دەستڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان. هەروەها ژنان باجی کاری چاودێری بێ موچە هەڵدەگرن، ئەم بەشدارییانە نە دانپێدانراون و نە لە سیاسەتە ئابوورییەکاندا تێکەڵکراون.
ئاماژە بەوە کراوە، کە نەبوونی دیدگای ڕەگەزی لە بودجەی نیشتمانیدا دەبێتە هۆی سیاسەتی گشتی نادادپەروەرانە کە هەڵاواردن بەردەوام دەکات نەک چارەسەری.
هاوپەیمانییەکە داوای ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتە ئابوورییە قۆرخکارەکان و سنووردارکردنی هەژموونی کۆمپانیا گەورەکان و کۆتاییهێنان بەو شەڕانەی کرد کە بۆ تاڵانکردنی سەرچاوەکان و هەژارکردنی دانیشتووان بەکاردەهێنرێن، هەروەها ئاڵەنگاری ئەو یاسایانە بکەن کە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان، دڵنیابوون لەوەی یاساکان هاوتەریببن لەگەڵ بنەماکانی یەکسانی.
هەروەها بانگەشە بۆ بەهێزکردنی مافە جەستەیی و سێکسییەکانی ژنان، مسۆگەرکردنی چاودێری تەندروستی هەمەلایەنە و پارێزراو، بەدەستهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەڕێگەی دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامان و باجدانی پێشکەوتووانە لەسەر قازانجی گەورە، دەستەبەرکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە، باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و یەکسانی موچە، داننان و هاوبەشکردنی بەرپرسیارێتی کاری چاودێری بێ موچە چ لەڕووی کۆمەڵایەتی و چ لەڕووی دامەزراوەییەوە، یەکخستنی ڕێبازی ڕەگەزی لە سیاسەتە گشتیەکان و بودجەی دەوڵەتدا.
هاوپەیمانییەکە لە کۆتاییدا داوای لە بزووتنەوەکانی ژنان و سەندیکا سەربەخۆکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هێزە مەدەنییە دیموکراتییەکان لە ناوچەکە و جیهان کرد کە هەوڵەکانیان یەکبخەن و بەرەیەکی فراوان بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان و پیاوانی کرێکاران بەنیاد بنێن، هەروەها خەباتی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی جۆرەها بەکارهێنان و پەراوێزخستن لەگەڵ خەباتی چینایەتیدا دەچڕێت.