نوودا ئارین: تەواوی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان بە تایبەت ژنان پێویستە ڕۆڵ و کاریگەری گەورە دروستبکەن

نوودا ئارین، گەریلای ئازادی بەشداربوو لە هەنگاوی کشانەوەی گەریلا لە باکووری کوردستان و تورکیا دەڵێت: تەواوی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان بە تایبەت ژنان پێویستە ڕۆڵ و کاریگەری گەورە دروستبکەن.

قەندیل

 

ئەمڕۆ ٢٦ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی، هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ی شووباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لە قەندیل، ڕاگەیەندراوی هەنگاوەکە لەلایەن سەبری ئۆك، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە و هەروەها بەژین دەرسیم، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەرێمی یەژاستاری سەرحەد، دەڤریم پالو، فەرماندەی هەپەگە بە بەشداری ٢٥ گەریلا خوێندرایەوە.

 

 نوودا ئارین، گەریلا کە لە هەرێمی بۆتانی باکووری کوردستانەوە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆ ئاژانسی هەواڵی نوژنها قسەی کردو وتی: وەک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسی لێوەدەکات، ئیدی گەلی کورد بە بیرکردنەوە و تێڕوانینێکی دیکەوە لە بابەتی ئاستی دەڕوانێت، تێڕوانینی کورد گەیشتوەتە ئاستێک، بە زانابوون وپێشخستنی دیدگایان و پێشخستنی ئیرادە و هەوڵی خۆیان، لەسەر ئەو ڕێبازە هەوڵ و تێکۆشان بەردەوام بکەن، هەروەها لە باکووری کودستاندا لەسەر ئەو بنەمایە و چوارچێوانەدا تێکۆشان بەردەوام دەکەین. 

 

"گەلی باشووری کوردستان بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە زانابوون بگرنە دەست" 
 نوودا ئارین، لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئێمە ئێستا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاداین، پێویستە گەلی کورد، بە تایبەت گەلی باشووری کوردستان کە تێیدا دەژین، ئەو بانگەوازییەی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بۆ گەلی باشووری کوردستانیش بوو، گرێداراو بە باشووری کوردستانەوەیە، کە فیداکاری وبەها بەوهەرێمە دەدات، بۆیە پێویستە گەلی باشووری کوردستان لەسەر ئەو بنەمایە پرسی ئاشتی و بڕیاری ڕێبەر ئاپۆ بە زانابوون بگرنەدەست، لەو چوارچێوەیەدا ئەرکی هەرە گەورە دەکەوێتە سەر شانی گەلی باشووری کوردستان، کە لەو چوارچێوەیەدا تەواوی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان بە تایبەت ژنان، پێویستە ڕۆڵ و کاریگەری گەورە دروستبکەن، تەواوی بانگەوازییەکانی ئاشتی و پێکەوەی دیموکراتیک بۆ هەموو کوردێکە لە هەر جێگەیەکدابێت.