لافاو لە سۆماڵ بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٠٠ کەس

بەهۆی درووستبوونی لافاوەوە لە سۆماڵ، ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی زریانی بەهێز و باران بارین سنووری وڵاتی سۆماڵی گرتووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.

 

حكومەتی سۆماڵ ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی ڕووی لە وڵاتەكە كردووە، تا ئێستا ١٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش بێسەروشوێنن، هاوكات، ژمارەیەكی دیكەی هاوڵاتیش ئاوارە بوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی زریانە بەهێزەكەوە نزیكەی یەك ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە ژیانیان لە مەترسیدایە و تیمەكانی فریاگوزاریی سەرقاڵی دۆزینەوەی هاوڵاتییە بێسەروشوێنەكانن.

 

حكومەتی سۆماڵ هۆشداریدا لەوەی زریانەكە فراوان دەبێت و بەرەو ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوات.