شەوێکی بێدەنگ و تاریک لە شارە جیاوازەکانی ئێران

تاران و بەشێک لە شارەکانی ئێران ڕووبەڕووی پچڕانی بەرفراوانی کارەبا بوونەتەوە و چەندین کاتژمێریان لە تاریکی بەسەر بردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، شەوی ڕابردوو، پچڕانی کارەبا ناوچەیەکی بەرفراوانی تارانی خستە تاریکی و بێ دەنگییەوە، بەشێکی زۆری شەقامی موتەهەری، چوارڕێیانی قەسر و ڕێگای سەیاد شیرازی، شەقامی خواجە عەبدوڵڵا، جۆلفا، بەشێک لە شەقامی وەلیعەسر و فیردەوسی لە ڕۆژئاوای تاران خستە بێ کارەباییەوە.

 

هەروەها بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرتی میدیاکان، لە گۆڕەپانی هەفتیر، سلێمان خاتیر، سوهرەوەردی باشوور و باکوور، بەهار شیراز، بەهار و موفتیح، بەهەشتی، هەویزە و شەقامەکانی ئاپاداناش پچڕانی کارەبا بەدی کراوە.

 

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە لە چەند شارێکی دیکەشدا لەناکاو کارەبا پچڕاوە، لە شاری سنە، لە تەواوی ناوچەی بەهاران، شارۆچکەی زاگرۆس، شارۆچکەی ئابیدەر، ویلاشار، شارۆچکەی بەعسەت، پشتێنەی ١٧ شەهریوار، پشتێنەی ئابیدەر و هەندێک ناوچەی دیکە کارەبا پچڕاوە.

 

بەشێک لە کەناڵە ناوخۆییەکان و ئاژانسەکانی هەواڵ کەمیی لە ناکاو و توندی کارەبا و پچڕانیان باس لێوەکردووە، هاوکات وتەبێژی پیشەسازی کارەبا ڕایگەیاندووە کە هیچ کێشەیەک لە پێدانی کارەبادا نییە.

 

سەرەڕای بانگەشەی بەڕێوەبەران و دەسەڵاتداران لە دابینکردن و بەرهەمهێنانی سەرچاوەکانی وەک کارەبا، خەڵک لە زۆرێک لە شارەکان ڕووبەڕووی پچڕان و تەنانەت نەبوونی کارەبا دەبنەوە.

 

بەم پێیە، سەرچاوەی نەتەوەیی لە ئێران بۆ خەڵک و تەنیا بۆ بەرپرسان سوود وەرناگیرێت، ئەگەر هەر داهاتێک هەبێت لە گیرفانی بەرپرسەکانە و لەسەر سفرەی خەڵک بوونی نییە.