کۆنگرەی ستار لە لوبنان: با ببینە بەربەستێک لەبەردەم سیاسەتی جینۆسایددا

وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، کۆنگرەی ستار لە لوبنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنگرەی ستار لو لوبنان بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەیاننامەیەکی بڵوکردەوەو تێیدا هاتووە: لەم ڕۆژە مێژووییەدا بەرزکردنەوەی ڕێپێوان و خەباتی ژنان لەسەر ئاستی جیهانی و کورد، بەردەوامبوون و بەرەنگاربوونەوەی چەمکە پیاوسالارییەکان دەردەبڕین، ئەستەمە سەروەری و کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر کۆمەڵگە و ژناندا بپارێزن و بۆ ئەم مەبەستە شەڕی جینۆساید لە کوردستانەوە بۆ فەلەستین و غەززە ئەنجام دەدەن.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، توندوتیژی دژ بە ژنان گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو و ترسناک، لە زۆربەی وڵاتاندا ژنان ڕووبەڕووی کوشتن و هەڵمەتی دەستدرێژی و زیندانیکردن و دەستدرێژی زایەندی دەبنەوە و لە ڕۆژئاوا دەبینین چۆن ژنانی پێشەنگ ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانە دەبنەوە لەلایەن دوژمنکاری فاشیستی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: هەموو ئەم پێشێلکارییانە لەبەردەم چاو و گوێی هەموو جیهاندا و تەنانەت بە گڵۆپی سەوزی هێزەکانی مۆدێرنی سەرمایەدارییەوە ڕوودەدات، کە ترسیان لە لەناوچوونی ڕژێمە دەسەڵاتداری و سەرکوتکارەکەی هەیە، لە ڕێگەی شۆڕشێکەوە کە ئەمڕۆ لەلایەن پێشەنگانی ژنانی کورد لە چوار بەشی کوردستان بە پێشەنگایەتی فەلسەفەی ڕێبەری شۆڕشی ئازادی ژنان ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەبات.

 

"سیاسەتی زاڵبوونی پیاو دەیەوێت ژنان بیدەنگ بن"

کۆنگرەی ستار لە لوبنان داوای لە هەموو ژنان کرد بەشداری لە ڕێکخستنی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیدا بکەن و وتی: پێویستە ئاگاداری سیاسەتی زاڵبوونی پیاوان بین کە هەوڵدەدات لە ڕێگەی هەندێک هاندانی ئابووری یان کۆمەڵایەتییەوە تێکەڵمان بکات، تەنها بۆ ئەوەی دەنگی ژنان بێدەنگ بکەن و ژنان دژی خوشکە خەباتکارەکانیان بن.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: یادی خوشکانی میراباڵ دەکەینەوە کە لەم ڕۆژەدا شەهیدبوون بۆ ئەوەی ژنان بگەنە ئازادی و یەکسانی و ڕاگرتنی توندوتیژی دژ بە ژنان، هەروەها یادی هەموو شەهیدانی ڕێپێوانی ئازادی ژنان دەکەینەوە، لە ساکینە جانسزەوە، هەڤرین خەڵەف، ئەڤین کۆیی، ژیان تۆڵهەڵدان، ناکیهان ئاکارسەل و هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی غەززە.