ژنانی سەبها ڕووبەڕووی بێکاری دەبنەوە
بەمەبەستی بەهێزکردنی ئابووری ژنان، بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان لەبازاڕی کاری ناوخۆیی و لەبەر ڕۆشنایی بەرزی ڕێژەی بێکاری خولێکی ڕاهێنان لەشاری سەبها بەڕێوەچوو.

مونا تۆکا
لیبیا-نووسینگەی پاڵپشتی و تواناسازی ژنان لە شارەوانی سەبها بە پاڵپشتی ئەنجومەنی شارەوانی شارەکە، خولێکی ڕاهێنانی تایبەتی لەسەر نەخشاندنی خەنە بە ئامێری مۆدێرن رێکخست، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئابووری ژنان، بەرزکردنەوەی بەشدارییان لە بازاڕی کاری ناوخۆیی.
ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە پرۆگرامێک کە نووسینگەی پاڵپشتی ،تواناسازی ژنان لە سەبها رێکیخستووە و ئامانج لێی ڕەخساندنی دەرفەتی پیشەیی بۆ ژنان بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی بەرزی ڕێژەی بێکاری و نەبوونی بژاردەی ئابووری بۆ ژنان لە باشووری لیبیا،خولەکە ٤٠ ژنی تەمەنی جیاواز لە ماوەی دوو هەفتەدا بە ێامانجگرت، لە هەفتەیەکدا٢٠ ژن بەشداریان کرد.
وەفا خیر، بەڕێوەبەری نووسینگەی پاڵپشتی و تواناسازی ژنان لە سەبها ئاماژەی بەوەدا ،کە ئەم خولە لە وەڵامی داواکاری کۆمەڵێک ژنە ئارەزوومەند بۆ فێربوونی هونەری نەخشاندن بەتایبەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ هاتووە،جەختی کردەوە کە فەرمانگەکە هەمیشە هەوڵی پاڵپشتیکردنی ژنان دەدات لەپڕۆژە بچووکەکاندا، لەنێو ئەو جۆرە پاڵپشتییانەی کە پێشکەش بە ڕاهێنەرەکان دەکرێت، دابینکردنی ئامرازەکانی کارکردنە وەک بڕینی پینەکراو کە ئامرازێکی پێویستە لەم جۆرە نەخشاندنەدا، بەهێزکردنی ژنان تەنیا لەڕووی ئابوورییەوە نییە، بەڵکو لەبرەودان دایە، هەروەها بەشداری سیاسی و کۆمەڵایەتی.
خەدیجە زوعیتری، چالاکوانی مەیدانی سەرسامی خۆی بۆ خولەکە دەرببڕێت، بەشداریکردنی خۆی لە وۆرکشۆپی دیزاینکردنی نەخشاندن بە ئامێر بە "ئەزموونێکی دەوڵەمەند" پێناسەکرد، کە یارمەتی ڕاهێنەرەکان دەدات بۆ گەیشتن بە ئاستێک لە خۆبژێوی ،ئاماژەی بەوەدا کە "وۆرکشۆپەکە تەنها ڕاهێنانی پیشەیی نەبوو، بەڵکو پەیامێکی ڕوون بوو کە ژنان دەتوانن کەسایەتیەکی چالاک بن، بەشداری بکەن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەکەیان.
سەبارەت بە ئیسرا ئیسماعیل، ڕاهێنەرەکە ستایشی کەش و هەوای خولەکەی کرد،کە گیانی هاوکاری لە نێوان بەشداربوواندا زاڵ بوو، ئاماژەی بەوەدا "لە سێیەم ڕۆژی ڕاهێنانەکەدا فێری بەکارهێنانی ئامێری نەخشاندنی سەردەمیی خەنە بووین، ڕوونکردنەوەکە لەلایەن ڕاهێنەرەکەوە ڕوون و ئاسان بوو کە هانی ئێمەی دا بیر لە گۆڕینی ئەم ڕاهێنانە بکەینەوە بۆ پرۆژەیەکی ڕاستەقینە، کە سوود بە خۆمان و خێزانەکەمان بگەیەنێت.