وۆرکشۆپی خولی پەروەردە لەسەر توندوتیژی دژی منداڵان و کاردانەوەکانی لە تونس بەڕیوەچوو

'پزیشکانی بێ سنوور' و 'یونیسێف' وۆرک شۆپێکی خولی پەروەردەیان ڕێکخست بۆ تیشک خستنەسەر ئەو توندوتیژیانەی کە منداڵان تووشی دەبن، کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی دەروونییان.

تونس-  توندوتیژی دژی منداڵان پەڵەی دەروونی قووڵ بەجێدەهێڵێت، کاریگەری لەسەر گەشەکردن، ڕەفتار، پەیوەندییەکانی داهاتوویان دەبێت،کاردانەوەی درێژخایەنی بەجێدەهێڵێت.

 

ڕۆژی ٢٩ی نیسان، پزیشکانی بێ سنوور و یونیسێف وۆرک شۆپێکی خولی پەروەردەیان سەبارەت بە ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسان لە توندوتیژی دژی منداڵان، کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی دەروونییان ئەنجامدا، سەرپەرشتیارانی وۆرکشۆپەکە پشتڕاستیان کردەوە کە، بەپێی توێژینەوەیەکی یونیسێف بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا بڵاوبکرێتەوە، لە ٨٠.٩%ی منداڵانی نێوان تەمەنی یەک بۆ ١٤ ساڵان تووشی شێوازی پەروەردەی توندوتیژ بوون، ٨٤% تووشی توندوتیژی دەروونی،لە ٦٠.٢% سزای جەستەیی،لە ٢٢.٦% سزای جەستەیی توندیان بەسەردا سەپێنراوە.

 

ڕێکخراوەکە لە توێژینەوەکەیدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە ١٩.٧%ی دایکان و باوکان پێیان وایە سزای جەستەیی پێویستە بۆ پەروەردەکردنی منداڵ، ئەم ژمارانە بە ترسناک پێناسەکراون، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تونس یەکێکە لەو وڵاتانەی منداڵان زۆرترین ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بە بەراورد بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بەپێی ڕێژەی ڕاپۆرتکراوی ئەم بەڵایە.

 

خولەکە بەشێک بوو لە هەڵمەتی یونیسێف لە تونس کە تیایدا تیشک خرایەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی منداڵان، "توندوتیژی زیانبەخش و بێسوودە".

 

سەرپەرشتیاران ڕایانگەیاندووە کە توندوتیژی چەندین شێوەی هەیە، لەوانە توندوتیژی دەروونی، وەک ئەوەی تووشی زمانی سووکایەتیکردن، جنێودان، بچووککردنەوە؛ توندوتیژی جەستەیی، وەک لێدان، شەق و پاڵدان؛ توندوتیژی سێکسی، وەک هەراسانکردن و دەستدرێژی سێکسی؛ و توندوتیژی دیجیتاڵی، وەکو قسەی ناشرین و بڵاوکردنەوەی وێنە و زانیاری بەبێ مۆڵەت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە.

 

 

ڕۆڵی خێزان لە کەمکردنەوەی توندوتیژی

وەفا حاجی، پسپۆڕی دەروونناسی لە کۆمەڵەی دەروونناسی و تەندروستی جەختی کردەوە کە هەموو منداڵان بەرکەوتەی توندوتیژی دەبن، ئەوە لە خێزانەوە دەست پێدەکات، ئەو پێی وایە پاراستن لەناو خێزانەکەدا بە دروستکردنی پەیوەندی متمانە لەگەڵ منداڵەکەدا دەست پێدەکات، ئەمە وایان لێدەکات بەبێ ترس قسە بکەن سەبارەت بە هەموو جۆرە توندوتیژییەک کە ڕەنگە لە هەر شوێنێکدا بەرامبەریان ئەنجام بدرێت، بەبێ ترس لە کاردانەوە، ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی نەتوانن بە تەنیا ئەو دۆخە ئەزموون بکەن، خۆیان گۆشەگیر بکەن، کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی، پیشەیییان دەبێت، تێکچوون دروست دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستێوەردان بۆ وەستاندنی توندوتیژی دەتوانرێت بە ئاگادارکردنەوەی هێزە ئاسایشیەکان یان تیمە تایبەتمەندەکان، نوێنەری منداڵپارێزانی ناو ئەم دەزگایە، وەزارەتی خێزان و ژنان، جگە لە قوتابخانە، ڕاگەیاندن، هەر هاوڵاتییەک کە شایەتحاڵی کەیسێکی توندوتیژی بووبێت، چاودێری کردبێت.

