لە کەرکوک ژنێکی گەنج لە دەستی باوکی ڕزگار کرا

لە شارى کەرکوک، ژنێکی گەنج کە لەلایەن باوکییەوە کەلەپچە کرابووە دەست و قاچى، ڕزگار کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە لێدوانی پۆلیسی کەرکوک بۆ ڕاگەیەندنەکان ئاماژە بەوەکراوە، ماوەى یەک مانگ دەبێت باوکێک کچەکەى خۆى لە ماڵەوە زیندانى کردووە و هاوکات کەلەپچەشى کردووەتە دەست و قاچى کچەکەى.

 

دواى ئەوەى زانیارى و بەدواداچونیان کراوە، هێزەکانی پۆلیس چوونەتە سەر ماڵى ئەو پیاوەو ژنە گەنجەکەیان ڕزگار کردووە و باوکەکەش دەستگیر کراوە.

 

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، تەواوى رێکارى یاسایی لەبەرامبەر باوکى کچەکە گیراوەتەبەر و ڕەوانەى دادگا کراوە.