لە یەریڤان ژنانی ئازاد کۆبوونەوەیەکیان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ئەنجامدا

بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆبوونەوەیەک لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی ئازاد لە ماڵی کەمایەتییەکان لەگەڵ ژنانی ئەرمەنی، ئاشووری، جۆرجی بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆبوونەوەیەک لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی ئازاد لە ماڵی ژنانی ئەرمەنی و ئاشووری و جۆرجی بوبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی ژنان و کەسایەتییە جیاوازەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و سینەفزیۆنێک دەربارەی خەباتی ژنان نمایشکرا.

 

" سیستمی دەوڵەتی پیاو لە گەشەی ژنان دەترسێت"

بەیاننامەیەک لەلایەن لیانا میهۆیان، ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد خوێندرایەوە، لە سەرەتای بەیاننامەکەدا، هەموو ئەو ژنانەی کە لە پێناوی ئازادی ژناندا خەباتیان کردووە و ژیانی خۆیان کردووەتە قوربانی بە ڕێزەوە یادیان کرایەوەو ڕایگەیاند، توندوتیژی دژی ژنان سیاسییە، سیستمی دەوڵەتی پیاو لە گەشەی ژنان دەترسێت و نایەوێت ژنان شارەزا بن و بوونی خۆیان هەبێت، وەک یەکێتی ژنانی ئازاد دەڵێین نەخێر بۆ هەموو جۆرەکانی توندوتیژی. بۆ ئەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و نادادپەروەری لە دژی ئێمە قبوڵ نەکەین، پێویستە هەست بە ئازاری یەکتر بکەین و ڕێکخراوی خۆمان پێکبهێنین و هێزی پاراستنی یاسایی خۆمان بنیاد بنێین، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ سەدەی ٢١ بە سەدەی ژنان ناودەبات و دەڵێت "شەڕڤانی تێکۆشانی ئازادی ژنانم" ڕێبەر ئاپۆ چەندین پرۆژەی کۆمەڵایەتی بۆ شۆڕشی ئازادی ژن شیکردۆتەوە و دایمەزراندوە، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "تا ژنان ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت".

 

"ئازاری هەموو ژنان وەک یەکە"

وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد هێزێکی جیهانیمان هەیە، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا و کوردستان خەباتێکی تایبەت بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەدەچێت، ژنانی کورد بڕیاری ئازادیی ژنانیان داوە بۆ ئێمە گرنگ نییە کە ژنانی کورد ئەرمەنی، ئۆکراینی، هیندی، ڕووسی، ئەفغانی، تورکی، عەرەبی، فارسی، ئەوروپی بن. ئازاری ئێمەی ژنان وەک یەکە، داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە دەستی یەک بگرن و بەرەنگاری ئەو توندوتیژی و نادادپەروەرییە ببنەوە کە بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێت، وەک ژنانی ئێرە، نابێت هەرگیز ژنانی شەنگال لەبیر بکەین، . داعش ئەوانی گرت و لە بازاڕەکاندا فرۆشتنی، تا ئێستا سەدان ژن لە دەستی چەتەکاندان و چارەنووسیان ڕوون نییە، ژنان نابێت ئەنوشا ئەپیتیان لەبیر بچێتەوە، کە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن دەوڵەتی ئازەربایجانەوە کۆمەڵکوژ کرا.

 

دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکە لە دەزگای نەتەوەیەکگرتووەکان، حیزبە مەدەنییەکان، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ، زۆرێک لە ژنانی ڕۆشنبیر و پەرلەمانتاران دەربارەی ٢٥ی تشرینی دووەم گفتوگۆیان کرد.