ئەشکەوتی "دایکی سەرج''؛ لە نێوان چیرۆکە باوەکان و ڕاستییە شاراوەکاندا
ئەشکەوتی "دایکی سەرج"، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شوێنێکی سروشتی و مێژوویی ناوازەیە، درێژ دەبێتەوە بۆ قوڵایی ٥٠ مەتر و کانییەکی ئاوی تێدایە کە سەرچاوەکەی نادیارە، تا ئێستاش هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ڕەسمی لەوێ ئەنجام نەدراوە.

سۆرگوڵ شێخۆ
تەل تەمر- ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شوێنی هەزاران شاخ و گرد و ئەشکەوت و کانیاوی تێدایە کە شایەتی شۆڕشی سەردەمی بەردینە نوێیەکان و سەرهەڵدانی شارستانیەتی سەرەتایی مرۆڤ بوون.
شاخ و ئەشکەوت و گردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا میراسێکی دەوڵەمەندی مێژوو و داب و نەریت و کولتوورە کۆنەکانی دانیشتوانی ناوچەکەیان هەڵگرتووە، کە ڕەتیدەکەنەوە بە هۆی وێرانکارییەکانی کاتەوە بسڕدرێنەوە، ئەم شوێنە سروشتیانە نەک هەر ماڵی مرۆڤی مۆدێرن نەبووە، بەڵکو لە کۆنەوە مرۆڤ تێیدا نیشتەجێ بووە، ئەو سەردەمەی کە ژیان لەوێ دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بە نهێنی ماوەتەوە.
''دایکی سەرج"، ئەشکەوتی نەدۆزراو
ئەشکەوتی ''دایکی سەرج"، دەکەوێتە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاخی قەزوان و نزیکەی ٥٠ مەتر لە ژێر زەویەوە درێژ دەبێتەوە، سەردانکەران یان ئەوانەی دەیانەوێت لێی بگەڕێن دەبێت لە ڕێگەی دەرچەیەکی تەسکەوە بچنە ژوورەوە، ئەمەش وا دەکات دەستڕاگەیشتن بە ناوەوەی ئەو شوێنە ببێتە ئاڵەنگاریەک کە پێویستی بە وریایی و بوێری هەیە.
بەهۆی تاریکی ناو ئەشکەوتەکەوە، ئەو ڕێگایەی کە دەچێتە ناو ئەشکەوتەکەوە زبر و لەڕادەبەدەر سەختە بۆ ڕۆیشتن، ئەمەش پێویستی بە ڕێوشوێنی سەلامەتی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی وەک کەوتنەخوارەوە یان خلیسکان، بۆیە پێویستە سەردانکەران سەرچاوەی ڕووناکی بەکاربهێنن و بە وریایەکی زۆرەوە بچنە ژوورەوە.
ئەشکەوتەکە بە سەرچاوەیەکی ئاوی پاک و خواردنەوە کۆتایی دێت کە هەندێک مادەی کالیسیۆمی تێدایە، تا ئێستاش سەرچاوە یان شوێنی وردی ئەم ئاوە نادیارە، بەو پێیەی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە ئەنجام نەدراوە، بۆیە نەبوونی لێکۆڵینەوەی مێژوویی یان جیۆلۆجی، نهێنییەکانی ئەشکەوتەکەی بە دەست لێنەدراو هێشتووەتەوە.
لە ئەشکەوتەکەدا تەنها باڵندە دەژین، هیچ مار و پەلەوەرێکی دیکەی تێدانییە، ئەمەش وایکردووە شوێنێکی سەلامەت و سەرنجڕاکێس بێت بۆ خێزانەکان، هەروەها بووەتە وێستگەیەکی بەناوبانگی خۆشەویستانی سروشت و شوێنی پشوودان بۆ شوانەکان لە کاتی گەشتەکانیاندا.
