ئینتیسار حەمادی دوای چوار ساڵ دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا

حوسییەکان دوای زیاتر لە چوار ساڵ دەستبەسەرکردنی، هونەرمەندی یەمەن ئینتیسار حەمەدییان ئازاد کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشێلکاریی سیستماتیکی دژ بە ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان شەرمەزار کران.

ناوەندی هەواڵ

 

حوسییەکان ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم، زیاتر لە چوار ساڵ لە ڕفاندنی لە شاری سنەی پایتەخت، ئینتیسار حەمادی، هونەرمەند و مۆدێلیان ئازاد کرد، کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لەکاتی پیاسەکردن لەگەڵ دوو هاوکارەکەی لە شەقامی حەدە دەستگیرکرابوو.

 

ئینتیسار حەمادی، لە ساڵی ٢٠٠١ لە باوکێکی یەمەنی و دایکێکی ئەسیوپی لەدایک بووە، یەکێکە لە هونەرمەندە گەنجە دیارەکانی یەمەن، بەشداری لە دراماکانی وەک " بەنداوی نامۆ" و " نامۆبوونی قاوە" کردووە، هەروەها بچووکترین ئەکتەر بووە لە کاستی ئەم زنجیرەیانە.

 

لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، تووشی سەرپێچییەکی قورس بووە، لەوانە ئەشکەنجەدان و ڕەتکردنەوەی چاودێری تەندروستی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تووشی چەندین نەخۆشی ببێت، دۆسیەکەی بەشێکە لە زنجیرەیەک پێشێلکاری کە سەدان ژنی یەمەنی کردۆتە ئامانج، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی سیستماتیکی سەرکوتکردن لەلایەن حوسییەکانەوە دژی ژنانی چالاکوان و هونەرمەندان ئەنجامدراوە.