کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هەڵمەتی پشتیوانی و هۆشیاری ژنان دەستپێدەکات
بە دروشمی "لە ڕێگەی ڕێکخراوی ژنان کۆمەڵگە یەکدەگرێت" ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەستپێکردنی هەڵمەتی خۆی بۆ پشتیوانی و پەروەردەکردنی ژنان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد ڕاگەیاند.

ڕەققە
لە ڕۆشنایی پەرەسەندنی ئەم دواییەی پێشێلکاری و تاوانەکانی دژ بە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە ناوخۆی سووریا و شەڕی ڕاستەوخۆ و تایبەت کە ئەوانی کردۆتە ئامانج، لەوانە کوشتن، دەستدرێژی، ڕفاندن و ئاوارەکردنی زۆرەملێ، ڕێکخراوەکانی ژنان چەندین لێدوان و هەڵمەتیان دەستپێکردووە بۆ دەربڕینی پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ژنان.
ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی ١٠ی ئاب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەستپێکردنی بەرنامەی هەڵمەتی بانگەشەی خۆی بە دروشمی "لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان، کۆمەڵگە یەکدەگرێت" ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئەم هەڵمەتە لە بنەڕەتدا ئامانجی پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی ژنانە، بۆ ئەوەی بتوانن بە یەکگرتوویی بوەستن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەک، جا چ لە کۆمەڵگەوە سەرچاوەی گرتبێت، خێزان، یان تەنانەت ململانێیەکی ناوخۆیی کە ژنان و کەسایەتیەکانیان دەکاتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنێکی بەهێز و ڕێکخراو دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە بە گشتی هەبێت، چونکە ژنان بە سروشتی کارگێڕن، وەک کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی ژنان و وەک قەڵغانێکی پارێزەر لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک کە ئاراستەیان دەکرێت.
ا ئامانجەکانی هەڵمەتەکە ڕوون کراوەتەوە، هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە پرسەکانی ژنان، مافەکانیان، و پێویستی بەشداری چالاکانەیان لە بوارە جیاجیاکاندا، هاوکاری و پاڵپشتیکردنی یەکتر بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بۆچوونەکان سەبارەت بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو ژنانی کۆمەڵگە کراوە بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەن و پێکەوە کار بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان، لە ڕێگەی هاوپشتی ژنانەوە دەتوانین ڕاستی بگۆڕین و کۆمەڵگەیەکی باشتر بونیاد بنێین.