بە وتەی شایەتحاڵێک، لە ساڵی ٢٠١١، ئۆتۆمبێلێک کە وشەی " گوندنشینانی دیمەشق"ی لەسەر بوو، گەیشتە ئەوێ و ئەشکەوتی "دایکی سەرج" تەقاندۆتەوە، تاکو ئێستاش ناسنامەی تاوانباران و چی لەو ئەشکەوتەدا دەرهێنراوە نادیارە، هەروەها ئەم شایەتحاڵە لە دوای تەقینەوەکە چووەتە شوێنەکە و ئێسکی مرۆڤی بینیوە کە قاچ و ددانیان بە شێوەیەکی نائاسایی ئەستوور و درێژ بووە بەڵام ملیان نەبووە، دواترشایەتحاڵەکە ئەو ئێسکانەی ناشتوە، چونکە پێیوابووە هی مرۆڤێکی کۆنە کە ڕۆژێک لەسەرئەم خاکە ژیاوە.
ئەشکەوتی "دایکی سەرج" بە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بوومەلەرزە و تاڵانکردنی کەلوپەلی دێرینەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی سووریاوە بە تەواوی پشتگوێ خراوە و لەو کاتەوە هیچ گرنگییەکی پێنەدراوە، بەو پێیەی هیچ ئەرکێکی توێژینەوە و هەڵکەندن لەوێ ئەنجام نەدراوە، هەروەها ململانێی بەردەوام لە سووریا ڕێگری لە تیمە تایبەتمەندەکان کردووە بچنە ناوچەکە.
''دایکی سەرج: مێژوویەکی نەدۆزراو و میراسێکی مەترسیدار''
عالیا عیسا، باسی لە ئەزمونی خۆی لەناو ئەشکەوتی"دایکی سەرج" کرد، کە لەگەڵ هاوژین و منداڵە نۆ ساڵانەکەیدابووە، وتی: نزیکەی ٥٠ مەتر لە ژێر زەوی دابەزیون تا گەیشتنە بنی کانییەکی سروشتی تێیدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دابەزینمان بۆ ناو ئەشکەوتەکە، تووشی بەردێک بووین کە ئاو لێیەوە دەڕژا، ئەمەش وایکردبوو زەوییەکە خلیسکبێت، بۆیە ئەگەر بە وریایەوە نەڕۆیت ئەوا لەسەر ئەم بەردانە هەڵدەخلیسکێت لەکاتی بەردەوامبوون لە ڕۆیشتن.
عالیا عیسا، کە سەرنجی بەردە ڕەشەکانیی داوە، ڕایگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە ئەم بەرد ڕەشانە لە ئەنجامی تەقینەوەی گڕکانە کۆنەکانەوە بووبێت، چونکە دیوار و پێکهاتەی زۆرهەیە کە ئاماژە بەم شتە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەباشی دەزانرێت کە شاخەکان بەزۆری لە سەرووی زەویەوەن، بەڵام ئەوەی لێرە لەناو ئەم ئەشکەوتەدا دەیبینین، ئاماژەیە بۆ بوونی شاخێکی دیکە کە لە قوڵای ژێر زەویدا شاراوەتەوە، هەروەها دوای گەیشتن بە کانییەکە سەرچاوەکەی بە نادیاری و نەبینراو دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا ئاوەکە بەرەو دەرەوە دەڕژێت، کە لە باشوورەوە دێت و بەرەو باکوور دەڕوات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی سیستەمێکی چەمی ژێرزەوی.
بەپێی چیرۆکێکی باو کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، شوانێکی کۆن کە پارچە زێڕێکی لەناو گۆزەڵەیەکدا شاردوەتەوە و دایبەزاندووە بۆ ناو کانییەک کە دەکەوێتە ناو یەکێک لە ئەشکەوتەکان، بە تێپەڕبوونی کاتیش ئەو پەرداخە لەلایەن کەسێکەوە لە نزیک کانیاوەکانی شاری داگیرکراوی سەرێکانی دۆزرایەوە، بۆیە دانیشتوانی ناوچەکە پێیان وایە ئەم سەرچاوەیە لە ڕووی جوگرافییەوە پەیوەستە بە کانیەکانی سەرێکانی.
