دایک و کچێک بەهۆی ئاگرەوە سووتان

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دایک و کچێک سووتان.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دایکێک و کچەکەی بە سەختی سووتان و برینداربوون.

 

موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕاگەیاند، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە لە ئەنجامی لێچوونی غاز ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، لە ئەنجامدا ژنێک بە ناوی نەزیرە حسێن حەمە ساڵح تەمەن ٤١ ساڵان و کچەکەی بەناوی ئارینا تاریق عەزیز تەمەن  ١٨ ساڵانەوە بەهۆی سووتان"

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە سەر ڕاستی رووداوەکە کراوەتەوە".