 

سەبارەت بە چۆنیەتی زانینی ئەوەی کە ئایا منداڵێک تووشی توندوتیژی بووە، وەفا حاجی ڕوونی کردەوە کە "دەتوانرێت توندوتیژی جەستەیی بە چاوی ڕووت چاودێری بکرێت، لە کاتێکدا توندوتیژی دەروونی لە ڕەفتار، دەرئەنجامەکانی منداڵدا دەبینرێت، زۆرجار لە ڕێگەی ڕەفتارەکانیان، کردارە ئاساییەکانی ڕۆژانەیانەوە تێدەگەین، کە لەوانەیە شێوەی گۆشەگیری، دۆسیەی میزاج، کاردانەوەی توندوتیژی یان خەمناک، لەدەستدانی متمانە بەخۆبوون،  دەرئەنجامەکانی تر کە پسپۆڕان بەزۆری لێی تێدەگەن."

"ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی منداڵان"

سەبارەت بە مامەڵەی ڕاگەیاندنەکان لەگەڵ توندوتیژی دژی منداڵان، سەنا بەرهومی، پسپۆڕی پەیوەندییەکان و مامۆستای زانکۆ زیادی کرد کە ڕەنگە هەندێک ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی منداڵان بەرەوڕووی مەترسی تۆڵەسەندنەوە، چەواشەکردن، یان زیادبوونی توندوتیژی ببنەوە، پێویستی بە وریایییەکی ئەوتۆ هەیە بۆ دەستەبەرکردنی کەرامەت و مافی منداڵان، دەبێت ئەوپەڕی بنەڕەتی بدرێت بە منداڵەکە، نابێت چیرۆک یان وێنە وردەکەیان بڵاوبکرێتەوە، پێویستە گرنگی بە ناوەڕۆک بدرێت بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک ڕوونەدات،دەڵێت: هەندێکجار، بەبێ ئەوەی گرنگی پێبدەن، ڕاگەیاندنەکان دەکەونە تەڵەی پاساودانەوە، بە پرسیارکردنی پرسیاری وەک، 'بۆچی ئازاردرایت؟

 ئایا فڵان مەبەستی لێدانت نەبووە؟

 ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵان دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان، دوور لە لۆژیکی کەمکردنەوە یان گەورەکردنی توندوتیژی، توندوتیژی هەمیشە مەترسیدارە، شتێک نییە بە ناوی توندوتیژی گەورە یان توندوتیژی بچووک، جا چ ئاشکرا بێت یان شاراوە.

پەروەردەکردنی ئەرێنی و کاریگەرییەکانی لەسەر بنیاتنانی کەسایەتی منداڵ

سنە بەرهومی داوای لە ڕاگەیاندنەکان کرد کە وریا بن لە چارەسەرکردنی ئەو پرسە، زاراوەی، پرسیارەکانی، داوای هاوکاری لە پسپۆڕان، دەروونناسان، توێژەرانی کۆمەڵایەتی بکەن، بۆ ئەوەی خۆیان لە هەر هەڵەیەکی پیشەیی کە زیان بە منداڵان بگەیەنن دوور بگرن، ئەرکی ڕۆژنامەنووسە کە چارەسەرەکان بە دایک و باوکان بگەیەنێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی منداڵان، لەوانەش پەروەردەکردنی ئەرێنی و پەروەردەی ناتوندوتیژی.

 

شایانی باسە کە یونیسێف بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تونس، توێژینەوەیەکی ئەنجامدا کە ئاماژەی بەوەدا، ڕێژەی منداڵانی دەستدرێژی کراوەتە سەر لە تونس لە ٨٠% تێپەڕیوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە منداڵان زۆرترین قوربانی هەموو جۆرە توندوتیژییەکیان تێدا دەبێت.