دەنگی شەریفە دەنگی داواکاری کرێکارانە بۆ دادپەروەری

کامپەینی بەرگریکردن لە شەریف محەممەدی، چالاکوانی کرێکاری کە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران کە دەکەوێتە ١ی ئایار، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا داوای ئازادکردنی شەریفە محەمەدی و چالاکوانی دیکەی کرد.

اوەندی هەواڵ- جیهان ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەگێڕێت کە هەموو ساڵێک دەکەوێتە 1 ی ئایار، بۆنەیەکە بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆڵی کرێکارانە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەکاندا، ڕۆژێکە کە هێمای خەباتی کرێکارانە کاتێک داوای هەلومەرجی کاری باشتر و پەیڕەوکردنی سیستەمی ٨ کاتژمێری کارکردن لە ڕۆژێکدا دەکەن.

کامپینی بەرگری لە شەریفە محەمەدی،چالاکوانی کرێکاری کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، ڕۆژی ٣٠ی نیسان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە کە دەکەوێتە ١ی ئایاری هەموو ساڵێکەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، هۆشداری دا لە بەردەوامی سەرکوتکردنی چالاکوانانی کرێکار لە ئێران، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی شەریفە محەمەدی، چالاکوان و چالاکوانانی تری کرێکاری کرد کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دەستگیرکراون.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی جیهانی کرێکاران هێمای خەباتی مێژوویی کرێکارانە کە ناڕەزاییان دەربڕی دژی سیستەمی نادادپەروەرانەی کرێ، ئەم ڕۆژە بیرهێنانەوەی بەرهەڵستکارییە لە دژی چەوساندنەوەی چینایەتی و تروسکاییەکی هیوایە بۆ ئازادی مرۆڤایەتی لە چەوساندنەوە.

 

لە ئێران سەرەڕای ناساندنی فەرمی بە ڕۆژی جیهانی کرێکاران، هەوڵەکانی کرێکاران بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی سەربەخۆ، ئەنجامدانی ناڕەزایی ناوەندەکان بەردەوامە بەڵام ڕووبەڕووی سەرکوت،دەستگیرکردن، سزای توند و فشاری ئاسایش بوونەتەوە.

 

کامپەینەکە  دووپاتیکردەوە کە ئەمساڵ ڕۆژی کرێکاران پیرۆز دەکەن لە کاتێکدا دەیان زیندانی ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە، لەنێویاندا سزای لەسێدارەدان، ئەمەشەریفە محەممەدی، چالاکوانی کرێکاری، یەکێک لەو کەسانەی کە بە تاوانی داکۆکی لە مافی کرێکاران و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە نادادپەروەری و ستەمکاری، بە ناڕەوا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، دەگرێتەوە.

 

ئاماژە بەوە کراوە کە شەریفە محەمەدی زیاتر لە دە ساڵە ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی هاوکاری لە دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی کرێکاران بووە، کە ڕێکخراوێکی گشتی سەربەخۆ و یاساییە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەکانی ٨٧ و ٩٨ی ڕێکخراوی کاردا کاردەکات.

 

 جەختی لەسەر پێویستیی پابەندبوونی ئێران بە بڕگە، ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان  ڕێزگرتن لە ئازادیی کۆمەڵەی کرێکاران کردەوە، بەو پێیەی کە بە ئاشکرا پشتگوێخستنی ئەو ئەرکانە بەردەوامە، لە کاتێکدا شەریفە محەمەدی بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی بەڵگەنامەیی لەسەر هیچ چالاکیەکی تاوانکاری پێشکەش بکات، لە دەستبەسەریدا دەمێنێتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، شەریفە محەمەدی نەک تەنها بەهۆی چالاکی کرێکارییەوە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی ژنێکی تێوەگلاوە لە کاری کۆمەڵایەتیدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، ئەمڕۆ تەنیا کەسێک نییە، بەڵکو هێمای ئەو سەرکوتکردنە سیستماتیکە کە چالاکوانان تووشی دەبن. "حوکمی لەسێدارەدان بەسەر شەریفە و چالاکوانانی دیکەدا هەوڵێکە لەلایەن حکومەتەوە بۆ دروستکردنی کەشێکی ترس و تیرۆر لەنێو تەڤگەرە کۆمەڵایەتییەکاندا.

 

 ئاماژە بەوە کراوە کە بەرگریکردن لە شەریفە محەمەدی بەرگریکردنە لە کەرامەتی مرۆڤ،دادپەروەری کۆمەڵایەتی، مافی ئازادیی کۆمەڵ، بەو پێیەی دەنگی ویژدانی بەئاگابوو لە کۆمەڵگەدا، دەنگێکە کە بە تۆمەتی درۆ و سزای ناڕەوا بێدەنگ نابێت،دەڵێت: حکومەتێک کە توانای وەڵامدانەوەی داواکارییە سەرەتاییەکانی گەل نەبێت، هەوڵدەدات بە سەرکوت و لەسێدارەدان دەنگی ئازادیخوازان بێدەنگ بکات، بەڵام مێژوو دەیسەلمێنێت کە تێکۆشانی ئازادی و دادپەروەری ناتوانێت بە زیندانیکردن و سەرکوتکردن کۆتایی پێبهێنێت.


کامپەینەکە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکە دووپاتیکردەوە کە وەک ئەندامانی کامپەینی بەرگریکردن لە شەریفە محەمەدی، لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا لەگەڵ ئەو و لەگەڵ هەموو کرێکارە دەستبەسەرکراوەکاندا دەوەستن، "ئێمە ئازارەکانیان بە هی خۆمان دەزانین، هەروەها بیر لە ڕێبازەکەیان دەکەینەوە بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی، بە توندی تاوانباری ئەو کارەساتە مرۆییە دەکەین کە لە بەندەری بەندەر عەباس ڕوویدا، بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان کرێکاری ژن و پیاو.