''ئەشکەوتی دایکی سەرج تەنها ئەشکەوت نییە''
عالیا عیسا، سەبارەت بە مێژووی دروستبوونی ئەشکەوتەکە، ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ گەشتێکی زانستی بۆ گەڕان بەدوایدا ئەنجام نەدراوە، ئەشکەوتەکە زۆر کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی باوباپیرانمان، هەروەها بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، کە ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی بڕی ئاوی ناوەوەی، وە ئەگەر کەشتییەک لە ژێر زەویدا هەبوایە کە لە قوڵای کانییەکەدا بوەستێت، دەکرا بە وردی سەرچاوەکەی دیاری بکرێت کە تا چەند لە ژێر ڕووی زەویدان.
بە وتەی عالیا عیسا، شوێنی گۆشەگیری ئەشکەوتەکە کارەکتەری ناوازەی پێدەبەخشێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری هاوینە هەواری، بە لەبەرچاوگرتنی کەمی دانیشتوانی دەوروبەری و دوورییەکەی لە گوندەکانەوە، کە کشتوکاڵ لە دەوروبەریدا ناتوانرێت بچێنرێت، بەڵام دەتوانرێت ئاوی کانیاوی ناوەوەی وەک سەرچاوەیەکی سروشتی بۆ مەبەستی کشتوکاڵی بەکاربهێنرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە بەرپرسیارێتی پاراستن و چاودێریکردنی شوێنەوارەکان دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی شوێنەوارەکان، هەروەها ڕاشیگەیاند: کۆتای ئەم ئەشکەوتە و کانیاوی ناوەوەی تا ئێستا نادیارە، هەرلەبەرئەم هۆکارەش پێی وایە پاراستنی ئەم شوێنە سروشتییە زۆر گرنگە بۆئەوەی پسپۆڕان بتوانن لێی بکۆڵنەوە و نهێنییەکانی ئاشکرا بکەن، بۆیە پێویستە دەوروبەری ئەشکەوتەکە ڕێکبخرێت و ڕێگایەکی ڕوون و سەلامەت بۆ سەردانکەران دیاری بکرێت، لە هەمان کاتدا فڕێدانی خاشاک لەناو ئەو ئەشکەوتەدا قەدەغە بکرێت بۆ پاراستنی ژینگەی سروشتی خۆی، چونکە ئەم شوێنە دەتوانێت ببێتە شوێنێکی گەشتیاری گشتی، بە تایبەت کە چەندین شوێنەواری مێژوویی تێدایە کە هێشتا نەدۆزراونەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، کە ئەم ئەشکەوتە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زانستی هەیە لەلایەن پسپۆڕانەوە، بە لەبەرچاوگرتنی پێکهاتە ئاڵۆزەکەی، کە کاریگەری چەندین هۆکاری وەک گۆڕانی کەشوهەوا و خلیسکانی بەرد و گۆڕانکاری جیۆلۆجی لەسەر بووە، ئەشکەوتەکە تا خاڵێک درێژدەبێتەوە کە لێشاوی ئاوەکە دەردەکەوێت، بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکەدا بۆشاییەکان دەست دەکەن بە دەرکەوتن و بەردەکان ئامادە دەبن بۆ خلیسکان.
ئەشکەوتی "دایکی سەرج"، شوێنێکی پڕ لە نهێنییە کە هێشتا مێژووەکەی ئاشکرا نەکراوە، ناسنامەی ڕاستەقینەی لای دانیشتوانی ناوچەکە بە نهێنی ماوەتەوە، تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی شوێنەواریی ڕەسمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ئەنجام نەدراوە، ئەمە بووەتە هۆی پشتگوێخستنی شوێنەکە و کەمبوونەوەی ئارەزووی سەردانیکردن بۆ شوێنەکە، وە ئەم بێ چاودێرینەکردنە دەرگای هەڵکەندنی نایاسایی لەلایەن قاچاخچییەکانی کەلوپەلی کۆنەوە کردۆتەوە، کە ئەمەش مەترسی لەسەر میراسی ناوچەکە و نهێنییە نێژراوەکانی دروستکردووە.