ژنانی پەیەدە و گۆڕان لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە
لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان شاندێکی ژنانی پەیەدە و گۆڕان کۆبوونەوە و لەبارەی دۆخی سیاسیی و پرسی ژن و پێشهاتە نوێیەکان گفتوگۆکرا.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١١ی ئاب، لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی شاندێكی ژنانی پەیەدە كە لە بێریڤان محەمەد، بەرپرسی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە و شیرین شێخ حەمادە، ئەندامی نوسینگەی پەیوەندییەكانی ژنان، پێكهاتبوون لەگەڵ هەریەك لە پەیام ئەحمەد، نەسرین جەمال، مونیرە عوسمان، سۆز بابان و گوڵستان محەمەد کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ژنانی هەردوولا کرا و لەبارەی دۆخی سیاسیی و ئاڵنگارییەکان و پێشهاتە نوێیەکان گفتوگۆکرا.
هاوكات دۆخی ژنان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و بەشداری راستەقینەی ژنان دووپاتكرایەوە.